ئاسۆ یاخود هەڵۆ، ڕۆژی 04-01-1966 لە گەڕەکی (گۆیژە) ی #سلێمانی# لە دایکبووە، سەرەتای ساڵی 1981 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەپۆلی شەهید فەرهاد- کەرتی شەهید ئاری سەر بە هەرێمی 5ی قەرەداغ بەناوی نهێنی (هۆزەر)، لەبەر هۆی سیاسی وپەیوەندیی بەڕێکخستنەوە نەیتوانییەوە پۆلی دووەمی ناوەندی تەواوبکات و لە ساڵی 1983 بووە بەپێشمەرگە لەبارەگاکانی سەرکردایەتی ناوەندی شۆڕشگێڕان، لەپێشمەرگایەتیشدا نازناوی (هەڵۆ) ی پێدراوە.
لەپێشمەرگایەتیشدا چەندین پلە و ئەرکی پێ سپێردراوە، دوای ڕاپەڕین بەردەوام بووە لەریزەکانی یەکێتیدا تائێستاش، ساڵی 1993 لەچوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەهۆبەی هەواڵگری بەفەرماندەی سریە و پلەی نەقیب دامەزراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک کادری دیکە ناوەندی هەواڵگری سلێمانی-یان دامەزراند و بۆخۆی بۆتە جێگری بەڕێوەبەری ناوەندو پەیوەندییەکانی هەواڵگری سلێمانی تا کۆتایی ساڵی 1995، پاشان لەسەر داوای خۆم گوازراوەتەوە بۆ مەڵبەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەوروپا، ئێستاش لەئەڵمانیا نیشتەجێیە و کاری ڕێکخستن دەکات، هەروەها لێپرسراوی لیژنەی باکووری ئەڵمانیای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 18,958