ئەمنە سوورەکە، لە ساڵی 1979 لەسەر داوای حکومەتی ئەوسای ئێراقی بۆ کۆلیژی کشتوکاڵ درووستکراوە و دواتر بووەتە ئیدارە محەلی #سلێمانی#، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و کەسانی ئازادیخواز. لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سوورە بۆیە پێی وتراوە (ئەمنە سوورەکە).
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە ڕۆژی #08-03-1991#دا ئازاد کراو لە 1995 کراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گشتیان گوزارشت لە تاوانەکانی ڕژێمی ڕووخاوی #سەددام حسێن# لە دژی کورد دەکەن. ڕۆژانە هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی دەکەن و بە چاوی خۆیان شێوازەکانی ئەشکەنجە و ستمەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەبینن کە بەرانبەر هاووڵاتییانی کوردستان کرابوو.
لە کاتژمیر 8ی بەیانی تاکوو 4ی ئیوارە پیشوازی لە گەشتیاران دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 141,036 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!