ئەمنە سوورەکە
ئەمنە سوورەکە، لە ساڵی 1979 لە سەرداوای حکومەتی ئەوسای عێراقی بۆ کۆلیژی کشتوکاڵ دروستکراوە و دواتر بۆتە ئیدارە محەلی
سلێمانیسلێمانی، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و کەسانی ئازادی خواز. لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سوورە بۆیە پێی وتراوە (ئەمنە سوورەکە). لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 ئازاد کراو لە 1995 کراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گشتیان گوزارشت لە تاوانەکانی رژێمی روخاوی سەدام لە دژی کورد دەکەن. ڕۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەکەن و بە چاوی خۆیان زوڵم و ستمەکانی رژێمی روخاوی بەعس دەبینن کە بەرامبەر هاووڵاتییانی کوردستان کرابوو. لە کاتژمیر 8ی بەیانی تاکو 4ی ئیوارە پیشوازی لە گەشتیاران دەکات.