Kurdipedia.org
🏠 开始
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧联系
ℹ️大约!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
更多
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|大约!|图书馆|📅
🔀 随机项目!
❓ 帮助
📏 条款使用
🔎 高级搜索
➕ 发送
🔧 工具
🏁 语言
🔑 我的帐户
✚ 新项目
👫 传记
塔拉巴尼
🏰 的地方
迪亚巴克尔
🏰 的地方
埃尔比勒
📷 图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
🏰 کەلار | 小组: 的地方 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ 排名项目
1 投票 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
✍️✍️ 更新资料!

کەلار
شارێکی کوردستانی باشوور (کوردستانی عێراق) ە، لەسەر رووباری سیروان هەڵکەوتووە، کەلارکەلار شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، هەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی شارەدێی سەرقەڵا بووە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی بە زیاتر لە 226000 کەس دەخەمڵێنرێت.
لەکاتی راگەیاندنی بەیاننامەی یانزەی ئازارو رێکنەوتنی حکومەتی ناوەندی عێراقو شۆڕشی کورد بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لەسەر سنوری ناوچەی ئۆتۆنۆمی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەوکاتی عێراق، بەخێرای چەند بڕیارێکی دەکرد بۆ دابڕینی شارۆچکە کوردنشینەکان لەپارێزگای کەرکوککەرکوک، لەو پێناوەشدا کەلار بە مەرسومی کۆماری ژماری 137 لە 28-02-1970 کرا بە قەزاو سەر بەپارێزگای کەرکوک بوو، بەشێکی زۆری کوردە راگوێزراوەکانی پارێزگای کەرکوکو شاری خانەقینخانەقین لەشارەکە نیشتەجێ بوون.
لەدوای هەرەسی شۆڕشی کورد لەساڵی 1975 و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی کەلار، جارێکی تر رژێمی بەعس بە مەرسومی کۆماری ژمارە 608 لە 06-11-1975 لەڕووی ئیدارییەوە خستیە سەر پارێزگای سلێمانیسلێمانی، لەکۆتایی حەفتاکاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی 10000 کەس بووە، لە کۆتایی هەشتاکاندا بەهۆی شاڵاوەکانی ئەنفالو وێانکردنی گوندەکانی کوردستان و راگوێزرانی دانیشتوانەکەی ژمارەی دانیشتوانی کەلار زیادبوو بۆ 20 تا 25 هەزار کەس.
ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کەلار بەزیاتر لە 226 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و بەیەکێک لە قەزا گەورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، ناوەندی ئیدارەی گەرمیانگەرمیانە، واتە ئەو قەزا دابڕاوانەی لە لەدوای هەرەسی شۆڕش لە کەرکوک دابڕان، وەک کەلار، کفریکفریو چەمچەماڵچەمچەماڵ. کە پێکەوە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە 600 هەزار کەس.
نزیکەی 98% دانیشتوانی کەلار کوردن، زۆرینەی ئەوانەش موسڵموسڵمانی سووننی مەزهەبن، بەشێکیشیان شیعە مەزهەب، بەشێک لەدانیشووانەکەی لەسەر ئاینی کاکەیین.
پارێزگای گەرمیان
حکومەتی هەرێم هەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شارەکەی داوە، بەڵام ئەوکات بەهۆی ئەوەی کەرکوک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە رزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لەکەرکوک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکوک پێکهێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵو دەربەندیخاندەربەندیخان کە ئەمەی دواییان هەرگیز سەر بە کەرکوک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەهۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لەکەلار دەربەنیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکوک.
دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی 2003دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی ئیداری هات بەهۆی هەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکوک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لەکەرکوک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵو دووزخورماتووخورماتوو) بەستراوە بەمادەی 140ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بەناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا، جێبەجێنەکردنی مادەی 140ی نەگەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر هەرێم، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەهەڵپەسێراوی هێشتەوە بەهۆی دووری ناوچەکەش لەسلێمانییەوە، لەژێر فشاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی2008 دا ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ راییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.
قەڵای شێروانە
قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆلًکەیەکی دەستکرد لەسەر رووباری سیروان لەشاری کەلار بتیاتنراوە، لەباری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری وردو ساغکراوە نییە، هەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، هەندێکیش رایانوایە حەمە پاسای جاف دروستیکردووە، هەرچەند ناوبراو کۆچەر بووەو لەقەڵادا نەژیاوە، بەڵام لایەنگرانی ئەم رایە دەڵێن کۆشکی زستانەی حەمە پاشا بووە، بەڵام گومان لەسەر ئەم رایە دروستدەکات بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر رووباری سیروان، کە هەندێک دەڵێن ئەوە دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە هێنراوە بۆ ناو قەڵاکە.
رایەکی دیکەش هەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانیەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروستکراوە.
زانکۆی گەرمیان
بەهۆی ئەو گەشەسەندنە خێراییەی کە کەلار پێدا تێپەڕیووە، ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی خوێندکارانی ئامادەیی تێدایە، زۆربەی خوێندکارانی دەرەوەی شار (بەشەناوخۆییەکانی) زانکۆکانی سلێمانی، سەڵاحەدینو دهۆکدهۆک خەڵکی کەلار بوون، ئەوەش حکومەتی هەرێمی هاندا بەکردنەوەی کۆلێژی پەروەردە لەکەلارو پاشان زانکۆی گەرمیان.
بڕیاری کردنەوەی زانکۆی گەرمیان لەکەلار ساڵی 2010 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە دراوە، پێشتر کۆلێژی پەرەوەردەو پەروەردەی بنیات لەکەلار هەبوون، کە یەکەمیان لەساڵی خوێندنی 2004 2005 کراوەتەوەو دووەمیان لەساڵی خوێندنی 2006 2007 کراوەتەوە، هەروەها کۆلێژی ئادابیش لەشاری خانەقین سەر بەم زانکۆیەکۆیە دەبێت.
لەئێستا تەنها دوو کۆلێژەکەی شاری کەلار نزیکەی 10 هەزار خوێندکاری هەیە، بڕیارە لەساڵەکانی ئایندە چەند کۆلێژێکی تر لەکەلارو کفری بکرێنەوە. هەروەها چاوەڕواندەکرێت هەیکەلی ئیداری زانکۆو سەرۆکایەتیو ئەنجومەنی زانکۆ پێش کۆتایهاتنی وەرزی خوێندنی 2010 2011 دیاریبکرێن.
یانەی وەرزشی شێروانە
یانەی وەرزشی شێروانە لەساڵی 1992 لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەهۆی ئەوەی پێش راپەڕین حکومەت مۆڵەی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە.
یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، یەکێک بوو لەیان هەرەبەهێزەکانی هەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەرچەندە هیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام هەمیشە یانەیەکی رکابەری بەهێزبووەو هەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە.
دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی هەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەهۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی روویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان.


