پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,260
Kuvat 106,498
Kirjat 19,256
Liittyvät tiedostot 96,949
Video 1,386
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
5 Äänestys 3
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز

مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی (ئەبو سەرباز)
لە 28-5-1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە و لە 29-3-2013 ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ڕیز و تەقدیری خەڵکی بوو. لەو خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و ڕێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە مۆسکۆ و بولگاریا فەلسەفەی مارکسی لینینی خوێند و گەیشتە ئەندامی لێژنەی مەرکەزی بەناوبانگترین حزبی شیوعی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حزبی شەهیدانی ئێراق. لە قسە خۆشەکانی گەلێک جار باسی خوێندنی مەلایەتی و فەقێ یاتی بۆ دەکردم و جارجارەش بە بیرم دە هینایەوە چۆن جلوبەرگی مەلایەتی لەبەرکردووە و لە گوندەکان گەڕاوە و چۆن بە و مێشک کراوەیی یە ڕۆژنامەی داس بۆ ڕەشوڕوتی جوتیاران و زەحمەتکێشان و کرێکاران دەرکردووە. ئەو کاتە خوێندەواری هیندە باونەبوو کەچی ئەبو سەرباز ڕۆژنامەی دەرکردووە و بەشداری ڕاپەڕینی جوتیارانی کردووە و داوای مافی بۆ کردوون.
ناسینی ئەبوسەرباز و من لە پیرە هەولێرە دەست پێدەکا، کاتێک ئەو ئەندامی ئیقلیمی کوردستان حزبی شیوعی ئێراق بوو ماڵەکەیان لە هەولێر بوو هەروەها بوومە هاوڕێ و ناسیاوی و شەهید سەربازی کوڕی و ڕێواس خانی کچی. لە ڕێکخراوی یەکێتی قوتابییانی گشتی کۆماری ئێراق پێکەوە خەباتمان دەکرد بۆ هێنانەدی دواڕۆژێکی ڕووناک بۆ قوتابییان و لاوان.
هاتوچۆی ماڵیانم دەکرد و بەدەستوپەنجە ڕەنگینەکەی شەهیدی زیندوو دایکی سەرباز جارجارە نانم دەخوارد. بۆمن ئەبوسەرباز وەکوو مامێک وابوو کە هاوڕێی مامم تێکۆشەر مامۆستا ئەحمەد شێخۆ بوو. لە پراگ لە سەرەتای هەشتاکان یەکترمان دیتەوە ئەو یەکێک بوو لەو تێکۆشەرانەی کە لە کوردستان بنکەی پێشمەرگەی بۆ شیوعیەکان دامەزراند و بە لێشاو هاوڕێ شیوعیەکان لە ڕژێمی بەعس ڕایاندەکرد لەو بنکانە خۆیان دەدۆزیەوە.
بۆ ئێمەی ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا قسەی کرد و باسی حزب و باسی ژیانی پێشمەرگایەتی و تێکۆشانی حزب شان بەشانی هێزەکانی کوردستانی بۆ کردین هەر لەوێش داوای لە هونەرمەندی هەردەم زیندوو مامۆستا قادر دیلان کرد پارچە موسیقایەک بۆ ڕادیوی دەنگی ئێراق ئامادەبکات بۆ پەخشکردن. مامۆستای ئاوازدانەر و هونەرمەندی گەورەی کورد پارچە مۆسیقای بۆ ئامادە کرد و لە سیمفونیای ئێسگەی ڕادیوی پراگ بۆی تۆمارکرد. بەداخەوە ئەوکاتە ماجید عبدالرضا لێنەگەڕابوو موسیقایەکە بڵاوبکرێتەوە گوایە زۆر کوردانە بووە. ماجید عبدالرضا باری قورسی حزبی پێهەرنەگیڕا و لەگەر چەند کەسێک چووە باوەشی بەعس و لەوێش بە یەخسیری مرد. شەمەندەفەری تێکۆشان بەردەوامە و گەلێک لەوانە لە نیوەی ڕێگا پشتیان لە شیوعیەت کرد و خویان خستە باوەشی حزبی تر. هەندێکیش وەکوو باقر ئیبراهیم و مەهدی حافز و حسێن سلتان و خەلیل جەزایری و بەهادین نووری و عبدالحسین شعبان و دەیانی تر ڕێچکەی تریان گرت و خویان خەریکی شتی تر کرد.
ئەبو سەرباز جگە لەوەی ئەندامی لێژنەی مەرکزی بوو هەتا تێکچوونی بەرەی نیشتمانی لە هەمانکاتدا کادیرێکی عەسکەری چاوانەترس بوو. سەربازی زیندووی کوڕی لە تێکۆشانی پێشمەرگایەتی شەهید بوو خوێنی ئاڵی تێکەڵاوی خاکی کوردستان بوو. دایکی سەرباز بۆ سەردان خۆی گەیاندە بنکەکانی پێشمەرگایەتی حزب، بەداخەوە لافاو و ڕێژنە باران و سیلاوی ڕووبار، ئاو و هەوای سرووشتی کوردستان شەهیدی کرد و ئەو میوانداریە بووە شین و پرسە بۆ ئەبو سەرباز. هەردەم بە ڕیزەوە باسی ئەو هاوسەری ژیانی دەکرد و دەیگووت هەردەم دەوری باوکیشی بۆ منداڵەکان بینیووە.
گێرانەوەی ئەو کارەساتە تراژیدیایە ڕۆمانێکی بۆ دەنووسرێتەوە و هەتا کوردستان مابێت ناوی دایکی سەرباز بەزیندوویی دەمینێتەوە وەکوو دایک و خوشکە شەهیدەکانی تر. کاتی خۆی لە گۆڤارەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد دەربارەی ئەو کارەساتەم نووسی و وێنەی دایکی سەرباز و سەربازم بڵاوکردەوە.
