پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,211
Wêne 105,526
Pertk PDF 19,120
Faylî peywendîdar 96,177
Video 1,299
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
بێستان سووری بچووک - تانجەرۆ
Pol: Şiwênekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Nirxandinî babet
2 Deng 4
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English4
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێستان سووری بچووک - تانجەرۆ

بێستان سووری بچووک - تانجەرۆ
گوندی بێستانسوور دەکەوێتە ناوچەی #تانجەرۆ# لەڕۆژهەڵاتەوە گوندی چەناخچیان و کانی پانکەو لەڕۆژئاواوە باریکەو لەباشوورەوە #قەرەگۆل# و کاژاو و لەباکوورەوە خەرابە و شارۆچکەی #عەربەت#، هەروەها لەڕۆژهەڵاتەوە بەنیمچە چیای چەناخچیان و لەباکوورەوە بەچیای خەرابەو لەڕۆژئاواوە بەیاڵەکانی عەربەت-بێستانسوورو لەباشووریشەوە بەچەند گردێکی ئاسەواریی بەتایبەت گردی یاسین تەپە دەورە دراوە. مێژووی دروستبوونی بێستانسوور دەگەڕێتەوە بۆ سەرگۆتی و لۆلۆیییەکان وەک لەئاسەوارەکانی گردی یاسین تەپەو قس قەڵاو سەرا کۆن و گردی کاژاو گردی ناسراو بەگردی بێستانسوور ئەمانە شوێنەواری شارستانێتی ئەو سەردەمەیان پێوەدیارە بۆ بوونی ئەم گوندە. هەرچەندە ڕژێمی بەعس هەرچی ئاسەواری دەوروبەری گوندەکە هەبوو شێواندی بەسەریەکدا بەبیانووی دروستکردنی پڕۆژەی ئاو بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان، بەمدواییانەش ئەو گردەی کە بەناوی گردی بێستانسوورەوە ناسراوە شوێنەواری حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەری نیشتەجێبوونی لێ دۆزرایەوە، کەئەوەش نیشانەی ئەوەیە بێستانسوور کۆنترین گوندی ناوچەکەیەو ژمارەی دانیشتووانەکەی لەپێش ڕاگواستندا زیاتر لە120خێزان بووەو ئێستاش 110 خێزانی تێدا نیشتەجێیەو سەر بەچەند هۆزێکی ئێلی بەگی جاف بەتایبەت (ئاڵی بەگی)ن، هەموو خێزانەکانی ئەگەرچی لەڕووی هۆزایەتییەوە لەیەک بنەماڵەش نەبووبن، ئەوا وەک برا پێکەوەژیاون.
$بێستانسوور لەچییەوە هاتووە$
مانای گوندی بێستانسوور لەچەند واتایەکەوە هاتووە کەسەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی کۆنینەی (سورابۆ، گوڵی سورخ، سەراسور و چەند ناوی تر) ئەمە وەک مێژوو، وەک سروشتیش بۆچوونێک هەیە ئەم گوندە زەویوزارو چەم و ئاوی ئێجگار جوانی هەبووە کە لەبەهاراندا تێکەڵ بەگوڵاڵە سورەیەکی زۆر بووە، دەشتەکە یاخود بێستانەکە سور یان ڕەنگاوڕەنگ چۆتەوە بۆیە پێیانوتووە بێستانسوور، لەلایەکی تریشەوە دەڵێن گوایە سوارچاکێکی ئازاو دیار هەبووە لەناوچەکەدا کەناوبراوە بەبێستان سوار.
