بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: گەپنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,299 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
👫 عەلی شامار ئەمین (عەلی شامار) | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

عەلی شامار ئەمین (عەلی شامار)

ساڵی 1947 لە شارۆچکەی خانەقین لە ئامێزی خێزانێکی هەژار و زەحمەتکێشدا لەدایکبووە و پەروەردە بووە. ژیانی پڕ مەینەتی هەر ئەوەندەی بوار داوە تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی بخوێنێت و دواتر ڕوو کار و کەسابەت بکات، کارکردن وانەیەکی باشی لە خۆڕاگری و هەست بە لێپرسراوی بەرانبەر بە خێزان و گەل و نیشتمانەکەی فێرکردووە. لەم ڕووەوە بە قوڵی دەرکی بە ئازاری چەوساوەکانی میللەتەکەی دەکرد چ لە ڕووی چینایەتی و چ لە رووی نەتەوایەتییەوە و ئەمە هاندەری گەورەی بوو بۆ گەڕان بە دوای ڕێگەچارەی ڕزگاربوون. دواتر وەک هەزاران لاوی تر تێکەڵ بە لرفەی رووباری کوردایەتی بوو، گەرچی دەشیزانی ئەو ڕێگایە هێشتا پڕ دڕکەزییە و کورد گەر قوربانی زۆریشی دابێت لە پێناو شۆڕشدا بەڵام ئاسۆی گەیشتن بە ئاواتەکا هێشتا تەمومژاوییە و بۆرژوازییەتی کورد لەبەرانبەر خەباتدا دەستەوسانە.. لەو دۆخەدا بە دوای ڕێبازێکدا دەگەرا چارەنووسی کورد و چەوساوەکانی وێنا بکات. تا گەیشتە ئەوەی خۆی لەناو ڕێکخستنێکی ناوەرۆک تازە و بەرنامە پێشکەوتوودا ببینێتەوە. ساڵی 1971 پەیوەندی بە یەکە ئەلقەی ڕۆشنبیر کۆمەڵەی (مارکسی- لینین)ی کردووە کە لە خانەقین دروستکرا، کە لە هەڤاڵان (مەلا بەختیار و م.جەعفەر و شەهید سەلام عەبدولڕەزاق و شەهید جەمال، حاکم برایم) پێکهتاتبوو. ئەو تێکۆشەرانە لەناو ژوورە ڕووناکەکانی کاری ژێرزەمینیدا نەخشەی سەرلەنوێ خەباتی چینایەتی و نەتەوایەتییان دادەڕشتەوە تا بە دوژمنی بسەلمێنن تا ڕەشووڕووتێکی ئەم کوردستانە مابێت ناتووانێت تاسەر پێی لە ناخی ستەملێکراواندا بچەقێنێت. ئەرکی خەبات و ڕێکخستنی ئەو سەردەمە قورسبوو چ لە ڕووی خۆپەروەردە کردن و پەیوەندی کردن بە خەڵکەوە، چ لە ڕووی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە بێتە پێشەوە، چوونکە کۆمەڵە لە دوولاوە دژایەتی دەکرا هەم ناوخۆ و هەم لەلایەن دوژمنەوە. کاتێ شۆڕشی ئەیلوول هەرەسی هێنا ئەرکی کۆمەڵە و ڕێکخستنەکانی گرانگتر بوو، دەبوو لە ڕووی ئەو تێکشکانە مەترسیدارە بوەستێتەوە، ڕێگەنەدات نائومێدی ناخی کورد بکرۆژێ..باڵا دەستی ڕژێمی دیکتاتۆری مرۆڤکوژ ژیانی خەڵکی هەراسان بکات. هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی شۆڕشی نوێدا بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکەم دەستەی کۆمەڵە بە بڕیاری کۆمیتەی هەرێمەکان ڕوویان کردە شاخ، لەو هەلومەرجە دژوارەدا (عەلی شامار) وەک تێکۆشەرێکی ورە بەرز لە پێدەشتی گەرمەسێردا بە هەورازی قووچی خەباتدا هەڵدەزنێ و ڕۆژی 30-09-1976 دەگاتە لای دەستەکەی شەهید (عەبدولڕەحیم) لە بناری قەندیل کە ژمارەی پێشمەرگەکانی دەستەکە 15 پێشمەرگە بوون، دەبێت بە پێشمەرگە و لەگەڵ ئەو ژمارە کەمەی پێشمەرگەدا چراخانێکیان هەڵکرد هەموو قوژبنە تاریکەکانی کوردستانیان ڕۆشنکردەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو ماوە کەمەی دوای هەرەس توانی مێژووی بەرخۆدان تۆماربکاتەوە و خەونی پیسی دوژمن بە کۆتایی هاتنی شۆڕش پووچەڵبکاتەوە. عەلی شامار لە زۆربەی ناوچەکاندا پێشمەرگایەتی و کاری ڕێکخستنی کردووە. پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە و لێپرسراوی زیندانی (ناوزەنگ) بووە، ماوەیەک جێگری تیپی 51ی گەرمیان بووە، فەرماندەیی چەندن شەڕی لە (گەرمیان، قەرەداغ، شارباژێر، شارەزوور، سەرکردایەتی و باڵەکایەتی) کردووە وەک شەڕی (گەرەوان و مەلەکان