ئافرەتانی شەفا
فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا سەبارەت بە رەسم و یاسا و دابوونەریتی کوردەکانی ناوچەی
هەورامانهەورامانە کە لەم فیلمەدا هەوڵ و تێکۆشانی ئافرەتانی گوندێکی هەورامان بۆ بینەر دەگێرِێتەوە کە بۆ رزگارکردن و چارەسەرکردنی مرۆڤێک کە تووشی نەخۆشییەکی بێ چارە بووە، بەوپەڕی لە خۆبردووییەوە بە رێگای ئەستەم و سەختدا دەڕۆن، بۆ ئەوەی کە ئاو بۆ ئەو نەخۆشە بێنن تاکوو بە خواردنی ئەو ئاوە نەخۆشەکە شەفا پەیدا بکات و چاکبێتەوە و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی بدات.
فیلمی کوردی ئافرەتانی شەفا تا ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی ئێران و دنیادا نمایش کراوە و توانیوییەتی چەنیدن خەڵاتیش بەدەست بێنێت.
هاوکات لەگەڵ بەشداری فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤەنکۆڤێر، فیلمی سینەمایی کپی برابر اسل واتە کۆپی وەکوو ئەسڵ لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئێرانی عەباس کیارۆستەمی لەم فیستیڤاڵە نمایش دەکرێت.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی ئافرەتانی شەفا بریتین لە: نووسەری سیناریۆ:
کەیوان مەجیدیکەیوان مەجیدی، دەرهێنەر: کەیوان مەجیدی، وێنەگر: بەختیار لەحیمی، دەنگهەڵگر: رەزا وەحیدیان
بەرپرسی بەرهەم: بورهان ئەحمەدی، وێنەگری فۆتۆگراف: ئەمیر عەلی وەیسی، بەرهەمهێنەر: کەیوان مەجیدی.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!