چەند بۆ چونێک هەیە لە سەر ناوی شاری (کەلار)هەندێک پێیان وایە کەلار بە مانای گوندی دوورە دەست، بۆچونێکتر ئەڵێ لە (کەڵ یار) ەوە هاتوە واتە نیشتیمانی ئاسک چونکە لە کۆندا ژمارەیەکی بەرچاو ئاسکی تیا هەبووە هەروەها زۆرێک لەخەڵک شاهیدی ئەوە دەدەن کە لە پێش شەڕی ناوخۆ رێژەیەکی بەرچاو ئاسکی تیابووە، بۆچوونی تر هەیە دەڵێت کەلار لە (قەڵات) ەوە هاتووە واتە ناوەکەی بەهۆی (قەڵای شێروانە)وە بووە،
چەند زانیارییەکی تایبەت بە شاری کەلار
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1933 قوتابخانە لە شاری کەلار دروستکرا لەلایەن (حەمە بەگی فەتاح بەگی محەمەد پاشای جاف)، یەکەم مامۆستا (تۆفبق عەلی) ناوێک بووە کە وانەی بە خویندکارەکان وتوە، لەو ساڵەدا 33 خوێنکار وەرگیراوە کە 4 صواریان کچ بوون
لە ساڵی 1944 ژمارەی خیزانەکان 250 خێزان بووە
لە ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتوانی 603 کەس بووە
بەڕێوبەرایەتی بنکەی پۆلیس لە ساڵی 1931 دامەزراوە
بدالە تلفون ساڵی 1952
ڕاکێشانی هێڵی کارەبا ساڵی 1955

⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
📚 相关文件: 7
🖇 挂钩项目: 47
🌳 Environment of Kurdistan
1.👁️کاڵا بەسەرچوەکان و پیس بوونی ژینگە
👫 传记
1.👁️ئازاد عوسمان محەمەد
2.👁️ئەحە نۆکە
3.👁️سەڵاح کوێخا نەجم
4.👁️شەهاب ئەحمەد محێدین
5.👁️هێرش سەنگەری
👩 妇女的问题
1.👁️تێکۆشین: دڵسۆزی، ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییە
📝 库尔德文件
1.👁️ئازاد عوسمان، لەسەر کارێکی ڕۆژنامەوانی بە سێ مانگ بەندکردن سزا درا
2.👁️ئاسایشی گەرمیان بکوژی ژنێک دەستگیردەکات
3.👁️ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێک دەدات
4.👁️ئیدارەی گەرمیان سەبارەت به و تۆمەتانەی لەسەر پارچەیەک زەوی لە ناوچەی گوندی بەرلوتی خراوەتە پاڵ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
5.👁️بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیدارەی شاری کەلار، لەراگەیەنراوێکدا چەند بڕیارێکی دەرکرد
6.👁️تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا بڕیاری کردنەوەی بۆ کلینیکی پزیشکان دەرکرد
7.👁️تەندروستی گەرمیان: کۆی پشکنینەکانی کۆرۆنای سنورەکەی ئاشکراکردوە، کە 620 کەسن و هەموویان نێگەتیڤ بوون
8.👁️ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێ بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد
9.👁️ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکردو درێژە پێدانی داخستنی بازاڕەکانی دووپات کردەوە
10.👁️ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان کۆبوەوه و تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردو چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
11.👁️لە بارەی ئەو تووشبووەی کە لە سنووری گەرمیان تۆمارکراوە، تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
12.👁️لە گەرمیان قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا 23-06-2020
13.👁️لەسەر بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رفاندنی منداڵان لەسنوری شاری کەلار، پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
14.👁️کاسبکارانی کەلار: هەر بڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ کردن نیە و پابەندی نابین
📖 文章
1.👁️کەلار لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528ز
📅 日期与活动
1.👁️28-02-1970
🏰 的地方
1.👁️بەلەسور
2.👁️پەروێنی ژوروو
3.👁️تووەوشک
4.👁️چواردارانی ژوروو
5.👁️چواردارانی سەروو
6.👁️حەمەی مەحمود
7.👁️شێخ تەویل
8.👁️گڵێجار
9.👁️گەڕەکی 101 (بەمۆ)
10.👁️مەنسورئەلکان
11.👁️ڕزگاری (کەلار)
😊 笑话
1.👁️گەرمای کەلار
📊 统计和调查
1.👁️10 گەڕەکی گەورەی شارۆچکەی کەلار، لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشن
2.👁️ئاماری سەرپێچییەکان لە کەلار، لە مانگی 3-2020دا
3.👁️ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدان لە گەرمیان
4.👁️تاوانی دزیکردن لە سنووری گەرمیان رووی لە زیادبوون کردووە
5.👁️دروستکردنی پردێکی سێ کیلۆمەتری لە نێوان کەلار و سلێمانیدا
6.👁️رێژەی جیابوونەوە لەگەرمیان دوو هێندەی هاوسەرگیرییە
7.👁️ساڵی 2018، لە گەرمیان مۆڵەت دراوەتە زیاتر لە سێ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
8.👁️شەڕی داعش 35 هەزار کەسی لە سنووری گەرمیان ئاوارە کردووە
9.👁️لە گەرمیاندا 529 هاوڵاتی بوون بە قوربانیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ
10.👁️لە ماوەی ساڵی 2018دا، لە کەلار 541 شوێنکار سزادراون
11.👁️کەلار.. توندوتیژی خێزانی لە کاتی کەرەنتینە کەمیکردووە
💎 考古的地方
1.👁️قەڵای شیروانە
📂[ 更多...]

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组: 🏰 的地方
⛰️ Topography:
🏙 城市: ⚪ 苏莱曼尼亚
💎 广场: ◾ 镇
🗺 普罗旺斯: ⬇️ 南库尔德斯坦
# Population:

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
99%
✔️
添加(Hawrê Baxewan)Sep 26 2010 11:46PM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):Feb 27 2020 8:36PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览14,663

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.249 KB Jan 14 2019 3:32PMHawrê Baxewan
📷 照片文件 1.0.142 KB Sep 26 2010 11:46PMHawrê Baxewan
📚 图书馆
  📖 更多...


📅 大事年表
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020


💳 捐赠
👫 Kurdipedia成员
💬 你的反馈
⭐ 用户集合
📊 统计属性 文章 379,101
图片 60,910
书籍 11,385
相关文件 46,760
📼 Video 180
🗄 来源 15,747
📌 Actual
塔拉巴尼
...
塔拉巴尼
迪亚巴克尔
...
迪亚巴克尔
埃尔比勒
...
埃尔比勒
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| 页面生成时间:秒!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574