شارێکی کوردستانی باشوور (کوردستانی عێراق) ە، لەسەر ڕووباری سیروان هەڵکەوتووە،
کەلارکەلار شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، هەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی شارەدێی سەرقەڵا بووە، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی بە زیاتر لە 226000 کەس دەخەمڵێنرێت.
لەکاتی ڕاگەیاندنی بەیاننامەی یانزەی ئازارو ڕێکنەوتنی حکومەتی ناوەندی عێراقو شۆڕشی کورد بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لەسەر سنوری ناوچەی ئۆتۆنۆمی، سەرۆکایەتی کۆماری ئەوکاتی عێراق، بەخێرای چەند بڕیارێکی دەکرد بۆ دابڕینی شارۆچکە کوردنشینەکان لەپارێزگای
کەرکوککەرکوک، لەو پێناوەشدا کەلار بە مەرسومی کۆماری ژماری 137 لە 28-02-1970 کرا بە قەزاو سەر بەپارێزگای کەرکوک بوو، بەشێکی زۆری کوردە ڕاگوێزراوەکانی پارێزگای کەرکوکو شاری
خانەقینخانەقین لەشارەکە نیشتەجێ بوون.
لەدوای هەرەسی شۆڕشی کورد لەساڵی 1975 و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی کەلار، جارێکی تر ڕژێمی بەعس بە مەرسومی کۆماری ژمارە 608 لە 06-11-1975 لەڕووی ئیدارییەوە خستیە سەر پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، لەکۆتایی حەفتاکاندا ژمارەی دانیشتوانی شارەکە نزیکەی 10000 کەس بووە، لە کۆتایی هەشتاکاندا بەهۆی شاڵاوەکانی ئەنفالو وێانکردنی گوندەکانی کوردستان و ڕاگوێزرانی دانیشتوانەکەی ژمارەی دانیشتوانی کەلار زیادبوو بۆ 20 تا 25 هەزار کەس.
ئێستا ژمارەی دانیشتوانی کەلار بەزیاتر لە 226 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و بەیەکێک لە قەزا گەورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیانە، واتە ئەو قەزا دابڕاوانەی لە لەدوای هەرەسی شۆڕش لە کەرکوک دابڕان، وەک کەلار،
کفریکفریو
چەمچەماڵچەمچەماڵ. کە پێکەوە ژمارەی دانیشتوانیان زیاترە لە 600 هەزار کەس.
نزیکەی 98% دانیشتوانی کەلار کوردن، زۆرینەی ئەوانەش
موسڵموسڵمانی سووننی مەزهەبن، بەشێکیشیان شیعە مەزهەب، بەشێک لەدانیشووانەکەی لەسەر ئاینی کاکەیین.
پارێزگای گەرمیان
حکومەتی هەرێم هەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شارەکەی داوە، بەڵام ئەوکات بەهۆی ئەوەی کەرکوک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە ڕزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لەکەرکوک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکوک پێکهێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵو
دەربەندیخاندەربەندیخان کە ئەمەی دواییان هەرگیز سەر بە کەرکوک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەهۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لەکەلار دەربەنیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکوک.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی 2003دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی ئیداری هات بەهۆی هەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکوک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لەکەرکوک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵو دووز
خورماتووخورماتوو) بەستراوە بەمادەی 140ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بەناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا، جێبەجێنەکردنی مادەی 140ی نەگەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر هەرێم، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەهەڵپەسێراوی هێشتەوە بەهۆی دووری ناوچەکەش لەسلێمانییەوە، لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی2008 دا ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ ڕاییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.
قەڵای شێروانە
قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆلًکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لەشاری کەلار بتیاتنراوە، لەباری مێژووی دروستکردنی قەڵاکەوە زانیاری وردو ساغکراوە نییە، هەندێک دەڵێن لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانییەوە بنیاتنراوە، هەندێکیش ڕایانوایە حەمە پاسای جاف دروستیکردووە، هەرچەند ناوبراو کۆچەر بووەو لەقەڵادا نەژیاوە، بەڵام لایەنگرانی ئەم ڕایە دەڵێن کۆشکی زستانەی حەمە پاشا بووە، بەڵام گومان لەسەر ئەم ڕایە دروستدەکات بوونی تونێلکی ژێر زەوی بووە لە قەڵاکەوە بۆ سەر ڕووباری سیروان، کە هەندێک دەڵێن ئەوە دەلالەتە لەوەی کە بۆ حاڵەتی شەڕوو گەمارۆدان سوودی لێوەرگیراوەو ئاوی لێوە هێنراوە بۆ ناو قەڵاکە.
رایەکی دیکەش هەیە دەڵێت تەپۆڵکە خۆڵەکە لەلایەن ئەنەوشیروانی ساسانیەوە بنیاتنراوەو کۆشکەکە لەلایەن حەمە پاشاوە دروستکراوە.
