لە ساڵی (1957) لە گۆندی بنەکەی سەر بە ناحیەی (#قادر کەرەم#) لە دایک بووە. لە بنەمالەیەکی تێکۆشەرو خاوەن خەبات و ڕاِبردوویەکی پاک پەروەردە بووە، شەهید لە ساڵی (1985) بووە بە #پێشمەرگە# و پەیوەندی کردووە بە (هێزی پێشمەرگەی کوردستان)ەوە. ڕِۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەو شەرِانەدا کە پەشداری تێدا کردووە وەکو شەرەکانی (بانی مورد وناوچەی #سەنگاو#) و دەیان چالاکی تر.
شەهید خۆشەویست بووە لە ناو هاورییەکانی و چالاکانە کارەکانی ئەنجامداوە.. بەڵام بەداخەوە لە بەرواری (#06-09-1988#) لە ناحیەی (قادر کەرەم) کەوتووەتە بەر شالاوی #ئەنفال#ی ئەو سنوورە کە بە دەستی ڕِژێمی بەعس وجاشە کوردە خوفروشەکان ئەنجامدرا بێ سەر وشوین کرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,282 جار هاتیە دیتن