جەژنی یارسان کە لە 19ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک دەستپێدەکات و 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، گەورەترین جەژنی کوردانی یارسانە، کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی لۆڕستان و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە خانەقین و کەرکووکی باشووری کوردستان و بەشێکیان لە دیاربەکر و بتلیس و دێرسیمی باکووری کوردستان دەژین.
کوردانی یارسان خۆیان بەپەیڕەوانی تایبەتی ئیمامی عەلی دەزانن و شیعەن.
رێبەری یارسانییەکان لە سەدەی هەشتەمی کۆچی کە ئەوانی وەکو کۆمەڵەیەک لەیەکتری کۆکردەوە، ئیسحاقی کوڕی شێخ عیسا بەرزەنجی بوو کە لە سلێمانی دەژیان کە دواتر بەهۆی گوشاری حاکمی ئەو کات بەرەو هەورامان و هەندێ ناوچەی دیکە کۆچیان کرد.
بەشێک لەو کوردانە کە لە کرماشان و لۆرستان دەژین، دەیان جار لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کراوەتەسەرو تەنانەت چەندین کەسیشیان لێ کوژراوە. هەروەها لە ئێران ڕێگە بە هیچ بۆنەیەکیان نادرێت.