🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 24-07
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 24-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆24-07-2019
📆23-07-2019
📆22-07-2019
📆21-07-2019
📆20-07-2019
📆19-07-2019
📆18-07-2019
📂 زۆرتر ...
📅24 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,298) پەڕتووک|||
👫 عیسا حوسێن سیان
عيسا حوسێن عەزیز
-لە 3/2/1975 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
-قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
-لەساڵی 1990 ەوە خەریکی شیعر نووسینە.
-یەکەم شیعری لە دوای راپەڕین لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکردۆتەوە.
-لەساڵی 1992 ەوە خەریکی کاری رۆژنامەنووسییە و لەزۆربەی گۆڤارو رۆژنامەو رادیۆو تەلەڤزیۆنەکان دەستەی نووسەران بووە یان کاری رۆژنامەنووسیی کردووە.
-ساڵی 1997 کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان ئەدەبی کوردی.
-لە س
👫 عیسا حوسێن سیان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا حوسێن سیان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 هۆشیار نوری لەک
(هۆشیار نوری ڕەفیق) فۆلکلۆریست
ناوی تەواوی (هۆشیار نوری ڕەفیق) ە لە عەشیرەتی لەکە.
ساڵی 1973 لە دەشتی کۆیە لە دایک بووە دواتر ماڵیان هاتووتە شاری هەولێر قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە لە منداڵییەوە پەرتووکی خوێندۆتەوە لە قسە کردندا بەردەوام پەندی کوردی و ووشەی دانسقەی پڕ واتا بەکار دەهێنێت و مەبەستی خۆی دەپێکێت.
لە 1994/1/2 لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دامەزراوە لە دوای ڕاپەڕین لە بواری ڕاگەیاندن و وەرزش کار دەکات چەندین پێشانگای کردۆتەوە تایبەت بە فۆلکلۆر.
سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری (بەهرە
👫 هۆشیار نوری لەک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
هۆشیار نوری لەک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
ساڵی 1963 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندی لە ئازادی و ئامادەیی لە سانەوی ئەزمڕ تەواوکردووە.
باوکی دوو کوڕە بە ناوەکانی دامون و نالی.
ساڵی 1986 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغداد تەواوکردووە.
ساڵی 1982 یەکەمین بابەتی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی 1992 دوای راپەڕین بڵاوکردۆتەوە. تا ئێستا(2019)ئەم کتێبانەی بە چاپگەیاندوون:

شیعر :

1. پەیکەرێک لەباران 1992
2. تەیرەکانی ئیس
👫 دلاوەر قەرەداغی - دلاوەر شەریف کەریم
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دلاوەر قەرەداغی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەرید زامدار - فەرید بەکر ئەیوب
فەرید بەکر ئەیوب
ساڵی 1952 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لەرۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان.
لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی سلێمانی یەکێتی رۆژنامەنوسانی کوردستان بووە.
ئەندامی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و راوێژکاری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
لەساڵی 2017 دەستلەکارکێشانەوەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندووە.

ئەمشەو یەکشەممە 21/07/2019 کاتژمێر 11.50 فەرید زامداری نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لەتەمەنی حەفتا
👫 فەرید زامدار - فەرید بەکر ئەیوب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەرید زامدار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 351,135 | وێنە 53,830 | پەڕتووک PDF 10,298 | فایلی پەیوەندیدار 32,431 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,638 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
✌️ جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە عارف‌ (دەرسیم)، لە ڕێکەوتی (01-07-1957)دا لە شارۆچکەی دیبەگە له ‌دایک بووە.
شەهید، لە ساڵی (1963)دا دەچێتە بەر خوێندن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە، خانوەکەیان دەسوتێنن و بۆ ماوەیەکی کورت دەچنە شاری هەولێر، دواتر هەر لەو ساڵەدا دەگەڕێنەوە دیبەگە و دووبارە دەچێتەوە بەر خوێندن.
شەهید دەرسیم، خوێندنی سەرەتایی لە دیبەگە و ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی کوردستان لە شاری هەولێر تەواوکردووە و لەدوای (11-03-1970)دا ماڵیان دەگوازنەوە بۆ هەولێر.
ژیانی سیاسیی شەهید جەمیل لەناو یەکێتیی قووتابیانیی کوردستان دەست پێ دەکات، هەر بەو هۆیەوە و لە ئەنجامی هەستی بەرزی کوردایەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و گەلەکەی، کاتێک کە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی دەبێت، لە ڕۆژی (09-10-1974)دا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئەمنی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام بەرلەوەی ئەمنی ڕژێم بتوانن دەستگیری بکەن ئەو هەست دەکات کە کۆمەڵێک ئەمن ڕوودەکەنە پۆلەکەی و نیازی گرتنی ئەویان هەیە، دەستبەجێ لە پۆلەکەی دەردەچێت و خۆی دەرباز دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و بە فەرمانبەر لە چۆمان دادەمەزرێ.
