دانا جەلال موفتی یەکێک بوو لەو نووسەرە کوردانەی زیاتر بەرهەمەکانی بە زمانی عەرەبی بڵاودەکردەوە، بەتایبەت لە وێب سایتی (حوار المتمدن) کە سایتێکی پڕ خوێنەرە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها یەکێکیش بوو لە ڕێگای وتارەکانییەوە بەرگری تەواوی لەمافە نەتەوەییەکانی کورد دەکرد و بەبەردەوامی وەک نووسەرێکی چەپی ئازادیخواز دەردەکەوت.
دانا جەلال بێجگە لە کاری نووسین، پێشتر یەکێک بووە لە کادرە پێشکەوتووەکانی حزبی شیوعی ئێراق و لە ساڵی 1979 وە پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ئەو حزبەوە کردووە.[1]
ڕۆژی #24-04-2018# لە سوید کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 10,810