🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,301)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,322)
English (# 2,434)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,739)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,409)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,078)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 دانا جەمال ئەحمەد
ناو: دانا
ناوی باوک: جەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
دانا جەمال ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای پۆلەتەکنیکی سلێمانییە بەشی ژمێریاری،
👫 دانا جەمال ئەحمەد
📼 کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
ڤیدیۆ: کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
ساڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڤیدیۆ: 2022
[1]
📼 کۆنترین گۆرانی تۆمارکراوی کوردی
💎 مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر - قوتابخانەی ئەربیل ئولا
قوتابخانەی ئەربیل ئولا
یەکەم قوتابخانە لە مێژووی هەولێرە
خەڵکی هەولێر سەرەتا لەم قوتابخانەیە فێری خوێندن بوون.
قوتابخانەی ئەربیل ئولا، کۆنترین قوتابخانەیە لە هەولێر، لە ساڵی 1920 دروستکراوە، خەڵکی
💎 مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر - قوتابخانەی ئەربیل ئولا
📼 عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک
ڤیدیۆ: عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک.
ڕۆژ و ساڵ: 27-06-2022 [1]
📼 عەزیز شارۆخی ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی ئەدات دەربارەی ڕەخنەگرتنی لە حەسەن زیرەک
📖 حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا؟
حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ رادیۆی کوردی بەغدا؟
مام جەلال

بەهار و هاوینی ساڵی خوێندنی (1954-1953)، لەگەڵ هاوڕێی دێرینم کاک مستەفا قەرەداغی کە تازە لە ئەمریکا هاتبوەوە، پێکەوە لەژورێک دەژیا
📖 حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا؟
📖 لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئەگەرچی لە دووای هێنان و بردنێکی زۆر، بیمە پووڵەکەی داوە و لەدەستی بنەماڵەی خاوەن مردووەکە رزگاری بووە، بەڵام هێشتا پێی وایە ئەم مردووەکەی ژێرنەخستووە و ئە
📖 لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
📖 مار
مار
ڕەحمان سۆفی

دەڵێم (مار دەبينم.)
هاوڕێ دەڵێ (نا بابه مار نييه، ڕەنگه سەرمازەڵه بێ)
خوشکه هاوڕێش دەڵێ کوڕه مار نييه، بەڵام لەم نێوەدا مارمێلکە زۆره.
هاوڕێی پرسگه هەڵئەداتێ و دەڵێ (ماری چی، کو
📖 مار
📖 قەدەری هاوسەرگیری
قەدەری هاوسەرگیری
هاوڕێ نەهرۆ

ناوەڕاستی نەوەدەکانە. کوردستان ئابڵوقەی لەسەرە. شتومەک لەبازاڕەکان گرانە. زۆربەی خەڵک بەهەژاری دەژێن. شەری ناوخۆ لە ئارادایە. بەڵێن گەنجێکی ئەو دەڤەرە بوو. تەمەنی سی
📖 قەدەری هاوسەرگیری
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
شرۆڤەی: دڵشاد کاوانی

پێشەکی
مرۆڤ لە سەرەتای بوونییەوە، وەک تێکڕای بوونەوەرەکانی دیکە لە دوو ڕەگەزی سەرەکی نێر و م
📖 ئەندرۆجین و ئەندرۆجینزم جیاوازی لەگەڵ ئیمیۆیزم و سەرچاوەکانی، هۆکار و سەرهەڵدانی
📖 فیلیپ
فیلیپ
ماوریس لێڤین
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی

زڕەوی تەلەفونەکە هێمنیی بەیانیمی شێواند. دوگمەی رادوێکە بەرەو کەمکردن بادەدەم و گوشیەکە هەڵدەگرم. دەنگەکەی ئەوسەری خەتەکە زۆر ئاشنایە، بەڵام دوور
📖 فیلیپ
📖 من کچێک دەناسم
من کچێک دەناسم
فەڕۆخ نێعمەتپوور

من کچێک دەناسم، هەم باڵابەرزە هەم باڵا کورت، هەم سوور و سپییە و هەم سەوزە، هەم چاوکاڵە و هەم چاو رەش، هەم خرپەڵەیە و هەم پەیکەر یۆنانی ئاسا و ناو قەدباریک!
ئەو کچە
📖 من کچێک دەناسم
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
نەخشەی درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەوروپییەکان-هیندۆرۆپییەکان.