هەر لەو ساڵەدا لە ڕێکەوتی (29-04-1974)دا برایەکی بەناوی مەجید ئەحمەد مەحمود، کە پێشمەرگەی دژە فڕۆکە بوو لە گەرووی بێشێ/ چۆمان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بەعس و سەدام لەسەر پردی چۆمان لەگەڵ (28) کەسی دیکە شەهید بووە، بەڵام تا ڕۆژی پەیوەندی کردنی شەهید جەمیل بە شۆڕشەوە هەواڵی شەهید بوونی مەجیدی برایان لێ شاردبووەوە.
دوای نسکۆی شۆڕش لە ئەنجامی پەیماننامەی جەزائیر لە ڕێکەوتی (06-03-1975)دا، جەمیل ئەحمەد مەحمود سەرەتا لەگەڵ خێزانەکەیان دەچنە کوردستانی ئێران (خانە و شنۆ)، وەلێ دوای نزیکەی کەمتر لە مانگێک بە دڵێکی پڕ لە غەم و برینەوە وەکو دەیان هەزار کوردی دیکە دەگەڕێنەوە هەولێر و لەناو هەولێر نیشتەجێ دەبن. شەهید هەر لە ساڵی (1975)دا دووبارە دەستی بە خوێندن کردەوە و لە ساڵی (1976)دا ئامادەیی تەواوکرد. دواتریش لەپێناوی درێژەدان بە خوێندن چۆتە سلێمانی و لە ساڵانی (1976-1977) قۆناغی یەکەم و ساڵانی (1977-1978)دا قۆناغی دووەمی پەیمانگای کارگێڕی و ئابووری (معهد الإدارة والإقتصاد)ی ئەوێی تەواو کردووە.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، لە ساڵی (1976)دا هەر لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ەوە دەکات و وەکو کادیرێکی هۆشیار و بەتوانا دێتە کۆڕی خەباتی نهێنی و هێڵێک (کەرتێک)ی ڕێکخستن لە هەولێر دروست دەکات. دوای تەواوکردنی خوێندن لە ناوەڕاستی ساڵی (1978)دا دەگەڕێتەوە هەولێر و دەگوازرێتەوە بۆ کۆمیتەی ڕاپەڕین و دەبێتە ئەندامی کۆمیتە، کە ئەوکات شەهید حەسەن کوێستانی سەرپەرشتی ئەو کۆمیتەی دەکرد.
شەهید جەمیل دیبەگەیی، ماوەیەک دوای تەواوکردنی خوێندن وەکو فەرمانبەر لە ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر دامەزرا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک لەبەر ئیشوکارەکانی ڕێکخستن کە بەرپرسی کەرت و ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕین بوو وازی لە کارەکەی خۆی هێنا. شەهید دەرسیم، کادیرێکی بەتوانای ڕێکخستن و کەسێکی وشیار و زیرەک بوو، چەندین هەڵبەست و وتاری ئابووری دەستنووسی خۆی هەبوو، کە دوای دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی هەمووی لەناوچوون.
شەهید جەمیل، زۆر بوێرانە، لەخۆبردوانە و بە گیانێکی خۆنەویستانە ئەرکەکانی ڕێکخستنی ئەنجام دەدا، بێ ئەوەی هیچ هەژمارێک بۆ ڕژێمی بەعس و دەزگاکانی ئەمنی سەدام بکات. شەهید، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆست و ئەندامی بۆ ڕێکخستنەکان و کەسانی دڵسۆزی بۆ شۆڕشی نوێ کۆدەکردەوە. هەر بەهۆی چالاکییەکانی، لە ڕۆژی (20-06-1979)دا لەلایەن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت، وەلێ سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەی دڕندانەی جەللادەکان هیچ نهێنییەکی نەدرکاند و نموونەی کەڵەپیاو و هاوڕێی خۆڕاگری کۆمەڵە بوو. جەمیل ئەحمەد، دوای نزیکەی دوو مانگی پڕ لە ئازاردان، لێبووردنی گشتیی هەمان ساڵی سەدام و ڕژێمی بەعس کە بەبۆنەی گرتنە دەستی پۆستی یەکەمی حزب و حکومەت لەلایەن سەدام حوسێن بۆ زیندانە سیاسییەکان، ئەو لە ڕۆژی (18-08-1979)دا ئازادکرا.
