خاتوو شەمام لە 15-12-1956 لە شاری #سلێمانی# چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، کچی مەحمود عەبدولقادر شەوقییە کە لە ساڵی (1900) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، باوکی کەسێکی ڕووناکبیری سەردەمی خۆی بووە، دەرچووی خوێندنگای (روشدی سەربازی) بووە، زمانەکانی فارسی و تورکی و ئینگلیزی زانیووە، زۆر نزیک بووە لە شێخ مەحموودی نەمرەوە.
(ناسنامەی شەوقی دەگەڕێتەوە بۆ باپیرم (عەبدولقادر)، کەسایەتیەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بووە، خاوەنی دەزگای کەوش دوورین بووە، لە و سەردەمەدا پیاوان کەوشی دەستکردیان لەپێ کردووە، لە دەزگا بچووکەکەشی هەوڵیداوە منداڵی بێ دەرامەت دابمەزرێنیت و ناردووشنی بۆ حوجرە بۆ فێربوونی خوێندن و نووسین، کەسێکی ئایینی بووە و زۆرجار لە بازنەکانی زیکری ئایینی کاک ئەحمەدی شێخ، دەڵێن ڕووی دوای زیکری درەوشاوەتەوە)، هەروەها گێڕایەوە کە جارێک شێخ بە باپیری دەڵێت (قالە شەوقی لێدەبارێت)، بۆیە ئەم نازناوەی لە شێخەوە وەرگرتووە، ڕقی لە داگیرکەری ئینگلیز بوو)،
پەڕڵەمانتاری یەکەم خولی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,669 times
Write your comment about this item!