$سەرچاوەکانی ئاو$
سەرچاوە ئاوەکانی ئەم گوندە بریتیبوون لەگۆمەکەی بەر ئاوایی کەگۆمێکی گەورەو فراوان بوو، چەندین جۆگەی لێ هەڵگیرابوو بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکانی کەئەوانیش (بەر جۆگەی بێستانسوور، بەر جۆگەی کاژاو، جۆگەی ئیسڵاح، جۆگەی لەن)، لەدامێنی گۆمەکەشەوە چەندین کانی هەبوون بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەی گوندەکەو بۆ ئاودانی ئاژەڵە زۆرو زەوەندەکانیان و گوندی خەرابە و ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان. هەروەها لەبەری بێستانسووری بچووکیشەوە گۆمە ڕەش سەرچاوەی ئاوێکە کەبەر جۆگەی پوشێن ئاودێر دەکات لەگەڵ سەرچاوەی چاڵگە کەبەکاردێت بۆ پێداویستیی خەڵکی گوندەکەو بۆ ئاودێریی و کشتوکاڵ.
بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی بێستانسوور بریتیبوون لەگەنم و جۆو کەتان و پاقلەو نیسک و ترۆزی و کاڵەک و نۆک و ڕەشکە و لۆکەو مەرەزە و گوڵە بەڕۆژە و توتن و شوتی و کاڵەک و کونجی و بامێ و تەماتەو کولەکەو پیازو شێلم. لەڕووی ئاژەڵداریشەوە خاوەنی زیاتر لە500 سەررەشەوڵاخەو زیاتر لە1500 سەرمەڕو بزن، لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرزە وڵاخی تری وەک گوێدرێژو ئەسپ و تەنانەت ئێستریش کە بۆ کاروباری سواری و گواستنەوەی دەغڵ ودان و پێویستییەکان بوون و ئێستاش ئەو ژمارانە بۆتە نیوە.
$گوندێکی نیشتمانپەروەر$
ئەم گوندە بەدرێژایی مێژوو خەڵکەکەی نیشتمانپەروەرو بەشداریی شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کردووە، ئەم گوندە نۆ جار بەر سووتان و کاولکاریی کەوتووە لەزەمەنی کۆندا لەسەرکێشییەکانی ئاشووری و ئەسکەندەرو تەیموری لەنگ و ئازادخانی تەتەرییەکان... هتد، نزیکترینیان لەساڵی 1960 پاشانیش لەساڵی 1974 سووتێنراوەو خەڵکەکەی ئاوارەی گوندی دارۆغانی ناوچەی پێنجوێن و گوندی ئەستێلی سەر بەقەزای قەرەداغ بوون، تادواجار لەلایەن ڕژێمی عیراقەوە لەساڵی 1989دا بەتەواوی وێرانکراو خەڵکەکەی بەرەو ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی برایەتی و نەسرو عەربەت بران، هەتا دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە جارێکی تر لەلایەن خەڵکەکەیەوە ئاوەدانکرایەوەو بەهۆی بوونی ئاوێکی زۆرو زەویوزارێکی بەپیت و بەرەکەت لەبێستانسوور، خەڵکەکەی بەهەمان گڕوتینەوە دەستیانکردەوە بەکشتوکاڵ.
$کەسە ناودارەکان$
