ئاڤان فارس جاف
ماوەی 15 ساڵە کاری رۆژنامەوانی دەکەم، لە هەموو بوارەکانی میدیا کارم کردووە، بەڵام زیاتر فۆکەسم خستۆتە سەر کارکردن و بەدواداچوونی کێشەکانی ژنان، زۆرترین کارم لەو بوارە بووە، تا ئێستاش بەردەوامم لە کارکردن لە بواری ژن، سەرەڕای کارکردن لە میدیا لە بواری فۆتۆ لەگەڵ چەند دەزگا و وێبسایتێکی رۆژنامەوانیی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵا کارکردن بە پارچە و لە بورای نوسرا و فۆتۆ لەگەڵا چەندین دەزگای راگەیاندنی ناوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، وە نووسینی چەندین گۆشەو وتاری رۆژنامەوانی لە گۆڤار و رۆژنامە و وێبسایتەکانی هەرێمی کوردستان.
خاوەنی کورتە فیلمی(کەیس) کە گوزارشت لە گرفت و کێشەکانی ژن دەکات لە میدیا.
دەرچووی بەشی راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی، کۆلێژی ئەدەبیات، ئێستا توێژەرم لە بەشی راگەیاندن زانکۆی سەلاحەدین.
، ریپۆرتەرم لە گۆڤاری ژن،
بڕوانامەی رێزلێنان:
1.سەنتەری مەسەلە-
2.خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سینەما لە بواری رۆژنامەنووسی هونەری.
3. بڕوانامەی NLP بە واژووی ئیبراهیم فەقێ
4. ئایرێکسی ئەمەریکی بۆ میدیا
5. خەڵاتی بەردەوامبوون لە بواری رۆژنامەوانی پەیمانگای تەکنیکی
6.خەڵاتی رێزلێنانی بەرێوەبەرایەتی بەدواداچوونی تووندوتیژی بۆ پرسی ژن
7. بەخشینی نازناوی یەکەم کچە رۆژنامەنووسی کارا لە بواری سێکسۆلۆژی لە گۆڤاری خود
8.خەلاتی رێزلێنانی رێکخراوی ئاسۆی مەدەنیەت لە بواری راگەیاندنی ژنان
9. خەڵاتی رێزلێنانی تۆڕی بەرگریکردن لە مناڵان
10. خەڵاتی بوێری و وێنەگرتن لە کورتە فیلمی سینەمایی(کەیس)2011 وەزارەتی رۆشنبیری
11- بڕوانامەی یونسکۆ لە بواری کەشفکردنی کلتوور لە رێگەی رۆژنامەوانی
[1]