پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,251
Kuvat 106,247
Kirjat 19,190
Liittyvät tiedostot 96,772
Video 1,359
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پشدەر
Ryhmä: Paikkoja | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پشدەر

پشدەر
دەربارەی ناوی(پشدەر)و ڕەگ و ڕیشەکەی چەندین بیرو ڕای جیاواز هەیە، لەسەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێ گۆڕانکاری بەسەر ناوی پشدەر دا هاتووە، بەجۆرێ ژمارەیەک مێژوونووس و گەڕیدە و ڕۆژهەڵاتناس و حاکمی سیاسی و نووسەر لەکتێب و یاداشتەکانیاندا باسی ناوی پشدەریان کردووە، هەندێ لەوانە کوردن و هەندێکی تریان بیانین، دەشێ بوترێت دوای خستنەڕِووی بەشێ لەو بیروڕا جیاوازانە کە مێژووی هەریەکەیان بۆ سەردەم و قۆناغ و سەدەیەک دەگەڕێتەوە، بگەینە جۆرێ لە کۆک و تەبایی سەبارەت ناوی پشدەر.
ئاشکرایە ناوچەی پشدەری ئێستا لەکۆندا بووەتەمەیدانی ململانێ ی و داگیرکاری و کاولکردن، لەکاتی ئەم جەنگ و داگیرکاریانەش دا ئاماژە بەناوی ناوچەکە کراوە، کە لەزۆربەی سەرچاوەکاندا بەشێوەیەک لەشێوەکان ناوی پشدەر بوونی هەیە، هەرلەبەرئەوە بۆ زیاتردەرخستن وئاشنابوون بەمێژووی ئەو گۆڕانگاریانەی بەسەر ناوی پشدەردا هاتووە، ئاماژە بەو سەرچاوانەش دەکەین.
چەند بیرو ڕایەک دەربارەی ناوەکانی پشدەر
یەکەم:-(نامرێ)لەکۆندا بە پشدەر وتراوە نامرێ \پادشای ئاشوری شەلمانەصەری سێیەم لەساڵی(834)پێش زاین، لە ناوچەی نامرێ Namri (پشدەر)ی ئێستاوە بۆ ناوچەی (زەهاو و دەوروبەری ڕۆیشتووە)\1، ڕۆیشتنی ئاشوورییەکان بۆسەر دیوی کوردستانی ئێران لەدەربەندی ڕەمکانەوە تێیان کردووە بەناوچەی ئێستاکەی پژدەردا تێپەڕیوە2، کاتێ ناوچەکە لە ژێر دەستی لۆلۆییەکاندا دەبێت، لەلایەن سوپای ئاشوورییەکان بەسەرکردایەتی(سەلمانازارە) لەساڵی(844)پێش زاین دیسانەوە هێرشیان هێناوەتەوە سەر ویلایەتی(نامرێ)واتا ناوچەی پشدەرو #سەردەشت#. فەرمانڕەوایی نامرێ کەناوی(مردوخ مۆدامیخ)بووە ڕای کردۆتە شاخ و ناوچەکەی بەجێ هێشتووە3 لەچەرخی ئاشووریدا شاری(زامبی Zambi) لەهێرشی هەشت سەرجۆندا ناوبراوە، لەتەک چیای ئەسمیرا(چیای #قەندیل#)پشدەر بە(نامرێ Namri)ناوبراوە4 ئەمە گوازرشتە لەوەی لەو سەردەمەدابە پشدەر وتراوە(نامرێ Namri)، ناوهێنانی پشدەر بە(نامرێ)لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیادا ئەوە دەخاتە ڕوو کە لەسەدەمانێکی کۆندا ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە.
