یەکێک لە کچە گۆرانیبێژەکانی کوردە و خەڵکی قامیشلوە، ساڵی 1983 لە قامیشلو لەدایکبووە و ساڵی 1990 کە ئەوکاتە تەمەنی دە ساڵان بووە لەگەڵ ماڵەوەیان چووەتە دەرەوەی وڵات، سەرەتا بۆ ڕۆمانیا دواتر سوید، ناوبراو ساڵی 2007 یەک ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە، کە لە شەش گۆرانی پێکهاتووە و چوار کلیپی لە کەناڵە کوردییەکان هەیە، لۆرین دەڵی لە قامیشلو تاکو سێی سەرەتایم خوێندووە، "بەڵام لە وڵاتی سوید سەرەتا زانیاری سیاسیم خوێند، بەتایبەت لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دواتر چوومە خوێندنی زانکۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لەبارەی ڕۆژنامەگەری بەدەستهێنا".