دانا جەلال موفتی یەکێک بوو لەو نوسەرە کوردانەی زیاتر بەرهەمەکانی بەزمانی عەرەبی بڵاودەکردەوە، بەتایبەت لە وێب سایتی (حوار المتمدن) کە سایتێکی پڕ خوێنەرە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها یەکێکیش بوو لە ڕێگای وتارەکانییەوە بەرگری تەواوی لەمافە نەتەوەییەکانی کورد دەکرد و بەبەردەوامی وەک نوسەرێکی چەپی ئازادیخواز دەردەکەوت.
دانا جەلال بێجگە لەکاری نوسین، پێشتر یەکێک بووە لە کادرە پێشکەوتووەکانی حزبی شیوعی عێراق و لەساڵی 1979 وە پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ئەو حزبەوە کردووە.[1]
رۆژی #24-04-2018# لە سوید کۆچی دوایی کرد.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 10,787 car bînrawe