Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد تۆفیق وردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
گزنگ 2
🏰 شوێنەکان
گەلی ڕەشاڤە
✌️ جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە عارف (دەرسیمدەرسیم)، لە رێکەوتی (01-07-1957)دا لە شارۆچکەی دیبەگەدیبەگە له دایک بووە.
شەهید، لە ساڵی (1963)دا دەچێتە بەر خوێندن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە، خانوەکەیان دەسوتێنن و بۆ ماوەیەکی کورت دەچنە شاری هەولێرهەولێر، دواتر هەر لەو ساڵەدا دەگەڕێنەوە دیبەگە و دووبارە دەچێتەوە بەر خوێندن.
شەهید دەرسیم، خوێندنی سەرەتایی لە دیبەگە و ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی کوردستان لە شاری هەولێر تەواوکردووە و لەدوای (11-03-1970)دا ماڵیان دەگوازنەوە بۆ هەولێر.
ژیانی سیاسیی شەهید جەمیل لەناو یەکێتیی قووتابیانیی کوردستان دەست پێ دەکات، هەر بەو هۆیەوە و لە ئەنجامی هەستی بەرزی کوردایەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و گەلەکەی، کاتێک کە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی دەبێت، لە ڕۆژی (09-10-1974)دا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئەمنی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام بەرلەوەی ئەمنی ڕژێم بتوانن دەستگیری بکەن ئەو هەست دەکات کە کۆمەڵێک ئەمن ڕوودەکەنە پۆلەکەی و نیازی گرتنی ئەویان هەیە، دەستبەجێ لە پۆلەکەی دەردەچێت و خۆی دەرباز دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و بە فەرمانبەر لە چۆمانچۆمان دادەمەزرێ.
هەر لەو ساڵەدا لە ڕێکەوتی (29-04-1974)دا برایەکی بەناوی مەجید ئەحمەد مەحمود، کە پێشمەرگەی دژە فڕۆکە بوو لە گەرووی بێشێ/ چۆمان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بەعس و سەدام لەسەر پردی چۆمان لەگەڵ (28) کەسی دیکە شەهید بووە، بەڵام تا ڕۆژی پەیوەندی کردنی شەهید جەمیل بە شۆڕشەوە هەواڵی شەهید بوونی مەجیدی برایان لێ شاردبووەوە.
دوای نسکۆی شۆڕش لە ئەنجامی پەیماننامەی جەزائیر لە ڕێکەوتی (06-03-1975)دا، جەمیل ئەحمەد مەحمود سەرەتا لەگەڵ خێزانەکەیان دەچنە کوردستانی ئێران (خانە و شنۆشنۆ)، وەلێ دوای نزیکەی کەمتر لە مانگێک بە دڵێکی پڕ لە غەم و برینەوە وەکو دەیان هەزار کوردی دیکە دەگەڕێنەوە هەولێر و لەناو هەولێر نیشتەجێ دەبن. شەهید هەر لە ساڵی (1975)دا دووبارە دەستی بە خوێندن کردەوە و لە ساڵی (1976)دا ئامادەیی تەواوکرد. دواتریش لەپێناوی درێژەدان بە خوێندن چۆتە سلێمانیسلێمانی و لە ساڵانی (1976-1977) قۆناغی یەکەم و ساڵانی (1977-1978)دا قۆناغی دووەمی پەیمانگای کارگێڕی و ئابووری (معهد الإدارة والإقتصاد)ی ئەوێی تەواو کردووە.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، لە ساڵی (1976)دا هەر لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ەوە دەکات و وەکو کادیرێکی هۆشیار و بەتوانا دێتە کۆڕی خەباتی نهێنی و هێڵێک (کەرتێک)ی ڕێکخستن لە هەولێر دروست دەکات. دوای تەواوکردنی خوێندن لە ناوەڕاستی ساڵی (1978)دا دەگەڕێتەوە هەولێر و دەگوازرێتەوە بۆ کۆمیتەی ڕاپەڕین و دەبێتە ئەندامی کۆمیتە، کە ئەوکات شەهید حەسەن کوێستانی سەرپەرشتی ئەو کۆمیتەی دەکرد.
