یەکێک بووە لە ژنە چالاکە چەپەکان، لە پایزی 1990 لە #سلێمانی# لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێی تردا کە لە گروپ و ڕێکخراوە چەپەکانی ئەوسادا کاری ئەکرد بەر شاڵاوی ڕەشبگیری بەعس کەوت و لە ئەمنە سورەکە زیندانی سیاسی کران لە ڕاپەڕینی 1991 ئازادکران. لە ساڵی.1997 تەوە کوردستانی بەجێهێشتوو ە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا و تا ئێستا لەوێ لە شاری کۆڵن دەژی، لەو چەند ساڵەی ژیانی تاراوگەی لە چەندین ڕێکخراودا کاری کردوە وەک ناوەندی #هەڵەبجە# دژ بە ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد (چاک)، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (knk)، هاوکات لە ڕێکخراوەکانی ژناندا بەردەوام کاری کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.