ئەبو سەرباز وەکوو کادیرەکانی تری حزبی شیوعی گەیشتە سوید لە ستۆکهۆڵم جێگیربوو وەکوو سەرباز و سامان خزمەتیم دەکرد و هەر کاغەز و هەر تەلەفون و هەر کارەکی پێویست بوایە بۆیم جێبەجێ دەکرد و هاتوچۆشمان هەتا نەخۆش بوون و کۆچکردنی بەردەوام بوو. گەلێک جار بۆ ئەوەی تەنیایی بڕەوێتەوە بانگی دەکردم و پێکێک یا چەند پێکێک مان دەکردە گێڕانەوەی بیروەوەری و یادگاری یەکانی و پاشان بە هیمەت و یارمەتیی ئەنوەر قادر جاف و هاشم کۆچانی و سامانی کوڕی و منێش هەندێک بیرەوەری یەکانی چاپ کردوو و بڵاویکردەوە.
بۆ بەرپەچدانەوەی هەندێک لە ناراستی و شیواندنی مێژووەکان لەسەر نەوشیروانیش نووسینی بڵاوکردەوە.
دیارە قوتابخانەی شیوعیەت هیندە پیرۆزە فێرە خوێندنەوە و خۆ ڕوشەنبیرکردنت دەکات بۆیە ئەبو سەربازیش هەردەم دەیخوێندەوە و مامۆستای زیندوو نووسەر و ڕۆژنامەنووس حەمەی مەلاکەریمی پەڕتووک و بڵاوکراوەی لە بەغداوە بۆ ڕەوانەدەکرد منیش جارجارە بەشم بەردەکەوت و بەناوی باوکی زەمەند نامەمان بۆ یەکتر دەنارد دەیگوت بۆ مەلام ڕەوانەکردووە تۆش سەیریان بکە.
کاتێک فاکس پەیدابوو ئەبو سەرباز خۆی کردە خاوەنی فاکس گەلێک شەوانە کە کارەکانی جێبەجێ نەدەبوو چاوەڕوان بوو هەتا لە کار دەگەیشتمەوە ماڵەوە چاوەروانی دەکرد تاوەکووفاکسەکەی وەگڕخەمەوە.
دیارە هەر هەواڵێکیش تازە بوایە بۆی ڕەوانە دەکردم. حزبی دەپەرست هیچ چاوی لە کورسی و پلە و پایە نەبوو.
پارەی خۆش نەدەویست وەکوو ئەو شیوعیە هەنوکانە چاو برسی و دۆلارپەرست نەبوو. باسی ژیانی سادەیی خویانی دەگێڕاوە و باسی ژیانی پێشمەرگە و مەرگ چۆن جارجارە خۆی نیشان داوە.
پێکەنینە جوان و خۆشەکانی هەردەم لەسەر لێوان بوو. زۆر بەدڵسۆزی لە هاوڕێ یەکانی دەپرسیەوە. کوردپەروەرێکی شیوعی بوو. لەگەر کاک عەزیز نێوانیان زۆرخۆش بوو گەلێک جار لە ماڵی خۆی یان ماڵەکەی من شەومان کوورتکردۆتەوە.
لە باغەکەی خۆی سەوزەی بۆ دەهێنام. زۆر حەزی لە ڕۆیشتن بوو. کە نەخۆش کەوت هاوڕێ عەزیز بۆی خەفەتبار بوو دەیگوت نەدەبوایە ئەبو سەرباز وای بەسەربێت.
کە لە نەخۆشخانەبوو چاوەکانی لەدەست دابوو برادەرێکی کورد کاری لەگەڵ دەکرد پەڕتووکی بۆ دەخوێندەوە چەند جارێک نامەم بۆی دەخوێندەوە.
لە ستۆکهۆڵم تەرمە پیرۆزەکەی گەیشتەوە هەواری خۆی لە سلێمانی هەتا دەربەندیخان خەڵکی چاوەڕوانی بوون زۆر بەجوانی پێشوازی یان لەو لاشە پیرۆزە کرد.
یادگاری یەکان هەردەم بەزیندوویی دەمینێتەوە و هەردەم لە دڵمان شوێنی تایبەتی خۆی هەیە. هەنوکەش کە سامان دەبینم خەندە و پێکەنین و یادگاری سەرباز دەبینم.
گەلێک بیرەوەری و یادگاری هەبوو لەگەر سەرکردەکان و گەلێک جار بۆی دەگێڕاینەوە و هەندۆکەکی لە بیرەوەری یەکان تومارکردووە.
بۆ بەرزڕاگرتنی هیبەی حزب شیوعی لە کوردستان سەری بۆ لایەنەکانی کوردستانی ئەبەد شۆڕنەدەکرد حزبی هەردەم بەرز ڕادەگرت.
شوێنی دیارە و یادگاری یەکانی زیندووە.
ڕوحت شاد و یادت زیندوو
شیمالی ئەفریقا تونس 18-7-2019 فەهد گردەوانی [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 86,648 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | Fahad Gardawan
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-05-1925
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-03-2013 (88 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی شیوعی عێڕاق
پلەی پارتایەتی: ئەندامی سەرکردایەتی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): دەربەندیخان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): سوید
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-09-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 86,648 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.16 KB 27-09-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,260
Kuvat 106,498
Kirjat 19,256
Liittyvät tiedostot 96,949
Video 1,386
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.313 toinen!