راوێژکار (سەرۆک جاش) یان خاوەنی مەفرەزەی تایبەتی سەربە ئیستیخباراتی سوپای ئێڕاقی
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی کوردۆساید و دادگای باڵای ئێڕاق بەشداریی پڕۆسەی ئەنفالی کردووە.
خەڵکی گوندی دڕکەیە دواتر لەگوندی لاڵی خان نیشتەجێ بوە،لەسەرجادەی باوەنور دەربەندیخان –کەلار ،بوە بە مەفرەزە خاسە ی ڕژێم لە ساڵی 1983،لەکەلار،،سنوری چالاکیەکانی لەکەلار وگەرمیان شووێنەکانی تری تێپەڕاندوە،پەیوەندی توندو تۆڵی هەبوە لەگەڵ ئیستخباراتی کەلار بەتایبەت پەیوەندی کەسی لەگەڵ هەریەک لە (مقدەم محمد،ملازمی یەکەم منزر حسن،،ملازمی یەکەم نەبیل)،هەروەها پەیوەندیەکانی گەشەپێداوە لەگەڵ ئیستخباراتی باقوبە،بۆیە هەر جالاکیەکی بکردایە دژی شۆڕش و خەڵکی کوردستان، ئیستخباراتی باقوبەش بەشداری دەکرد، لەبەر زۆری چالاکیە خۆ فرۆشیەکانی دژی شۆڕش لە سالەکانی 1985تاکو 1986 پەیوەندی توندو تۆڵی لەگەڵ بارق عبداللە بەستوە و کاری خۆفرۆشی بکردوە، بارق کەسێکی باوەر پێ کراوی سەدام بوە لەو کاتەدا
لەکاتی کرانەوەی فەوجە خەفیفەکان لەبەر دلسۆزی و گوێ لەمستی بۆ بەعس کرا بە ڕاوێژکاری فەوجی 197،دواتر پەیوەندی باشی لەگەل عەلی کیمیاوی بەست و بوە بە چلکاوخۆری عەلی کیمیاوی
لەبەر دلسۆزی بۆ بەعس و ناپاکی کردن لەگەڵ نەتەوەکەی لە 1983 تاکو 2003 ،شەش نەوت شجاعەی پی دراوە،کەدانەیکیان تایبەت لەلایەن سەدامە وەپێ دراوە،ئەوانی تر هی عەلی کیمیاوی و پلەدارەکانی تری بەعس بون