گوڵاڵە نوری شاعیر لەدایکبووی گەڕەکی #ئیمام قاسم#ی شاری کەرکووکە، خاوەنی پێنج کۆمەڵە شیعرو کۆمەڵێک چیرۆکی چاپکراوە، هەروەها وتار لە بوارەکانی ئەدەب و سۆسیۆ ڕوناکبیری و ئازادی گشتی دەنووسێت، لە ژیان و نووسینەکانیدا لە دژی دوواکەوتوویی هزری و کۆمەڵایەتی دەوەستێتەوە، لەبواری وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە، بڕوانامەی دبلۆمیشی لە زمانی ڕووسیدا هەیە، لە چوارچێوەی شیعری نوێی عەرەبیدا گوڵاڵە ناوێکە ئامادەیی بەهێزی هەیە، لە نووسیندا شێوازێکی جیاوازو تایبەتی هەیە، پێشتر بەشێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی ئنگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و ئیسپانی و ئیتاڵی.
گوڵالە نوری شاعیر یەکەمین ژنە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین میدالیایی (هۆمیرۆس) پێ بەخشراوە.
میدالیای (هۆمیرۆس) بە پێی پێناسەی دەزگاکە بە کەسانی داهێنەرو جیاواز لە ڕووی ستاتیکاو ڕەگەزی داهێنانەوە لە دونیای ئەدەب و هونەردا دەبەخشرێت، هەروەها بەوانەی کە لە کارەکانیاندا پەیامێکی بەهێزو گشتگیریان بۆ هەموو جیهان هەیە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,880