لە کۆتایی ساڵی (1979) یان سەرەتای (1980)دا، لەسەر پێشنیاری شەهید جەمیل و نەخشەیەکی تۆکمەی ئەو بەهاوکاری ئەو چەند هاوڕێیەی کە دواتر بەیەکەوە گیران، توانرا سەرکەوتوانە لە ئەمیندارێتیی گشتیی پەروەردە و خوێندنی باڵا (ألامانة العامة للتربیة والتعلیم العالي)دا ئامێرێکی ڕۆنیۆ و ئامێرێکی چاپکردن بۆ ڕێکخستنی هەولێر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببەن.
بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو چالاکییە و بەهۆی دەستنیشان کردنیان لەلایەن سیخوڕێکی ڕژێمەوە، لە ڕۆژی (12-07-1980) و ڕۆژانی دواتر هەریەک لە جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە (دەرسیم)، تەحسین ڕەحمان فەرحان حەوێز (داماو)، دکتۆر سەلیم ڕەشید ساڵح ئەحمەد (مامۆستا سەلیم حاجی ڕەشید/ 14-07-1980)، یوسف عومەر حەکیم مستەفا گڕاوی (زریان/ 12-07-1980)، ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد مستەفا گڕاوی (13-07-1980)، حەکیم عوسمان مستەفا حەکیم (13-07-1980) و عەزیز تۆفیق قادر لەتیف (13-07-1980)، کە هەموویان ئەندامی کۆمەڵە و سەر بە کۆمیتەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون، لەلایەن ئەمنی بەلدەی هەولێر دەستگیرکران. ئەو پۆلە هاوڕێیە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازاری دڕندانەی جەللادەکانی بەعس بوونەوە، دواتریش گشتیان لە ڕێکەوتی (20-07-1980)دا بۆ دەزگای هەیئە خاسەی شاری کەرکوک گواسترانەوە، وەلێ بەداخەوە هاوڕێ یوسف عومەر حەکیم دوای دوو ڕۆژ لە (22-07-1980)دا بەهۆی ئەشکەنجەی هۆڤییانەی سەدامییەکان گیانی پاکی بە کورد و کوردستان بەخشی.
ئەو پۆلە هاوڕێیەی کۆمەڵە لە ڕێکەوتی (29-10-1980)دا لە دادگای هەیئە خاسەی کەرکوک دادگایی دەکرێن و جەمیل ئەحمەد مەحمود و تەحسین ڕەحمان فەرحان سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو و لە هەمان ڕۆژدا ڕەوانەی ژووری سێدارەی موسڵ کران، مامۆستا سەلیم ڕەشید سەرەتا سزای لە سێدارە و دواتر بۆی کرا بە هەتا هەتایە (مٶبد) و ئەحمەد ئیبراهیم گڕاوی، حەکیم عوسمان مستەفا و عەزیز تۆفیق قادر بە (5) ساڵ زیندانی کردن سزادران و ڕەوانەی بەشی سزا تایبەتییەکان (قسم الأحکام الخاصة) کران لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا، دواتریش بەر لێبووردنی گشتیی ڕێکەوتی (17-07-1982) کەوتن و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کران.
شەهید جەمیل (دەرسیم)، یەکێک بووە لە خاوەنی بیرۆکە و نەخشەدانەری پلانی شکاندنی ژووری سێدارەی موسڵ کە لەگەڵ هەریەک لە (بەرزان عومەر عەلی، جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی و دواتریش عومەر میرزا شاسوار) بە هاوکاری دوو کارمەندی زیندان بەناوەکانی (فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس و مەردان یوسف شێخ ئەلیاس) کە کوردی ئێزیدی و برابوون، لە سەرەتای ساڵی (1981) بیرۆکەکەیان بەو دوو پاسەوانە گەیاندووە و دواتر پلانی هەوڵەکەیان داڕشتووە. لە سەرەتای مانگی شوبات زیندانییانی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ قسەیان لەگەڵ کەسوکاری خۆیان کردووەو پارەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردۆتەوە.
بەڵام بەداخەوە لەکاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا لە شەوی (02-06-1981)دا تەنیا بەرزان عومەر عەلی لە ژیاندا مابوو، چونکە شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود بەگوێرەی فەرمانی کۆماری ژمارە (652)ی ڕێکەوتی (10-12-1980) لە شەوی (20/21-5-1981)دا لە سێدارە درا، شەهید جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی لە بەرەبەیانی (26-05-1981) لە سەربازگەی غەزلانی لە موسڵ گوللە باران کراو عومەر میرزا شاسوار لە شەوی (27-05-1981) لە سێدارە درا. ئەوکاتەی کە ئەوان لە سێدارە دارن، هێشتاکە کارەکانی بڕینەوەی شیشی دەرگاکان و خۆ ئامادەکردنەکان بۆ ئەنجام دانی پلانەکە تەواو نەببوو.