ئامادەکردنی: بەختیار ڕەسوڵ سلێمان
تێید زمانی کوردی دەکەوێتە ناو خێزانی زمانە هیندۆئێرانییەکان لە بەشی ئاریایی -ئێرانی.
لەگەڵ زمانەکان
🌏 درەختی خێزانە زمانییە هیندۆئەورووپییەکان
🔤 بەرتەنگ
جۆری وشە: ناو
واتا: تەنگەبەر؛ بێ دەرەتان
تەنگەبەر: هەرشوێنێکی ناگوشاد [1]

بەرتەنگ: لە فەرهەنگا کانی دا
1-تەنگەبەر؛ نازک
2-تەسک؛ بارودۆخی ژوار

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژ
🔤 بەرتەنگ
🔤 بەرتفک
جۆری وشە: ناو
واتا: چەخماخی تفەنگ؛ مقەنەزمە
چەخماخ:
مقەنەزمەی تفەنگ [1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🔤 بەرتفک
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەلادین باباشەهابی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال بەیار
👫 کەسایەتییەکان
ڕابی محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
عیماد عەبدولسەلام
👫 کەسایەتییەکان
دانا جەمال ئەحمەد
🏰 بێستان سوور | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بێستان سوور
گوندی بێستانسوور دەکەوێتە ناوچەی تانجەرۆتانجەرۆ لەڕۆژهەڵاتەوە گوندی چەناخچیان و کانی پانکەو لەڕۆژئاواوە باریکەو لەباشوورەوە قەرەگۆلقەرەگۆل و کاژاو و لەباکوورەوە خەرابە و شارۆچکەی عەربەتعەربەت، هەروەها لەڕۆژهەڵاتەوە بەنیمچە چیای چەناخچیان و لەباکوورەوە بەچیای خەرابەو لەڕۆژئاواوە بەیاڵەکانی عەربەت-بێستانسوورو لەباشووریشەوە بەچەند گردێکی ئاسەواریی بەتایبەت گردی یاسین تەپە دەورە دراوە. مێژووی دروستبوونی بێستانسوور دەگەڕێتەوە بۆ سەرگۆتی و لۆلۆیییەکان وەک لەئاسەوارەکانی گردی یاسین تەپەو قس قەڵاو سەرا کۆن و گردی کاژاو گردی ناسراو بەگردی بێستانسوور ئەمانە شوێنەواری شارستانێتی ئەو سەردەمەیان پێوەدیارە بۆ بوونی ئەم گوندە. هەرچەندە رژێمی بەعس هەرچی ئاسەواری دەوروبەری گوندەکە هەبوو شێواندی بەسەریەکدا بەبیانووی دروستکردنی پڕۆژەی ئاو بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان، بەمدواییانەش ئەو گردەی کە بەناوی گردی بێستانسوورەوە ناسراوە شوێنەواری حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەری نیشتەجێبوونی لێ دۆزرایەوە، کەئەوەش نیشانەی ئەوەیە بێستانسوور کۆنترین گوندی ناوچەکەیەو ژمارەی دانیشتووانەکەی لەپێش راگواستندا زیاتر لە120خێزان بووەو ئێستاش 110 خێزانی تێدا نیشتەجێیەو سەر بەچەند هۆزێکی ئێلی بەگی جاف بەتایبەت (ئاڵی بەگی)ن، هەموو خێزانەکانی ئەگەرچی لەڕووی هۆزایەتییەوە لەیەک بنەماڵەش نەبووبن، ئەوا وەک برا پێکەوەژیاون.
بێستانسوور لەچییەوە هاتووە
مانای گوندی بێستانسوور لەچەند واتایەکەوە هاتووە کەسەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی کۆنینەی (سورابۆ، گوڵی سورخ، سەراسور و چەند ناوی تر) ئەمە وەک مێژوو، وەک سروشتیش بۆچوونێک هەیە ئەم گوندە زەویوزارو چەم و ئاوی ئێجگار جوانی هەبووە کە لەبەهاراندا تێکەڵ بەگوڵاڵە سورەیەکی زۆر بووە، دەشتەکە یاخود بێستانەکە سور یان رەنگاوڕەنگ چۆتەوە بۆیە پێیانوتووە بێستانسوور، لەلایەکی تریشەوە دەڵێن گوایە سوارچاکێکی ئازاو دیار هەبووە لەناوچەکەدا کەناوبراوە بەبێستان سوار.