دووەم:-ئەگەر ئاماژە بەسەردەمی تازەتر بکەین بۆ ناوی پشدەر ڕایەکی تر هەیەبەجۆرێ \لەکاتی فتوحاتی ئیسلامی ناوچەکە دوچاری جەنگ و کوشتن و وێرانکاری هاتووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان لەوکاتە دا بە پشدەر وتراوە(شیدەر)(پشتدەر)، بەڵگەش بۆ ئەوە سەرلەشکری ئیسلام خالید بانگی عومەری کرد بڕوا بۆ سەر ڕیگای (شیدەر)5دیارە ئەمە لەساڵی21 کۆچیدا دەبێت، دیارەئەوکاتە فەرمانڕوایی ناوچەکە(فرخ پاشا شیدر)دەبێت6، پێویستە بوترێ ناوی(شیدەر)لەزمانی پەهلەویدا بەواتای نوورو ڕۆشنایی هاتووە، نوورو ڕۆشنایش لە ئایینی زەردەشتیدا جێگەیەکی بەرزی هەیەوزەردەشتییەکان کاتی پاڕانەوە لەپەروەردگار ڕوو دەکەنە نوورو لەم ڕووەوە دەتوانرێ پەیوەندی واتایی لەگەڵ وشەی شیدەر دروست بکرێت(مەبەست پشدەرە)7، دیارە لەزمانی فارسیشدا لێکدانەوەوشیکردنەوەبۆ ناوی پشدەر کراوە، لەبەرئەوەی لەکۆندا بەپێی سەرچاوەکان پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان پشدەر و سەردەشتدا هەبووە، وەکو یەک ڕووبەری جوگرافیا ئەژمارکراون، هەروەکو لەپێشوو ئاماژەکان پێدا لەژێر دەسەڵاتی یەک فەرمانڕەوادابوون.
سێیەم:- لە(محجم البلدان)دا ناوی پشدەر بە(بشتیر)هاتووە کە گوندێکە خاوەنەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە وە ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە)8 چوارەم:- دیارە کاتێ ناوچەکە لەلایەن سوڵتانە عوسمانیەکانەوە داگیرکراوە ناوی پشدەر جارێکی تر گۆڕانی بەسەرداهاتووە، ئەمەش مەبەستی تایبەتی ڕامیاری لەپشتەوە بووە بۆیە دەبینین\ لەساڵی(1897)دا ئەم قەزایە ناونراوە(معمورە الحمید)9پشدەر بەناوی سوڵتان عبدالحمیدەوە ناونراوە10 ئەمەلەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی عوسمانیەکان مەعموریەی حەمیدی پێ گوتراوە و مەرگە سەردەمێک سەنتەری کارگێڕی بووە11 پێویستە بگوترێت مەعمورەتولحەمیدیە قەزایەکە لەسنجەقی #سلێمانی# سەربەویلایەتی موسڵ، مەڵبەندەکەی گوندی(مەرگە)یە و پێشتریش هەر بەشارۆچکەی مەرگە بەناوبانگ بوو12، بەڵام لەسەردەمی حکومەتی نیشتیمانی دا ئەو ناوە نەما13، واتا ناوەکە بۆتە پشدەر.

دەربارەی شیکردنەوەی پێکهاتەی وشەی پشدەرو ناوەکەی

ئەو دەربەندە وەهای کردووە بەدیوی لای ڕۆژهەڵاتی بگوترێ:پشدەر(پشت دەر=پشدەر=پژدەر)دیوی #ڕانیە#ش بەردەر.لەکتێبی(صبح الاعشی)ی قەلقەشەندی بەر لە (500)ساڵێک پێیگوتراوە دەربەندی(قرایرا)14، بەرلەوەی بێیتە سنوری قەزای پشدەر لەنێوان (رانیە-پشدەر)دەربەندێک بەدیدەکرێت، ئەگەر لەوێوە بنواڕینە ناوچەکە دەشێ پێ ی بوترێت(پشدەر)کەدوور نییە لەڕووی داڕشتنەوە بەم شێوەیە بووبێت(پشت+دەرگا=پشت+دەر=پشت دەرە)بەڵام بەتێپەڕبوونی کات وشەکە دوچاری داتاشین هاتبێت، لەدەرئەنجام دا بووبێتە(پشدەر)چونکە ئەوەی تێبینی دەکرێ هەرسێ وشەکان لەڕووی ماناوە لەیەکەوە نزیکن.