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود دیبەگەیی، دوای نزیکەی حەوت مانگ مانەوەی لە ژووری سێدارەی موسڵ، لە شەوی (20/21-5-1981)دا لەگەڵ هەریەک لە (جەمال قادر جوامێر ماوەتی - ی. ن. ک) و (عەلی محەمەد ئەمین نەسروڵڵا سەید سادقی - ی. ن. ک) لە سێدارە دران. لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەو هەڵە مێژووییە ڕاست بکەمەوە، کە لە ژمارە (3123)ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، دووشەممە، ڕێکەوتی (21-07-2003)دا لە لاپەڕە (3)دا، مێژووی لە سێدارە دانی شەهیدان (جەمال قادر جوامێر و عەلی محەمەدئەمین نەسرولڵا) بە ڕۆژی (22-05-1981) نووسراوە، کە ڕاستییەکەی ئەو مێژووەیە کە لەگەڵ شەهید جەمیل ئەحمەد (دەرسیم) لە سێدارە دراوە.
دوای لە سێدارە دانی جەمیل ئەحمەد مەحمود، ڕژێمە دڕندەکەی بەعسی ئێراق نە تەرمەکەی دایەوە نە ڕێگای بە بنەماڵەکەی دا پرسەی بۆ دانێن، بەڵکو هەر خۆیان تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی (وادي العگاب) برد و بەنهێنی و دوور لە چاوی خزم و کەسوکارەکەی ناشتیان.
دوای پرۆسەی ڕزگاری ئێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام له (09-04-2003)دا، بە هاوکاری و ‌ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی (7)ی موسڵ و (3)ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری دیبەگە و هەولێر، ئێسکوپروسکی هەردوو شەهید، هەڵبەستوان و کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵە و (ی. ن. ک) شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود (دەرسیم) و شەهید تەحسین ڕەحمان فەرحان (داماو)، لە مەراسیمێکی بەرز و شکۆداردا، لە ڕۆژی (08-07-2003)دا بۆ شوێنی لە دایک بوونیان (شارۆچکەی دیبەگه)‌ گواسترایەوە و لەوێ دووبارە به ‌خاک سپێردرانەوە.
دەرسیم دیبەگەیی (ئامۆزای شەهید)
دانمارک (پێنجشەممە/ 08-01-2015).
darsim2006@hotmail.com
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 01-07-1957
⛓️ بەندیخانە🔒 ئەبوغرێب
👫 جۆری کەس✌️ لەسێدارەدراو
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دیبەگە
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 5 2010 8:27PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 5:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,913 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.147 KB Dec 5 2010 8:27PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 23
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-07-1957
2.👁️02-06-1981
3.👁️06-03-1975
4.👁️08-01-2015
5.👁️08-07-2003
6.👁️09-04-2003
7.👁️09-10-1974
8.👁️10-12-1980
9.👁️11-03-1970
10.👁️12-07-1980
11.👁️13-07-1980
12.👁️14-07-1980
13.👁️17-07-1982
14.👁️18-08-1979
15.👁️20-06-1979
16.👁️20-07-1980
17.👁️21-07-2003
18.👁️22-05-1981
19.👁️22-07-1980
20.👁️26-05-1981
21.👁️27-05-1981
22.👁️29-04-1974
23.👁️29-10-1980
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست218,561%62.36
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,295%16.06
هەورامی54,454%15.53
عربي9,601%2.73
کرمانجی - کوردیی باکوور4,694%1.33
English1,708%0.48
فارسی1,189%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.33
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française185%0.05
Deutsch152%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە218,736%62.67
👫 کەسایەتییەکان24,748%7.09
📕 پەڕتووکخانە21,366%6.12
✌️ شەهیدان18,436%5.28
🏰 شوێنەکان16,854%4.82
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.16
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,051%2.87
🚼 ناوی کوردی4,852%1.39
📝 بەڵگەنامەکان4,809%1.37
📷 وێنە و پێناس4,797%1.37
📊 ئامار و راپرسی4,650%1.33
📖 کورتەباس2,174%0.62
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,507%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.32
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)938%0.26
😊 گاڵتەوگەپ726%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان543%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.12
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان55%0.01
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری186,955%53.34
📩هاوڕێ باخەوان111,457%31.80
📩مانو بەرزنجی20,884%5.95
📩سەریاس ئەحمەد12,996%3.70
📩جوان عومەر ئەحمەد3,248%0.92
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.51
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.37

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574