پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,988
Kuvat 105,138
Kirjat 19,077
Liittyvät tiedostot 95,579
Video 1,260
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم
Ryhmä: Marttyyrit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский1
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم

جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە عارف (#دەرسیم#)، لە ڕێکەوتی (#01-07-1957#)دا لە شارۆچکەی #دیبەگە# له دایک بووە.
شەهید، لە ساڵی (1963)دا دەچێتە بەر خوێندن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە، خانوەکەیان دەسوتێنن و بۆ ماوەیەکی کورت دەچنە شاری #هەولێر#، دواتر هەر لەو ساڵەدا دەگەڕێنەوە دیبەگە و دووبارە دەچێتەوە بەر خوێندن.
شەهید دەرسیم، خوێندنی سەرەتایی لە دیبەگە و ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی کوردستان لە شاری هەولێر تەواوکردووە و لەدوای (#11-03-1970#)دا ماڵیان دەگوازنەوە بۆ هەولێر.
ژیانی سیاسیی شەهید جەمیل لەناو یەکێتیی قووتابیانیی کوردستان دەست پێ دەکات، هەر بەو هۆیەوە و لە ئەنجامی هەستی بەرزی کوردایەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و گەلەکەی، کاتێک کە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی دەبێت، لە ڕۆژی (#09-10-1974#)دا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئەمنی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام بەرلەوەی ئەمنی ڕژێم بتوانن دەستگیری بکەن ئەو هەست دەکات کە کۆمەڵێک ئەمن ڕوودەکەنە پۆلەکەی و نیازی گرتنی ئەویان هەیە، دەستبەجێ لە پۆلەکەی دەردەچێت و خۆی دەرباز دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و بە فەرمانبەر لە #چۆمان# دادەمەزرێ.
هەر لەو ساڵەدا لە ڕێکەوتی (29-04-1974)دا برایەکی بەناوی مەجید ئەحمەد مەحمود، کە پێشمەرگەی دژە فڕۆکە بوو لە گەرووی بێشێ/ چۆمان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بەعس و سەدام لەسەر پردی چۆمان لەگەڵ (28) کەسی دیکە شەهید بووە، بەڵام تا ڕۆژی پەیوەندی کردنی شەهید جەمیل بە شۆڕشەوە هەواڵی شەهید بوونی مەجیدی برایان لێ شاردبووەوە.
دوای نسکۆی شۆڕش لە ئەنجامی پەیماننامەی جەزائیر لە ڕێکەوتی (#06-03-1975#)دا، جەمیل ئەحمەد مەحمود سەرەتا لەگەڵ خێزانەکەیان دەچنە کوردستانی ئێران (خانە و #شنۆ#)، وەلێ دوای نزیکەی کەمتر لە مانگێک بە دڵێکی پڕ لە غەم و برینەوە وەکو دەیان هەزار کوردی دیکە دەگەڕێنەوە هەولێر و لەناو هەولێر نیشتەجێ دەبن. شەهید هەر لە ساڵی (1975)دا دووبارە دەستی بە خوێندن کردەوە و لە ساڵی (1976)دا ئامادەیی تەواوکرد. دواتریش لەپێناوی درێژەدان بە خوێندن چۆتە #سلێمانی# و لە ساڵانی (1976-1977) قۆناغی یەکەم و ساڵانی (1977-1978)دا قۆناغی دووەمی پەیمانگای کارگێڕی و ئابووری (معهد الإدارة والإقتصاد)ی ئەوێی تەواو کردووە.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، لە ساڵی (1976)دا هەر لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)ەوە دەکات و وەکو کادیرێکی هۆشیار و بەتوانا دێتە کۆڕی خەباتی نهێنی و هێڵێک (کەرتێک)ی ڕێکخستن لە هەولێر دروست دەکات. دوای تەواوکردنی خوێندن لە ناوەڕاستی ساڵی (1978)دا دەگەڕێتەوە هەولێر و دەگوازرێتەوە بۆ کۆمیتەی ڕاپەڕین و دەبێتە ئەندامی کۆمیتە، کە ئەوکات شەهید حەسەن کوێستانی سەرپەرشتی ئەو کۆمیتەی دەکرد.
شەهید جەمیل دیبەگەیی، ماوەیەک دوای تەواوکردنی خوێندن وەکو فەرمانبەر لە ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر دامەزرا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک لەبەر ئیشوکارەکانی ڕێکخستن کە بەرپرسی کەرت و ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕین بوو وازی لە کارەکەی خۆی هێنا. شەهید دەرسیم، کادیرێکی بەتوانای ڕێکخستن و کەسێکی وشیار و زیرەک بوو، چەندین هەڵبەست و وتاری ئابووری دەستنووسی خۆی هەبوو، کە دوای دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی هەمووی لەناوچوون.
