هاوکار ڕسکن، گالەریست و ڕێکخەر و نووسەر و هونەرمەند لە 25 ی10 ی 1984 لە #هەولێر# لەدایکبووە.
$خوێندن$
هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەهونەر و بەکالۆریۆس لە پەیکەرسازی و دبلۆم لە وێنەکێشان.
$چالاکی$
لە دوو دەیەی ڕابردوو هەزاران پرۆژەی هونەری جۆراوجۆری ڕێکخستووە و دامەزرێنەری هاوکار گروپ 2005 و گالەری #دانیاڵ قەساب# 2007 و پردی هونەری و کلتوری کوردی 2008 و گالەری #شانەدەر# 2009 و هۆڵی نیاندەرتاڵ 2011 و گالەری فۆتۆگرافەران لە هەولێر 2013 و دەیان بابەت توێژینەوەی جۆراو جۆری لەنێو هونەری بینراودا هەبووە، جگە سەدان دیواربەندی و موزایک و پەیکەر و مۆنیومێنت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,596 times
Write your comment about this item!