ناو: فاتیح
نازناو: چاوە
ناوی باوک: شێخولئیسلامی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەریوان#
$ژیاننامە$
فاتێح شێخەلئیسلامی ناسراو بە چاوە یەکێک لە شاعیرانی پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لەگەڵ #عەلی حەسەنیانی# (هاوار) و #سوارە ئێلخانیزادە# بە سێ کوچکەی نوێبوونەوەی شیعر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنە ئەژمار. چاوە لەدایکبووی مەریوانە و لە دەیەی 60دا بە مەبەستی خوێندن دەچێتە تاران. لەوێ لەگەڵ خوێندکاران و چالاکی کورد ئاشنا دەبێت و دەست دەکات بە نووسینی شیعر. پاش ماوەیەک چاوە و هاوار و سوارە ئەڵقەیەک پێک دەهێنن و بەشێوەی جددی سەرقاڵی نووسین و چالاکیی ڕۆشنبیری دەبن. عەلی حەسەنیانی لە پێشەکی کۆمەڵە شێعری گوناهدا دەڵێ یەکەم شیعری نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان من نووسیم و لەدوای من چاوە دووهەم کەس بوو. دواتر سوارە بە نووسینی شیعری بەناوبانگی شار سێهەم کەس بوو کە لەم بەشەی کورستان شیعری نوێی نووسی.
ئەم ئەڵقە ڕۆشنبیرییە پاش ماوەیەک لەیەک دادەبڕێن و لەڕاستیدا سێ چارەنووسی جیاوازیان دەبێ. هاوار و چاوە بەچڕی دەڕۆنە ناو گۆڕەپانی سیاسەتەوە، بەڵام سوارە گۆڕەپانی فەرهەنگ و ئەدەب جێناهێڵێت و تا ئەو کاتەی جوانەمەرگ دەبێ خۆی بە نووسین و هەروەها کار لە ڕادیۆی کوردی تاران سەرقاڵ دەکا و دەقی زۆر ناوازە بەرهەم دەهێنێت.
چاوە ئەگەرچی زۆر زوو واز لە ئەدەبیات دەهێنێت، بەڵام هەر لەو ماوە کوورتەدا نیشان دەدا کە شاعیرێکی لێهاتووە و ئەمەشی بە نووسینی چەندین شیعر سەلماندووە. لەناو ئەم شیعرانەدا شێعری شەوە یەکێک لە باشترین ئەزموونە نوێیەکانی بواری شیعرە لە دەیەی چل و پەنجادا. ئەم شیعرە خاوەنی فۆرم و پێکهاتە و هەروەها ناوەرۆکێکی نوێیە. کۆی شیعرەکانی ئەم شاعیرە لەلایەن عەزیز ناسری، شاعیر و نووسەری ڕۆژهەڵاتییەوە کۆکراوەتەوە و بڕیارە لە دووتوێی پەڕتووکێکدا بڵاو بکرێتەوە.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,093 mal angesehen