شەهید جەمیل دیبەگەیی، ماوەیەک دوای تەواوکردنی خوێندن وەکو فەرمانبەر لە ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر دامەزرا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک لەبەر ئیشوکارەکانی ڕێکخستن کە بەرپرسی کەرت و ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕین بوو وازی لە کارەکەی خۆی هێنا. شەهید دەرسیم، کادیرێکی بەتوانای ڕێکخستن و کەسێکی وشیار و زیرەک بوو، چەندین هەڵبەست و وتاری ئابووری دەستنووسی خۆی هەبوو، کە دوای دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی هەمووی لەناوچوون.
شەهید جەمیل، زۆر بوێرانە، لەخۆبردوانە و بە گیانێکی خۆنەویستانە ئەرکەکانی ڕێکخستنی ئەنجام دەدا، بێ ئەوەی هیچ هەژمارێک بۆ ڕژێمی بەعس و دەزگاکانی ئەمنی سەدام بکات. شەهید، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆست و ئەندامی بۆ ڕێکخستنەکان و کەسانی دڵسۆزی بۆ شۆڕشی نوێ کۆدەکردەوە. هەر بەهۆی چالاکییەکانی، لە ڕۆژی (20-06-1979)دا لەلایەن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت، وەلێ سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەی دڕندانەی جەللادەکان هیچ نهێنییەکی نەدرکاند و نموونەی کەڵەپیاو و هاوڕێی خۆڕاگری کۆمەڵە بوو. جەمیل ئەحمەد، دوای نزیکەی دوو مانگی پڕ لە ئازاردان، لێبووردنی گشتیی هەمان ساڵی سەدام و ڕژێمی بەعس کە بەبۆنەی گرتنە دەستی پۆستی یەکەمی حزب و حکومەت لەلایەن سەدام حوسێن بۆ زیندانە سیاسییەکان، ئەو لە ڕۆژی (18-08-1979)دا ئازادکرا.
لە کۆتایی ساڵی (1979) یان سەرەتای (1980)دا، لەسەر پێشنیاری شەهید جەمیل و نەخشەیەکی تۆکمەی ئەو بەهاوکاری ئەو چەند هاوڕێیەی کە دواتر بەیەکەوە گیران، توانرا سەرکەوتوانە لە ئەمیندارێتیی گشتیی پەروەردە و خوێندنی باڵا (ألامانة العامة للتربیة والتعلیم العالي)دا ئامێرێکی ڕۆنیۆ و ئامێرێکی چاپکردن بۆ ڕێکخستنی هەولێر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببەن.
بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو چالاکییە و بەهۆی دەستنیشان کردنیان لەلایەن سیخوڕێکی ڕژێمەوە، لە ڕۆژی (12-07-1980) و ڕۆژانی دواتر هەریەک لە جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە (دەرسیم)، تەحسین ڕەحمان فەرحان حەوێز (داماو)، دکتۆر سەلیم ڕەشید ساڵح ئەحمەد (مامۆستا سەلیم حاجی ڕەشید/ 14-07-1980)، یوسف عومەر حەکیم مستەفا گڕاوی (زریان/ 12-07-1980)، ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد مستەفا گڕاوی (13-07-1980)، حەکیم عوسمان مستەفا حەکیم (13-07-1980) و عەزیز تۆفیق قادر لەتیف (13-07-1980)، کە هەموویان ئەندامی کۆمەڵە و سەر بە کۆمیتەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون، لەلایەن ئەمنی بەلدەی هەولێر دەستگیرکران. ئەو پۆلە هاوڕێیە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازاری دڕندانەی جەللادەکانی بەعس بوونەوە، دواتریش گشتیان لە ڕێکەوتی (20-07-1980)دا بۆ دەزگای هەیئە خاسەی شاری کەرکوککەرکوک گواسترانەوە، وەلێ بەداخەوە هاوڕێ یوسف عومەر حەکیم دوای دوو ڕۆژ لە (22-07-1980)دا بەهۆی ئەشکەنجەی هۆڤییانەی سەدامییەکان گیانی پاکی بە کورد و کوردستان بەخشی.