لەچەند سەرچاوەیەکی تردا ئاماژە بەوە دەکرێت، ناوی پشدەر بۆ سەردەمانێکی کۆن بگەڕێتەوە، کە لەبنەڕەتدا ئەو ناوە وشەیەکی لێک دراوە(پشت دەربەند)یان(پشت دەربەن-بەرتەسک)مەبەست لەوەش(دەربەن یان بەرتەنگی ڕانیە)یە15، پشدەر واتە(پشت دەرگا)واتە پشتی دەربەندی ڕەمکان-دیارە بۆ کەسێک کە لەرۆژئاوا دەڕوانێتە ناوچەکە16، لەبەرئەوەی پشدەر لەدەربەندی ڕەمکان دەروویەکی هەیە ڕووەو ناوچەی بیتوێن کراوەیە، بۆیە پێ ی گوتراوە(پشت دەر)بەدیوی ڕانیەش بڵێن بەردەر، دیارە بنەچەی وشەکە بەمانای کەلێن یان ڕوانگە دێت17
یاخود ئاماژە بەوە دەکرێت\پشدەر بەواتای(ئەودیوی تڵیشی تاشەبەرد)دێت\18، هەروەها وشەکە لەدوو بڕگە پێکهاتووە 1-پشت، 2-دەر(دەربەند) مەبەست ئەو ناوچەیە کە دەکەوێتە پشت دەربەندی ئاوی ڕانیە19، پشتەر:پژدەر، کە لە ئەصڵ دا(پشت دەر)ە21، هەروەها غالب تاڵەبانی دەڵێت\بەدوور نازانرێ کە ناوەکە لە بنەڕەت دا(پشت-دەر)بووبێت کە واتای پشت سنووریش دەگەیەنێت21 پشدەر بەکوردی بەمانای دواوەی دەرگا یان ڕۆیشتن یان ڕێگە دێت ئاماژەیە بۆ چیای(جرد)لەنێوان دۆڵی پشدەر کە ئێستا ون بووە(نەماوە)بەهۆی ئاوی دەریاچەی دوکانەوە22.
چەند ماوە و سەردەمێکی مێژوویمان بۆ سەرەتاکانی وشەی پشدەر خستەڕوو، دەرکەوت لەسەردەمی کۆندا پشدەر ناوی تری هەبووە و چەند جار گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆ نموونە لەسەردەمێک دا بە(نامرێ)ناونراوە، دوورنییە ئەم ناوە لەوەوە هاتبێت خەڵکی ناوچەکە (زیندوو، ئازاو لەخۆبوردە) بووبن، لەبەر ئەوە ناویان نابێت(نامرێ)، یان گۆڕاوە بۆ (زامبی، شیدەر، بشتیر، مەعمورالحەمید، ..)، بەڵام ئەوەی بەدیدەکرێ لەزۆربەی سەرچاوەکاندا زیاتر ئاماژە بە ناوی(پشدەر)کراوە، ئەگەر لەڕووی بابەتی و ڕاستیەوە بڕوانینە ناوەکە دەتوانین بڵێین ناوی(پشدەر) لەهەموویان شیاوترە بۆ ناوچەکە دابنێین، هەروەکو لەپێشوو بە پشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەک خرایە ڕوو.
ئەو سەرچاوانەی بۆ ئەم بابەتە سوودیان لێ وەرگیراوە:-
1- فازڵ قەرەداغی، مێژووی دێرینی کوردستان، کتێبی سێیەم، چاپی یەکەم، 2007، ل75-76.
2- مسعود محەمەد، گۆڤاری ڕەنگین، ژمارە(55-56)، ساڵی(1993)، ل43.
3- محەمەد مەردۆخی کوردستانی، تاریخ کرد کردستان، جلد1، چاپ دوم، (فارسی).
4- جوگرافیناس کەریم زەند، جوگرافیای کوردستان، چاپی دووەم، 2005، ل265.
