لە ساڵی 1927 لە #سلێمانی# لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری #مەهاباد# بەشداری کردووە و پێشەوا #قازی محەمەد# نازناوی بەختیاری داوەتێ، لە ساڵی 1957 دا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ڕیالیست و خۆشنووسێکی بە توانا بووە لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە وێنە کردن، خۆی دەڵێت من لە تەمەنی 7-8 ساڵی یەوە خولیای نیگار کێشان بووم، لە ساڵی 1975 ەوە کوردستان جێ دەهێلێت بەرەو ئەمریکاو لەوێ سەرۆکی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی کوردەو بەدرێژاییی ئەو ماوەیە لە چالاکی نەکەوتووە وێنەکانی زیاتر دیمەنی سرووشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی وێنە کردووە.
جەمال بەختیار دەڵێت ڕەفبق حیلمی بە پیر کارەکانمەوە دەهات و پێشدانگای بۆ ساز دەکردین (وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبیی و #پێشەوا قازی محەمەد# م پێکەوە کردبووە.بارزانی بە تابلۆکەوە منی بردە لای پێشەوای سەرەک کۆمار ئەویش پێی وتم ساڵی داهاتوو، واتە 1947 کۆمەڵێک قوتابی بۆ زانکۆی باکۆ ڕەوانە دەکەین، تۆش بچۆ....)
یەکەمین هونەرمەندی کوردە تابلۆکانی وەکوو پۆستەر چاپکراوە و بووەتە میوانی زۆربەی ماڵی هاووڵاتییانی کورد.
-لە تابلۆ ناودارەکانی ( کاوەی ئاسنگەر، ڕزگاری، شۆڕشی دەرسیم، کچە هەورامی، شۆڕشی کورد، گڵکۆی تازەی لەیل، ڕاپەڕینی 1948 و مەم و زین، کوردستان، جوانیی لادێ، بەرەو ڕووناکی- کارەساتی بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ، مانگەشەو، شیرین تەشی دەڕێسێ، بۆردومانی ناوچە ئازادکراوەکان، تابلۆی کچە شۆخوشەنگی شاری سلێمانی- تابلۆی شیرین تەشی دەڕێسێ .
- ساڵی 1974، کە شۆڕشی کورد دژ بە بەعسی داگیرکەر هەڵگیرسایەوە، ئەم وەکوو پێشمەرگەیەکی هونەرمەند ڕووی کردە شاخ .
- لە ساڵی 1975 وە لەگەڵ خێزانەکەیاندا ڕوویان کردۆتە ئەمریکا.
- لە ئەمریکا بەشداری زۆرێک لە چالاکییە هونەرییەکانی کورد کردووە و دوو جار تابلۆی تایبەتیی بەخشیوەتە سەرۆکی ئەمریکا.
[1]