لەساڵی 1978-04-19 لەشاری سلێمانی لە دایک بووم لەگەرەکی ڕزگاری،، لەبنەماڵەیەکی هونەر دۆستی شاری سلێمانی چاوم بەدنیا هەڵهێناوە وەک هەموو مرۆڤیکی ئاسای ژیاوم و سەرەتای و ئامادەیم هەر لەو شارەدا خوێندوە و قوتابیەکی زیرەک و لێهاتو بووم زۆر جار بەشداریم کردوە لە بەشی شانۆگەری و فلیمی تەلەڤزوێن و هەروەها فلیمی سینەمای ئەویش بەهۆی کە باوکم هونەرمەند شێخ اسماعیل بەرزنجی یە ئەم کارانەم کردوە هەروە ها لە بنەماڵەکەماندا چەندان کەسمان تیدا بووە کە خولیای نوسین و قەڵەم بووە یەکێک لەوانە شاعیری بەریز لەتیف هەڵمەت ە کەئامۆزاو خۆشەویستی منە تەمەنێکی منداڵیم لای ئەو بردۆتە سەر دواجار لەساڵی 2000-08-28 شاری سلێمانیم بە جێ هێشت و ماڵئاوایم لە کوردوستان کرد ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویدم ماوەی 10 سەڵە لە تاراوگە ژیان دەبەمە سەر.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,087
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!