ناوی سەڵاح عەبولرەحمان عومەرە، لە دایکبووی 1978 گوندی (کوردە) ی شاری ئیڤرینە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری هەڵەب خوێندنی هوونەری تەواو کردووە، بەشداری چوار پێشآنگای کردووە لە سوریا، ئێستا پێشانگایەکی تایبەتی هەیە لە سوید کە لە 2007 ەوە لەوێندەر دەژی لە هەمان کاتدا لە بواری دیزایینی مۆبیلە کار دەکات.