سەرچاوەکانی ئاو
سەرچاوە ئاوەکانی ئەم گوندە بریتیبوون لەگۆمەکەی بەر ئاوایی کەگۆمێکی گەورەو فراوان بوو، چەندین جۆگەی لێ هەڵگیرابوو بۆ کێڵگە کشتوکاڵییەکانی کەئەوانیش (بەر جۆگەی بێستانسوور، بەر جۆگەی کاژاو، جۆگەی ئیسڵاح، جۆگەی لەن)، لەدامێنی گۆمەکەشەوە چەندین کانی هەبوون بۆ پێداویستییەکانی رۆژانەی گوندەکەو بۆ ئاودانی ئاژەڵە زۆرو زەوەندەکانیان و گوندی خەرابە و ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان. هەروەها لەبەری بێستانسووری بچووکیشەوە گۆمە رەش سەرچاوەی ئاوێکە کەبەر جۆگەی پوشێن ئاودێر دەکات لەگەڵ سەرچاوەی چاڵگە کەبەکاردێت بۆ پێداویستیی خەڵکی گوندەکەو بۆ ئاودێریی و کشتوکاڵ.
بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی بێستانسوور بریتیبوون لەگەنم و جۆو کەتان و پاقلەو نیسک و ترۆزی و کاڵەک و نۆک و رەشکە و لۆکەو مەرەزە و گوڵە بەڕۆژە و توتن و شوتی و کاڵەک و کونجی و بامێ و تەماتەو کولەکەو پیازو شێلم. لەڕووی ئاژەڵداریشەوە خاوەنی زیاتر لە500 سەررەشەوڵاخەو زیاتر لە1500 سەرمەڕو بزن، لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرزە وڵاخی تری وەک گوێدرێژو ئەسپ و تەنانەت ئێستریش کە بۆ کاروباری سواری و گواستنەوەی دەغڵ‌ودان و پێویستییەکان بوون و ئێستاش ئەو ژمارانە بۆتە نیوە.
گوندێکی نیشتمانپەروەر
ئەم گوندە بەدرێژایی مێژوو خەڵکەکەی نیشتمانپەروەرو بەشداریی شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی کردووە، ئەم گوندە نۆ جار بەر سووتان و کاولکاریی کەوتووە لەزەمەنی کۆندا لەسەرکێشییەکانی ئاشووری و ئەسکەندەرو تەیموری لەنگ و ئازادخانی تەتەرییەکان... هتد، نزیکترینیان لەساڵی 1960 پاشانیش لەساڵی 1974 سووتێنراوەو خەڵکەکەی ئاوارەی گوندی دارۆغانی ناوچەی پێنجوێن و گوندی ئەستێلی سەر بەقەزای قەرەداغ بوون، تادواجار لەلایەن رژێمی عیراقەوە لەساڵی 1989دا بەتەواوی وێرانکراو خەڵکەکەی بەرەو ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی برایەتی و نەسرو عەربەت بران، هەتا دوای راپەڕینە مەزنەکە جارێکی تر لەلایەن خەڵکەکەیەوە ئاوەدانکرایەوەو بەهۆی بوونی ئاوێکی زۆرو زەویوزارێکی بەپیت و بەرەکەت لەبێستانسوور، خەڵکەکەی بەهەمان گڕوتینەوە دەستیانکردەوە بەکشتوکاڵ.