زانکۆی گەرمیان
بەهۆی ئەو گەشەسەندنە خێراییەی کە کەلار پێدا تێپەڕیووە، ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی خوێندکارانی ئامادەیی تێدایە، زۆربەی خوێندکارانی دەرەوەی شار (بەشەناوخۆییەکانی) زانکۆکانی سلێمانی، سەڵاحەدینو
دهۆکدهۆک خەڵکی کەلار بوون، ئەوەش حکومەتی هەرێمی هاندا بەکردنەوەی کۆلێژی پەروەردە لەکەلارو پاشان زانکۆی گەرمیان.
بڕیاری کردنەوەی زانکۆی گەرمیان لەکەلار ساڵی 2010 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە دراوە، پێشتر کۆلێژی پەرەوەردەو پەروەردەی بنیات لەکەلار هەبوون، کە یەکەمیان لەساڵی خوێندنی 2004 2005 کراوەتەوەو دووەمیان لەساڵی خوێندنی 2006 2007 کراوەتەوە، هەروەها کۆلێژی ئادابیش لەشاری خانەقین سەر بەم زان
کۆیەکۆیە دەبێت.
لەئێستا تەنها دوو کۆلێژەکەی شاری کەلار نزیکەی 10 هەزار خوێندکاری هەیە، بڕیارە لەساڵەکانی ئایندە چەند کۆلێژێکی تر لەکەلارو کفری بکرێنەوە. هەروەها چاوەڕواندەکرێت هەیکەلی ئیداری زانکۆو سەرۆکایەتیو ئەنجومەنی زانکۆ پێش کۆتایهاتنی وەرزی خوێندنی 2010 2011 دیاریبکرێن.
یانەی وەرزشی شێروانە
یانەی وەرزشی شێروانە لەساڵی 1992 لەلایەن کۆمەڵێک وەرزشەوانی شاری کەلارەوە دامەزرێندا، بەهۆی ئەوەی پێش ڕاپەڕین حکومەت مۆڵەی دامەزراندنی یانەکەی نەدابوو بە وەرزشەوانانی شارەکە.
یانەی شێروانە لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، یەکێک بوو لەیان هەرەبەهێزەکانی هەرێمی کوردستان و دواتریش لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەرچەندە هیچ ساڵێک یانەکە نەبوو بە پالەوانی خولی یانە نایابەکان، بەڵام هەمیشە یانەیەکی ڕکابەری بەهێزبووەو هەمیشە لەڕیزبەندی سەرەوەی خولەکاندا بووە.
دوای ئەنجامدانی خولی سەرتاسەری یانەکانی هەرێمی کوردستان، یانەی شێروانە بەهۆی کەمی و نەبوونی بودجەوە دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکان، پێشتریش زۆربەی یاریزانانەکانی ڕوویان لەیانەکانی شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام دوای ساڵێک بە پلەی یەکەمی خولی یانە پلەیەکەکان سەرکەوتەوە بۆ خولی نایاب، کەچی دیسانەوە دابەزیەوە بۆ خولی پەلە یەکەکان.
چەند بۆ چونێک هەیە لە سەر ناوی شاری (کەلار)هەندێک پێیان وایە کەلار بە مانای گوندی دوورە دەست، بۆچونێکتر ئەڵێ لە (کەڵ یار) ەوە هاتوە واتە نیشتیمانی ئاسک چونکە لە کۆندا ژمارەیەکی بەرچاو ئاسکی تیا هەبووە هەروەها زۆرێک لەخەڵک شاهیدی ئەوە دەدەن کە لە پێش شەڕی ناوخۆ ڕێژەیەکی بەرچاو ئاسکی تیابووە، بۆچوونی تر هەیە دەڵێت کەلار لە (قەڵات) ەوە هاتووە واتە ناوەکەی بەهۆی (قەڵای شێروانە)وە بووە،
چەند زانیارییەکی تایبەت بە شاری کەلار
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1933 قوتابخانە لە شاری کەلار دروستکرا لەلایەن (حەمە بەگی فەتاح بەگی محەمەد پاشای جاف)، یەکەم مامۆستا (تۆفبق عەلی) ناوێک بووە کە وانەی بە خویندکارەکان وتوە، لەو ساڵەدا 33 خوێنکار وەرگیراوە کە 4 صواریان کچ بوون
لە ساڵی 1944 ژمارەی خیزانەکان 250 خێزان بووە
لە ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتوانی 603 کەس بووە
بەڕێوبەرایەتی بنکەی پۆلیس لە ساڵی 1931 دامەزراوە
بدالە تلفون ساڵی 1952
ڕاکێشانی هێڵی کارەبا ساڵی 1955