لەکەسە دیارو بەناوبانگەکانی بێستانسوور خوالێخۆشبووان (حاجی ئەمینی گەورە، فەقێ عەلی، عومەری فەقێ عەلی و ئەبوبەکری کوڕی (کەئەمانە یەک بەدوای یەکدا ڕیشسپیی هۆزبوون) حەمەسەعی ڕەمەزان، کەریمی کەرەم وەیس، کەئەمانەش ڕیشسپیی بەشێک لەهۆزەکان بوون، حەمەوەروەر کەسایەتییەکی دیار بووە، قالەی زڵێخا سەرپەرشتیاری هەڵسوکەوتی ئافرەتانی گوندەکەی کردووە، حەمە ئەمینی قالە عاسێ چەخماخسازێکی بەناوبانگ بووە، کوێخا عارف ناسراو بەعارفە گزیر ڕاوێژکاری دەستەی چارەسازی گرفتەکان بووە، شێخ حسەینی شێخ ڕەحیم زاهیدێکی پیرۆزبووە، مەجی حەمەساڵح شمشاڵ ژەنێکی شارەزا، مەحموی حەمەساڵح گۆرانیبێژێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، خوالێخۆشبوو ئەحمەدی محەمەد ناسراو بەئەحە ڕەشی خونچە کەشانامە وێژێکی مەجلسی بەناوبانگ بووە، هەروەها قادری حەمەعارف هۆرە چڕێکی دیار بووە) لەژنانیش (دایە خاتوونی خێزانی فەقێ عەلی و دایە خاتوونی خێزانی حەمەسەعی ڕەمەزان کەئەمانە شانبەشانی پیاوان ڕاوێژکاربوون، ئامەی وردە ڕاوێژکاری بۆنەکان بووە، زوڵیخای حەمەی خاڵان سەرپەرستیاری زەماوەندو پێخەسوو بووە، مەنیجەی خێزانی فەقێ عەلی ناسراو بەنەنکەمەجە تەونگەرێکی بەناوبانگ و مامانی گوند بووە تاتەمەنی 90ساڵی و بەدوای ئەودا دادە گوڵەی خێزانی مام فەرەج بووە بەمامان، فەیمەی حاجی قایەر خێزانی عومەری فەقێ عەلی خاوەنی لاو دیوەخان بووە لەدوای مردنی هاوسەرەکەی بۆ زیاتر لە15ساڵ تائەبوبەکری کوڕی گەورە دەبێت و دیوەخانەکە بەڕێوەدەبات، فاتمەی زوڵەیخا ناسراو بەنەنکە موریدێکی پیرۆزو ناوداربووە، مریەمی خێزانی شێخ حسەینی شێخ ڕەحیم ناسراو بەدایکە مریەم زاهید سەرپەرشتیاری قوتابخانەی دینی بووە دوای هاوسەرەکە).
$مەدرەسەی ئایینی$
ئەم گوندە مزگەوتێکی گەورەی بەناوی مزگەوتی حاجی ئەمین کەهەردەم قوتابخانەیەکی دینی بووە فەقێی زۆری تێدا پێگەیشتووە، پێش دروستبوونی قوتابخانەی میری لەو ناوچەیەدا کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم تاسەرەتای پەنجاکان، ئەوەبوو بەدەستێکی قێزەون سووتێنراو دواتر ئەم مزگەوتەی ئێستا دروستکراوە کەئەمەشیان مەدرەسەیەکی ئاینی بووە لەسەرەتای فەقێیەتی تاقۆناغی کۆتایی تیادابووە تاساڵی 1952-1953 کەخوالێخۆشبوو عومەری فەقێ عەلی خانووەکەی خۆی بەخشی و قوتابخانەی ڕەسمی تیادا کرایەوەو یەکەم کەسیشبوو کەشەفیقەی کچی ناردە بەر خوێندن تاڕێچکەشکێن بێ بۆ کچانی گوند بۆ خوێندن، ئێستاش قوتابخانەیەکی 18 پۆلی تاقۆناغی 12 لەگوندەکەدا هەیە، مەحمود محەمەد ئەولی یەکەم مامۆستای گوند بووە، ئەم قوتابخانەیە گەلێک کەسی پێگەیاندووە لەدکتۆرو پارێزەرو مامۆستاو تەنانەت لەسلکی سەربازیش، ئەوەی جێی شانازییە حاکم ڕزگار محەمەدئەمین کەدادگایی سەدامی کرد، تاپۆلی سێی سەرەتایی لەبێستانسوور خوێندووە، حەزرەتی نالی وەک هۆزایەتی سەروبەینی لەگەڵ ئەم هۆزەدا زۆربووەو تەنانەت مەلا محەمەد ئەمینی برای نالی هەر لەگوندەکەدا ژیاوەو مەلا مودەریسی مزگەوتی حاجی ئەمین بووە، تەنانەت پاش مردنیشی لەگۆڕستانی بێستانسوور بەخاکسپێردراوە. هەروەها شاعیرو نووسەر ئەحمەد کوڕە جووتیار خەڵکی بێستانسوورە.
$مارەکەی ماڵی عومەری فەقێ$
لەکۆتایی چلەکانی سەدەی بیستدا بۆ یەکەمجار ڕادیۆیەکی پاتری تەڕو ئۆتۆمبێلی لەجۆری پۆڵس، لەلایەن عومەری فەقێ عەلی براوەتە بێستانسوور، بەڵام ئەوەمان لەیادنەچێت کەزۆر پێش ئەوە لۆریەکانی عەبدە دەهاتن بۆ گواستنەوەی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی بێستانسوور، هەروەها پاسەکەی غەفوورە ڕەش بۆ گواستنەوەی خەڵکی ئەم گوندە بۆ شار هاتوچۆی کردووە لەناوەڕاستی چلەکان و بەرەو سەر. وەک زانراوە باڵەخانەی بنەماڵەی عومەری فەقێ عەلی کە لەهەشتاکانی سەدەی نۆزدەهەمدا لەلایەن بیناسازە سنەییەکانەوە دروستکراوە هەر لەو سەردەمەوە لەگەڵ خشت و خۆڵی باڵەخانەکەدا مارێکی بچووک هەبووە لەو باڵەخانەیەدا بەتێپەڕبوونی زەمەن بوو بوو بەڕەشمارێکی گەورەو لەماڵەکەدا بەئازادیی هەڵسوکەوتی کردووە بەبێ ئەوەی کەسیان زیانیان بەوی تر بگەیەنن، زۆرجار خەڵکێک ویستویانە بیکوژن، بەڵام نەیانهێشتووەو وتویانە فریشتەی ئەم ماڵەیە، ئەو مارە تاسەرەتای پەنجاکان مابوو، بەڵام دواتر بەهەر هۆیەک بووە دیارنەماوە، هەربۆیە لەپاش مانگێک باڵەخانەکە ژێراو ژێر بوو، زۆر زیان لەو بنەماڵەیە کەوت کەدەوترا پێدەچێت نەمان و ونبوونی مارەکە هۆکاری ئەو شومی-یە بێت.
ئەوەشمان لەیادنەچێت لەساڵی 1961 لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول لەماڵی عومەری فەقێ عەلی سەرۆک هۆزەکان کۆدەبنەوە تاپەیمانی بەیەکەوەبوون بدەن و پاشان لەمزگەوتی بێستانسوور سوێندیان خوارد کەخیانەت لەیەکتری نەکەن، ئەوەبوو لەبێستانسوور بڕیاریاندا ببنە دووبەشەوە، بەشی یەکەمیان بۆ کونی دەربەندیخان واتە تونێلی، کە ئەوسا وا ناوبراوەو بەشی دووەمیشیان بۆ دەربەند بازیان ئەوکاتەی کەبڕیاریاندا شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئەوسا بکەن.
$زۆربەی پڕۆژەکان$
بێستانسوور سێ ئاشی تێدابووە، بەئاو گێڕاوەو خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سلێمانی دەهاتنە بێستانسوور جاری واهەبووە بەهەفتە ماونەتەوە تاسەرەیان هاتووە باراشەکەیان بهاڕن، ئەوە پێشکەوتنێکی دیاری ئەو سەردەمە بووە، سەروەریەکی تری بێستانسوور ئەوەیە کەبۆتە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای هەڵەبجەی تازەو وارماواو عەربەت و ئۆردوگای برایەتی، خۆشبەختانە ئەم گوندە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەیشتووەو ئێستاش پێویستی بەبینایەک هەیە بۆ بنکەی تەندروستی و قیرتاو یان چەوڕێژکردنی کۆڵانەکانی ناو گوندەکە.
بەسوپاسەوە، ئەم زانیارییانە وەرگیراوە لەشاعیرو نووسەر ئەحمەد کوڕە جووتیار کەخەڵکی گوندی بێستانسوورە، لەگەڵ سوودوەرگرتن لەدەستنووسەکانی کەتایبەتن بەگوندەکانی شارەزوورو ئەنجومەنی گوند.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 13,602 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 11-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,602 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.121 KB 25-09-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,211
Wêne 105,526
Pertk PDF 19,120
Faylî peywendîdar 96,177
Video 1,299
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.422 çirke!