شەهید جەمیل، زۆر بوێرانە، لەخۆبردوانە و بە گیانێکی خۆنەویستانە ئەرکەکانی ڕێکخستنی ئەنجام دەدا، بێ ئەوەی هیچ هەژمارێک بۆ ڕژێمی بەعس و دەزگاکانی ئەمنی سەدام بکات. شەهید، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆست و ئەندامی بۆ ڕێکخستنەکان و کەسانی دڵسۆزی بۆ شۆڕشی نوێ کۆدەکردەوە. هەر بەهۆی چالاکییەکانی، لە ڕۆژی (#20-06-1979#)دا لەلایەن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت، وەلێ سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەی دڕندانەی جەللادەکان هیچ نهێنییەکی نەدرکاند و نموونەی کەڵەپیاو و هاوڕێی خۆڕاگری کۆمەڵە بوو. جەمیل ئەحمەد، دوای نزیکەی دوو مانگی پڕ لە ئازاردان، لێبووردنی گشتیی هەمان ساڵی سەدام و ڕژێمی بەعس کە بەبۆنەی گرتنە دەستی پۆستی یەکەمی حزب و حکومەت لەلایەن سەدام حوسێن بۆ زیندانە سیاسییەکان، ئەو لە ڕۆژی (#18-08-1979#)دا ئازادکرا.
لە کۆتایی ساڵی (1979) یان سەرەتای (1980)دا، لەسەر پێشنیاری شەهید جەمیل و نەخشەیەکی تۆکمەی ئەو بەهاوکاری ئەو چەند هاوڕێیەی کە دواتر بەیەکەوە گیران، توانرا سەرکەوتوانە لە ئەمیندارێتیی گشتیی پەروەردە و خوێندنی باڵا (ألامانة العامة للتربیة والتعلیم العالي)دا ئامێرێکی ڕۆنیۆ و ئامێرێکی چاپکردن بۆ ڕێکخستنی هەولێر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببەن.
بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو چالاکییە و بەهۆی دەستنیشان کردنیان لەلایەن سیخوڕێکی ڕژێمەوە، لە ڕۆژی (12-07-1980) و ڕۆژانی دواتر هەریەک لە جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە (دەرسیم)، تەحسین ڕەحمان فەرحان حەوێز (داماو)، دکتۆر سەلیم ڕەشید ساڵح ئەحمەد (مامۆستا سەلیم حاجی ڕەشید/ 14-07-1980)، یوسف عومەر حەکیم مستەفا گڕاوی (زریان/ 12-07-1980)، ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد مستەفا گڕاوی (13-07-1980)، حەکیم عوسمان مستەفا حەکیم (13-07-1980) و عەزیز تۆفیق قادر لەتیف (13-07-1980)، کە هەموویان ئەندامی کۆمەڵە و سەر بە کۆمیتەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون، لەلایەن ئەمنی بەلدەی هەولێر دەستگیرکران. ئەو پۆلە هاوڕێیە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازاری دڕندانەی جەللادەکانی بەعس بوونەوە، دواتریش گشتیان لە ڕێکەوتی (20-07-1980)دا بۆ دەزگای هەیئە خاسەی شاری #کەرکووک# گواسترانەوە، وەلێ بەداخەوە هاوڕێ یوسف عومەر حەکیم دوای دوو ڕۆژ لە (22-07-1980)دا بەهۆی ئەشکەنجەی هۆڤییانەی سەدامییەکان گیانی پاکی بە کورد و کوردستان بەخشی.
