یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
لەساڵی 1946 لەشاری #ڕانیە#ی دەروازەی ڕاپەرین لەدایکبووە،
شەهید تاقانەی دایک و باوکە دەربەدەرەکەی بوو کە لەکوردستانی ئێران پەڕاگەندەی کوردستانی خواروو ببوون، لە ڕۆژی #11-05-1977# لەلایەن ڕژێمەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو لە ڕۆژی #12-05-1977# خۆی گەیاندە ڕیزی مەفرەزە سەرەتاییەکان لەناوچەی دەشتی #هەولێر# و بوبە پێشمەرگە.
پێویست ناکات ئازایەتی و دلێری هەڤاڵی شەهید محەمەد عەجەم باس بکرێت، ئەوەی مانای پێشمەرگایەتی بزانێت ئینجا دەزانێت شەهید محەمەد چۆن بووەو چەندینجار بۆ ڕاپەراندنی ئیشوکارەکانی ڕێکخستن گەراوەتەوە ناوشاری هەولێر بەتایبەتی، حەیف لەشەوی 9- #10-04-1987# لەکاتێکدا لەگەڵ هاوڕێ خالید سابیر دەیانویست لەهەولێر بگەڕێنەوە ناو مەفرەزەکان، لەنزیک گۆرستانی سەید مەعروف کەوتنە پیلانی دوژمنان و خیانەتی لێکراو بەدەسترێژێک ئەو دوو تێکۆشەرە شەهید کران.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,695