5- مەلا ڕووف سلیم حویزی، کوردستان و ئایینی ئیسلام، چاپخانەی جامعە، 1970، ل96.
6- حەسەن مەحمود حمە کەریم، کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامی دا، چاپی چوارەم، 2007، ل226-408.
7- فەرەیدوون حەکیم زادە، سەردەشت لە ئاوێنەی بەڵگەنامە مێژوویەکاندا، وەرگێرانی، حەمە ڕەسوڵ حەسەنپوور، چاپی یەکەم، 2008، ل21.
8- پامر عبدالحسین الحامری، موسوعە العشائر العر اقیە، جلد(4-6)ص147-148.
9- جمال بابان، سلێمانی شارە گەشاوەکەم، بەشی دووەم، 1998، ل46.
10-ساڵنامەی 1998ی سلێمانی، ل10.
11- دکتۆر عەبدوڵڵا غفور، فەرهەنگی جوگرافیای کوردستان، سلێمانی، 2002، ل29.
12- کوردستان لەچاپکراوە عوسمانلییەکاندا، وەرگێڕانی فەیسەڵ دەباغ، چاپی یەکەم، #هەولێر#، ل170.
13- ئازاد عبدوالواعید، گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، لیوای سلێمانی، ژمارە117، کانوونی یەکەمی1987، ل.68.
14- مسعود محەمەد، گەشتی ژیانم، چاپی یەکەم، ستۆکهۆڵم، 1992، پەراوێزی ل225.
15-نظرة الی تاریخ عشیرتی (پشدەر-المیراودلین) و باجەلان (باجلان)، جمال بابان، مجلة المجمع العلمی العراقی/هیئە اللغە الکردیە، بەغداد، 1002، ص225.
16- سیسیل جۆن ئیدمۆندس، کورد تورک عەرەب، وەرگێڕانی حامید گەوهەری، چاپی دووەم، هەولێر، 2004، ل267.
17- دارا خدرحەسەن، قادر ئەشکەنەیی، گۆڤاری سەنتەری برایەتی، پشدەر لەنێوان ساڵانی(1918-1938)، ژمارە(26)، ساڵی 2002.
18- مارتین فان برۆنەنسن، ئاغا وشێخ و دەولەت، لەئەڵمانیەوە کوردۆ، بەرگی یەکەم، چاپی چوارەم، سلێمانی، 2003، ل257.
19- د.عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، م.نازناز محەمەد قادر، زانکۆ، گۆڤارێکی زانستی مرۆڤایەتی زانکۆی سەڵاحەددینە/هەولێر، ژمارە(17)، ئەیلولی 2002، ل7.
20- گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ئازاد عبدوالواعید، هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل68.
21- ویلیام ایغلتون، القبائل الکوردیە، تالیف ترجمە، د.ئەحمەد مەحمود خلیل/الگبعە الاولی، اربیل، 2006، ص100.
لەگەڵ ئەو سەرچاوانەی کە ناویان هاتووە لەچەند سەرچاوەیەکی تریش دا ناوی پشدەر هاتووە، شیکردنەوەشی بۆ کراوە ئەمانەش وەک(حەمید گەردی، د.فوئاد حمە خورشید، محەمەد فیدا، عەبدولکەریم محەمەد سەعید، چەندانی تر.......)..
تێ بی نی : ئەم بابەتە دوجار بڵاوبۆتەوە، سەرەتا لە گۆڤاری مێرگ ژمارە(43)ساڵی چوارەم، 2008، ل24-27، دواتر لە گۆڤاری پشدەر، ژمارە(7)زستانی (2009)ساڵی دووەم، ل11-12.
مۆفەق میراودەلی
mofaq_mirawdali@yahoo.co.uk
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,500 kertaa
HashTag
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 30
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: ناوچە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-10-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 24-01-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,500 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
06-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیرەج عەندەلیبیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,251
Kuvat 106,247
Kirjat 19,190
Liittyvät tiedostot 96,772
Video 1,359
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.234 toinen!