ئەو پۆلە هاوڕێیەی کۆمەڵە لە ڕێکەوتی (29-10-1980)دا لە دادگای هەیئە خاسەی کەرکووک دادگایی دەکرێن و جەمیل ئەحمەد مەحمود و تەحسین ڕەحمان فەرحان سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو و لە هەمان ڕۆژدا ڕەوانەی ژووری سێدارەی موسڵ کران، مامۆستا سەلیم ڕەشید سەرەتا سزای لە سێدارە و دواتر بۆی کرا بە هەتا هەتایە (مٶبد) و ئەحمەد ئیبراهیم گڕاوی، حەکیم عوسمان مستەفا و عەزیز تۆفیق قادر بە (5) ساڵ زیندانی کردن سزادران و ڕەوانەی بەشی سزا تایبەتییەکان (قسم الأحکام الخاصة) کران لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا، دواتریش بەر لێبووردنی گشتیی ڕێکەوتی (17-07-1982) کەوتن و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کران.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، یەکێک بووە لە خاوەنی بیرۆکە و نەخشەدانەری پلانی شکاندنی ژووری سێدارەی موسڵ کە لەگەڵ هەریەک لە (بەرزان عومەر عەلی، جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی و دواتریش عومەر میرزا شاسوار) بە هاوکاری دوو کارمەندی زیندان بەناوەکانی (فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس و مەردان یوسف شێخ ئەلیاس) کە کوردی ئێزیدی و برابوون، لە سەرەتای ساڵی (1981) بیرۆکەکەیان بەو دوو پاسەوانە گەیاندووە و دواتر پلانی هەوڵەکەیان داڕشتووە. لە سەرەتای مانگی شوبات زیندانییانی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ قسەیان لەگەڵ کەسوکاری خۆیان کردووەو پارەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردۆتەوە.
بەڵام بەداخەوە لەکاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا لە شەوی (02-06-1981)دا تەنیا بەرزان عومەر عەلی لە ژیاندا مابوو، چونکە شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود بەگوێرەی فەرمانی کۆماری ژمارە (652)ی ڕێکەوتی (10-12-1980) لە شەوی (20/21-5-1981)دا لە سێدارە درا، شەهید جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی لە بەرەبەیانی (26-05-1981) لە سەربازگەی غەزلانی لە موسڵ گوللە باران کراو عومەر میرزا شاسوار لە شەوی (27-05-1981) لە سێدارە درا. ئەوکاتەی کە ئەوان لە سێدارە دارن، هێشتاکە کارەکانی بڕینەوەی شیشی دەرگاکان و خۆ ئامادەکردنەکان بۆ ئەنجام دانی پلانەکە تەواو نەببوو.
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود دیبەگەیی، دوای نزیکەی حەوت مانگ مانەوەی لە ژووری سێدارەی موسڵ، لە شەوی (20/21-5-1981)دا لەگەڵ هەریەک لە (جەمال قادر جوامێر ماوەتی - ی. ن. ک) و (عەلی محەمەد ئەمین نەسروڵڵا سەید سادقی - ی. ن. ک) لە سێدارە دران. لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەو هەڵە مێژووییە ڕاست بکەمەوە، کە لە ژمارە (3123)ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، دووشەممە، ڕێکەوتی (21-07-2003)دا لە لاپەڕە (3)دا، مێژووی لە سێدارە دانی شەهیدان (جەمال قادر جوامێر و عەلی محەمەدئەمین نەسرولڵا) بە ڕۆژی (22-05-1981) نووسراوە، کە ڕاستییەکەی ئەو مێژووەیە کە لەگەڵ شەهید جەمیل ئەحمەد (دەرسیم) لە سێدارە دراوە.
دوای لە سێدارە دانی جەمیل ئەحمەد مەحمود، ڕژێمە دڕندەکەی بەعسی ئێراق نە تەرمەکەی دایەوە نە ڕێگای بە بنەماڵەکەی دا پرسەی بۆ دانێن، بەڵکو هەر خۆیان تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی (وادي العگاب) برد و بەنهێنی و دوور لە چاوی خزم و کەسوکارەکەی ناشتیان.
دوای پرۆسەی ڕزگاری ئێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام له (#09-04-2003#)دا، بە هاوکاری و ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی (7)ی موسڵ و (3)ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری دیبەگە و هەولێر، ئێسکوپروسکی هەردوو شەهید، هەڵبەستوان و کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵە و (ی. ن. ک) شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود (دەرسیم) و شەهید تەحسین ڕەحمان فەرحان (داماو)، لە مەراسیمێکی بەرز و شکۆداردا، لە ڕۆژی (08-07-2003)دا بۆ شوێنی لە دایک بوونیان (شارۆچکەی دیبەگه) گواسترایەوە و لەوێ دووبارە به خاک سپێردرانەوە.
دەرسیم دیبەگەیی (ئامۆزای شەهید)
دانمارک (پێنجشەممە/ 08-01-2015).
darsim2006@hotmail.com
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 22,214 kertaa
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1957
ڕۆژی شەهیدبوون: 20-05-1981 (24 ساڵ)
بەندیخانە: ئەبوغرێب
جۆری کەس: لەسێدارەدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): دیبەگە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 22,214 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 05-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,988
Kuvat 105,138
Kirjat 19,077
Liittyvät tiedostot 95,579
Video 1,260
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.469 toinen!