و داستانی سەیید خەلیل و شەڕی پارێزگاری لە سەرکردایەتی و گرتنی قەرداغ). لە پلانی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بە لێپرسراوی یەکەی خانەقین دانرا، لەگەڵ دەسپێکردنی ڕاماڵینی بەعسدا لە سنووری گەرمیان (خانەقین) ڕزگارکرا، دوای سەرلەنوێ پەلاماردانەوەی دوژمن بریندار دەکرێت. دواتر دەبێت بە کارگێری مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک تا ساڵی 1994،لەو ساڵەدا دەبێت بە قایمقامی (خانەقین) سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ساڵی 1999 بۆ قایمقامییەتی ناوەندی کەکووک دەگوێزرێتەوە کە لە دەربەندیخان بووە. ساڵی 2002 بوو بە قایمقامی (کەلار)و پاشان ساڵی(2005-2006) کرا بە قایمقامی دەربەندیخان. لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا سەپەرشتی ناوچەی مەندەلی دەکرد و 67 گوندی ئەو سنوورەی لە عەرەبی هاوردە پاککردەوە. ساڵی 2007 وەک نوێنەری (مام جەلال) لە مەڵبەندی خانەقین تا ساڵی 2010 دەست بەکاربووە.
عەلی شامار لە سەرجەم کۆنگرە و کۆنفرانس و پلنیۆمەکانی یەکێتی دا لە شاخ و لە شار بەشداری کردووە. لە بواری کاری پێشمەرگایەتیدا 3 جار بریندارکراوە، جاری یەکەم ساڵی 1983 لە گردەبێنازی قەڵادزێ، جاری دووەم ساڵی 1984 لە سەیدخەلیلی گەرمیان و ساڵی 1991 لە ڕاپەڕێن و ئازادکردنی خانەقین. لەو ڕۆژەوەی پەیوەندی بەهێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە بۆ ساتێکیش دانەبڕاوە و لەبەر پەیوەستبوون بە بڕیارەکانی شۆڕشەوە توشی سزادان نەبووە. لە ژیانیدا سێ مەدالیایی ڕێزلێنانی وەرگرووە وەک:(مەدالیایی مەفرەزە سەرەتاییەکان، مەدالیایی پێشمەرگە دێرینەکان، مەدالیایی پێشمەرگە دانەبڕاوەکان)، ئێسا تەمەنی 67 ساڵە بەهۆی برینداربوونی کاتی پێشمەرگایەتییەوە نەخۆشە چوونکە گوللەک لە جەستەیدا ماوە، هەرچەندە چەندین جار لە ناوەوە و دەرەوە چارەسەری بۆ کراوە بەڵام بوونی ئەو گوللەیە لەسەر دەمارێکی سەرەکی وای لێکردووە چارەسەری تەواوەتی وەرنەگرێت.

سوپاس بۆ کاک (ڕێبوار عەلی شامار) بۆ ناردنی زانیارییەکان.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
👫 جۆری کەس✌️ پێشمەرگەی دێرین
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ خانەقین
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 29 2010 4:36PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 13 2016 2:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,887 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.17 KB Nov 29 2010 4:36PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

عەلی شامار ئەمین (عەلی شامار)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بۆ هاوڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-08-1984
2.👁️30-09-1976
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️عەرەبی هاوردە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️عەلی شامار و پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی لە گوندی تەپەڕەش لەکاتی دابەشکردنی تەقەمەنیدا لە 3/8/1991 دا
2.👁️عەلی شامار و...
3.👁️عەلی شامار وپۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی لەکاتی رۆیشتنیان بۆ ئازادکردنی خانەقین لە مانگی 3ی 1991 دا
4.👁️وێنەی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 2003
5.👁️وێنەیەکی عەلی شامار و سێ هاوڕێی پێشمەرگەی 1982
6.👁️وێنەیەکی عەلی شامار و سەلاح چاوشین لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️وەسفیە بەنی وەیس عەلی (دایکی شەهیدان)
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,28 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574