ئەو پۆلە هاوڕێیەی کۆمەڵە لە ڕێکەوتی (29-10-1980)دا لە دادگای هەیئە خاسەی کەرکوک دادگایی دەکرێن و جەمیل ئەحمەد مەحمود و تەحسین ڕەحمان فەرحان سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو و لە هەمان ڕۆژدا ڕەوانەی ژووری سێدارەی موسڵ کران، مامۆستا سەلیم ڕەشید سەرەتا سزای لە سێدارە و دواتر بۆی کرا بە هەتا هەتایە (مٶبد) و ئەحمەد ئیبراهیم گڕاوی، حەکیم عوسمان مستەفا و عەزیز تۆفیق قادر بە (5) ساڵ زیندانی کردن سزادران و ڕەوانەی بەشی سزا تایبەتییەکان (قسم الأحکام الخاصة) کران لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا، دواتریش بەر لێبووردنی گشتیی ڕێکەوتی (17-07-1982) کەوتن و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کران.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، یەکێک بووە لە خاوەنی بیرۆکە و نەخشەدانەری پلانی شکاندنی ژووری سێدارەی موسڵ کە لەگەڵ هەریەک لە (بەرزان عومەر عەلی، جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی و دواتریش عومەر میرزا شاسوار) بە هاوکاری دوو کارمەندی زیندان بەناوەکانی (فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس و مەردان یوسف شێخ ئەلیاس) کە کوردی ئێزیدی و برابوون، لە سەرەتای ساڵی (1981) بیرۆکەکەیان بەو دوو پاسەوانە گەیاندووە و دواتر پلانی هەوڵەکەیان داڕشتووە. لە سەرەتای مانگی شوبات زیندانییانی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ قسەیان لەگەڵ کەسوکاری خۆیان کردووەو پارەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردۆتەوە.
بەڵام بەداخەوە لەکاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا لە شەوی (02-06-1981)دا تەنیا بەرزان عومەر عەلی لە ژیاندا مابوو، چونکە شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود بەگوێرەی فەرمانی کۆماری ژمارە (652)ی ڕێکەوتی (10-12-1980) لە شەوی (20/21-5-1981)دا لە سێدارە درا، شەهید جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی لە بەرەبەیانی (26-05-1981) لە سەربازگەی غەزلانی لە موسڵ گوللە باران کراو عومەر میرزا شاسوار لە شەوی (27-05-1981) لە سێدارە درا. ئەوکاتەی کە ئەوان لە سێدارە دارن، هێشتاکە کارەکانی بڕینەوەی شیشی دەرگاکان و خۆ ئامادەکردنەکان بۆ ئەنجام دانی پلانەکە تەواو نەببوو.
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود دیبەگەیی، دوای نزیکەی حەوت مانگ مانەوەی لە ژووری سێدارەی موسڵ، لە شەوی (20/21-5-1981)دا لەگەڵ هەریەک لە (جەمال قادر جوامێر ماوەتی - ی. ن. ک) و (عەلی محەمەد ئەمین نەسروڵڵا سەید سادقی - ی. ن. ک) لە سێدارە دران. لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەو هەڵە مێژووییە ڕاست بکەمەوە، کە لە ژمارە (3123)ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، دووشەممە، ڕێکەوتی (21-07-2003)دا لە لاپەڕە (3)دا، مێژووی لە سێدارە دانی شەهیدان (جەمال قادر جوامێر و عەلی محەمەدئەمین نەسرولڵا) بە ڕۆژی (22-05-1981) نووسراوە، کە ڕاستییەکەی ئەو مێژووەیە کە لەگەڵ شەهید جەمیل ئەحمەد (دەرسیم) لە سێدارە دراوە.