کەسە ناودارەکان
لەکەسە دیارو بەناوبانگەکانی بێستانسوور خوالێخۆشبووان (حاجی ئەمینی گەورە، فەقێ عەلی، عومەری فەقێ عەلی و ئەبوبەکری کوڕی (کەئەمانە یەک بەدوای یەکدا ریشسپیی هۆزبوون) حەمەسەعی رەمەزان، کەریمی کەرەم وەیس، کەئەمانەش ریشسپیی بەشێک لەهۆزەکان بوون، حەمەوەروەر کەسایەتییەکی دیار بووە، قالەی زڵێخا سەرپەرشتیاری هەڵسوکەوتی ئافرەتانی گوندەکەی کردووە، حەمە ئەمینی قالە عاسێ چەخماخسازێکی بەناوبانگ بووە، کوێخا عارف ناسراو بەعارفە گزیر راوێژکاری دەستەی چارەسازی گرفتەکان بووە، شێخ حسەینی شێخ رەحیم زاهیدێکی پیرۆزبووە، مەجی حەمەساڵح شمشاڵ ژەنێکی شارەزا، مەحموی حەمەساڵح گۆرانیبێژێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، خوالێخۆشبوو ئەحمەدی محەمەد ناسراو بەئەحە رەشی خونچە کەشانامە وێژێکی مەجلسی بەناوبانگ بووە، هەروەها قادری حەمەعارف هۆرە چڕێکی دیار بووە) لەژنانیش (دایە خاتوونی خێزانی فەقێ عەلی و دایە خاتوونی خێزانی حەمەسەعی رەمەزان کەئەمانە شانبەشانی پیاوان راوێژکاربوون، ئامەی وردە راوێژکاری بۆنەکان بووە، زوڵیخای حەمەی خاڵان سەرپەرستیاری زەماوەندو پێخەسوو بووە، مەنیجەی خێزانی فەقێ عەلی ناسراو بەنەنکەمەجە تەونگەرێکی بەناوبانگ و مامانی گوند بووە تاتەمەنی 90ساڵی و بەدوای ئەودا دادە گوڵەی خێزانی مام فەرەج بووە بەمامان، فەیمەی حاجی قایەر خێزانی عومەری فەقێ عەلی خاوەنی لاو دیوەخان بووە لەدوای مردنی هاوسەرەکەی بۆ زیاتر لە15ساڵ تائەبوبەکری کوڕی گەورە دەبێت و دیوەخانەکە بەڕێوەدەبات، فاتمەی زوڵەیخا ناسراو بەنەنکە موریدێکی پیرۆزو ناوداربووە، مریەمی خێزانی شێخ حسەینی شێخ رەحیم ناسراو بەدایکە مریەم زاهید سەرپەرشتیاری قوتابخانەی دینی بووە دوای هاوسەرەکە).
مەدرەسەی ئایینی
ئەم گوندە مزگەوتێکی گەورەی بەناوی مزگەوتی حاجی ئەمین کەهەردەم قوتابخانەیەکی دینی بووە فەقێی زۆری تێدا پێگەیشتووە، پێش دروستبوونی قوتابخانەی میری لەو ناوچەیەدا کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەهەم تاسەرەتای پەنجاکان، ئەوەبوو بەدەستێکی قێزەون سووتێنراو دواتر ئەم مزگەوتەی ئێستا دروستکراوە کەئەمەشیان مەدرەسەیەکی ئاینی بووە لەسەرەتای فەقێیەتی تاقۆناغی کۆتایی تیادابووە تاساڵی 1952-1953 کەخوالێخۆشبوو عومەری فەقێ عەلی خانووەکەی خۆی بەخشی و قوتابخانەی رەسمی تیادا کرایەوەو یەکەم کەسیشبوو کەشەفیقەی کچی ناردە بەر خوێندن تاڕێچکەشکێن بێ بۆ کچانی گوند بۆ خوێندن، ئێستاش قوتابخانەیەکی 18 پۆلی تاقۆناغی 12 لەگوندەکەدا هەیە، مەحمود محەمەد ئەولی یەکەم مامۆستای گوند بووە، ئەم قوتابخانەیە گەلێک کەسی پێگەیاندووە لەدکتۆرو پارێزەرو مامۆستاو تەنانەت لەسلکی سەربازیش، ئەوەی جێی شانازییە حاکم رزگار محەمەدئەمین کەدادگایی سەدامی کرد، تاپۆلی سێی سەرەتایی لەبێستانسوور خوێندووە، حەزرەتی نالی وەک هۆزایەتی سەروبەینی لەگەڵ ئەم هۆزەدا زۆربووەو تەنانەت مەلا محەمەد ئەمینی برای نالی هەر لەگوندەکەدا ژیاوەو مەلا مودەریسی مزگەوتی حاجی ئەمین بووە، تەنانەت پاش مردنیشی لەگۆڕستانی بێستانسوور بەخاکسپێردراوە. هەروەها شاعیرو نووسەر ئەحمەد کوڕە جووتیار خەڵکی بێستانسوورە.
