سیناریۆی کامەران جەمال و دەرهێنانی ئاوات عوسمان-ە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لەدوو حاڵەتی کۆمەڵگەی کوردی دەکات کە پێکدێن لەقەیرەیی و لەدەستدانی کچێنی، یەکەمیان بەسەرچونی تەمەن و مانەوەی ژنانە تاکو تەمەنێکی زۆر و شوونەکردنیان کە پێیدەوترێت(قەیرەبون)، دووەمین حاڵەتیش باسکردنی ژیان و گوزەرانی مێینەیەکە کە لەبەر هەر هۆکارێک بێت کچێنی خۆی لەدەستداوە و دواتر وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی ئەو حاڵەتە لەلایەن کۆمەڵگاوە خراوەتەڕوو.
بڕیارە ئەم فیلمە لەفێستیڤاڵی هەولێر کە تایبەتە بە پرسەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و چەند فێستیڤاڵێکی دیکەی نێودەوڵەتی بەشداریبکات.
خوێنی هەنار لەنواندنی شوان عەتوف و گۆنا حەمەساڵح-ە و چەند ئەکتەرێکی دیکەیە و ئیسماعیل عومەر کاری وێنەگرتن و ئەحمەد مەحمود کاری مۆنتاژیان بۆ کردووە و سەفین خەراجیانی کاری میوزیک دەکات و فیلمەکەش بەرهەمی بەڕێوەبەرێتی هونەری سینەمای سلێمانیە.