دوای لە سێدارە دانی جەمیل ئەحمەد مەحمود، ڕژێمە دڕندەکەی بەعسی ئێراق نە تەرمەکەی دایەوە نە ڕێگای بە بنەماڵەکەی دا پرسەی بۆ دانێن، بەڵکو هەر خۆیان تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی (وادي العگاب) برد و بەنهێنی و دوور لە چاوی خزم و کەسوکارەکەی ناشتیان.
دوای پرۆسەی ڕزگاری ئێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام له (09-04-2003)دا، بە هاوکاری و ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی (7)ی موسڵ و (3)ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری دیبەگە و هەولێر، ئێسکوپروسکی هەردوو شەهید، هەڵبەستوان و کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵە و (ی. ن. ک) شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود (دەرسیم) و شەهید تەحسین ڕەحمان فەرحان (داماو)، لە مەراسیمێکی بەرز و شکۆداردا، لە ڕۆژی (08-07-2003)دا بۆ شوێنی لە دایک بوونیان (شارۆچکەی دیبەگه) گواسترایەوە و لەوێ دووبارە به خاک سپێردرانەوە.
دەرسیم دیبەگەیی (ئامۆزای شەهید)
دانمارک (پێنجشەممە/ 08-01-2015).
darsim2006@hotmail.com
🗄 سەرچاوەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-07-1957
2.👁️02-06-1981
3.👁️06-03-1975
4.👁️08-01-2015
5.👁️08-07-2003
6.👁️09-04-2003
7.👁️09-10-1974
8.👁️10-12-1980
9.👁️11-03-1970
10.👁️12-07-1980
11.👁️13-07-1980
12.👁️14-07-1980
13.👁️17-07-1982
14.👁️18-08-1979
15.👁️20-05-1981
16.👁️20-06-1979
17.👁️20-07-1980
18.👁️21-07-2003
19.👁️22-05-1981
20.👁️22-07-1980
21.👁️26-05-1981
22.👁️27-05-1981
23.👁️29-04-1974
24.👁️29-10-1980
🏰 شوێنەکان
1.👁️دیبەگە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 01-07-1957
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 20-05-1981 (24 ساڵ)
⛓️ بەندیخانە: 🔒 ئەبوغرێب
👫 جۆری کەس: ✌️ لەسێدارەدراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دیبەگە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 5 2010 8:27PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 20 2020 12:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,160 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.147 KB Dec 5 2010 8:27PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 پەیامی هەمەڕەنگ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد تۆفیق وردی
لە ساڵی 1923دا لەشاری کۆیە لەدایکبووه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە ساڵی 1941دا لە شارەکەی خۆیدا تەواو کردووە و چۆتەبەغدا و لەخانەی مامۆستایانی سەرەتایی وەرگیراوە و لەپاییزی 1944دا بووەتە مامۆستایەکی پەروەردەکار و رێبازێکی چەپڕەوی نیشتمانی گرتووە و گەلێک جار تووشی راوەدنان و گرتن بۆتەوه.
کاتێک کە مامۆستا بووەلەشاری قەڵادزێ، لەدوا دوای ساڵی 1945دا پەیوەندی بەبزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لەکوردستانی ئێران کردووەو لەسەرەتای ساڵی 1946دا خۆی گەیاندۆتەشاری مەهاباد و بەشداریی لە ئاهەنگی دروستبوونی کۆم
محەمەد تۆفیق وردی
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی
گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژمارە عەبدوڕەحمان پاشا بوو و لە ژمارە 2 تا کۆتایی، سەرنووسەرەکەی ساڵح هەرکی بوو، کە بە رێبوار بە ناوبانگ بوو.
ئەم گۆڤارە خوێنەری باشی لە ناو پەنابەرانی کورد و رۆشنبیرانی کورد لە ئێران هەبوو.
لەبەر ئەوەی گۆڤارەکە لە ئێران رێگەی چاپی پێ نەدرابوو، بۆیە بە رۆنیۆ و فتۆ ستەنسیل و بە دەست چاپ و بڵاو دەکرایە
گزنگ 2
گەلی ڕەشاڤە
گەلی ڕەشاڤە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئامێدییەوە لە پارێزگای دهۆک.
گەلی ڕەشاڤە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574