مارەکەی ماڵی عومەری فەقێ
لەکۆتایی چلەکانی سەدەی بیستدا بۆ یەکەمجار رادیۆیەکی پاتری تەڕو ئۆتۆمبێلی لەجۆری پۆڵس، لەلایەن عومەری فەقێ عەلی براوەتە بێستانسوور، بەڵام ئەوەمان لەیادنەچێت کەزۆر پێش ئەوە لۆریەکانی عەبدە دەهاتن بۆ گواستنەوەی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی بێستانسوور، هەروەها پاسەکەی غەفوورە رەش بۆ گواستنەوەی خەڵکی ئەم گوندە بۆ شار هاتوچۆی کردووە لەناوەڕاستی چلەکان و بەرەو سەر. وەک زانراوە باڵەخانەی بنەماڵەی عومەری فەقێ عەلی کە لەهەشتاکانی سەدەی نۆزدەهەمدا لەلایەن بیناسازە سنەییەکانەوە دروستکراوە هەر لەو سەردەمەوە لەگەڵ خشت و خۆڵی باڵەخانەکەدا مارێکی بچووک هەبووە لەو باڵەخانەیەدا بەتێپەڕبوونی زەمەن بوو بوو بەڕەشمارێکی گەورەو لەماڵەکەدا بەئازادیی هەڵسوکەوتی کردووە بەبێ ئەوەی کەسیان زیانیان بەوی تر بگەیەنن، زۆرجار خەڵکێک ویستویانە بیکوژن، بەڵام نەیانهێشتووەو وتویانە فریشتەی ئەم ماڵەیە، ئەو مارە تاسەرەتای پەنجاکان مابوو، بەڵام دواتر بەهەر هۆیەک بووە دیارنەماوە، هەربۆیە لەپاش مانگێک باڵەخانەکە ژێراو ژێر بوو، زۆر زیان لەو بنەماڵەیە کەوت کەدەوترا پێدەچێت نەمان و ونبوونی مارەکە هۆکاری ئەو شومی-یە بێت.
ئەوەشمان لەیادنەچێت لەساڵی 1961 لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول لەماڵی عومەری فەقێ عەلی سەرۆک هۆزەکان کۆدەبنەوە تاپەیمانی بەیەکەوەبوون بدەن و پاشان لەمزگەوتی بێستانسوور سوێندیان خوارد کەخیانەت لەیەکتری نەکەن، ئەوەبوو لەبێستانسوور بڕیاریاندا ببنە دووبەشەوە، بەشی یەکەمیان بۆ کونی دەربەندیخان واتە تونێلی، کە ئەوسا وا ناوبراوەو بەشی دووەمیشیان بۆ دەربەند بازیان ئەوکاتەی کەبڕیاریاندا شەڕ لەگەڵ رژێمی ئەوسا بکەن.
زۆربەی پڕۆژەکان
بێستانسوور سێ ئاشی تێدابووە، بەئاو گێڕاوەو خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سلێمانی دەهاتنە بێستانسوور جاری واهەبووە بەهەفتە ماونەتەوە تاسەرەیان هاتووە باراشەکەیان بهاڕن، ئەوە پێشکەوتنێکی دیاری ئەو سەردەمە بووە، سەروەریەکی تری بێستانسوور ئەوەیە کەبۆتە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزای هەڵەبجەی تازەو وارماواو عەربەت و ئۆردوگای برایەتی، خۆشبەختانە ئەم گوندە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەیشتووەو ئێستاش پێویستی بەبینایەک هەیە بۆ بنکەی تەندروستی و قیرتاو یان چەوڕێژکردنی کۆڵانەکانی ناو گوندەکە.
بەسوپاسەوە، ئەم زانیارییانە وەرگیراوە لەشاعیرو نووسەر ئەحمەد کوڕە جووتیار کەخەڵکی گوندی بێستانسوورە، لەگەڵ سوودوەرگرتن لەدەستنووسەکانی کەتایبەتن بەگوندەکانی شارەزوورو ئەنجومەنی گوند.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️روونکردنەوەیەک لە گوندی بێستانسورەوە
🏰 شوێنەکان
1.👁️پێنجوێن
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️بنکەی تەندروستی بێستانسوور
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▫️ گوند
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 25 2010 10:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 16 2018 10:16AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,306 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Sep 25 2010 10:49PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلادین باباشەهابی
ساڵی 1939 لەگەڕەکی چوارباخی شاری سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووەو گۆرانی وتووەو سەرەتای دەستپێکی ساڵی(1956) بەسروودی (ئەی وەتەن) لەڕادیۆی سنەوە دەستیپێکردووە، دواتر ساڵی(1967)دا دەچێتە تاران و لەئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لەماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووەو تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لەئێران و ئەوروپا. ڕۆژی 26-06-2019 کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانیی
عەلادین باباشەهابی
جەلال بەیار
جەلال بەیار لەساڵی 1956 لەدایک بووەو لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە بەشداری لە شانۆگەریی و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا کردووە، یەکەم بەرهەمی تەلەفزیۆنی کە بەشداری تێداکردووە بەرهەمی مارەیی بووە، دوایین کاریشی بەشداریکردن بوو لە بەشی سییەمی زنجیرە درامای گەردەلول، بەڵام مەرگ رێگەی پێنەدا رