بەڕەچەڵک کوردێکی ئێزیدییە، یەکێک لەسەرکردە هەرە بەهێزەکانی مافیای گورجستان. لە 16-09-2010 لەشەقامی تفرسکایای مۆسکۆو لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر ڕێژنەی گوللەو لەگەڵ دوو پاسەوانیدا کوژرا. کوشتنی دا حەسەن کە لەنێو ڕوسەکاندا بەباپیرە "ئاپێ" دەناسرا، بووە مانشێتی زۆرێک لەرۆژنامەو گۆڤارەکانی ڕوسیا.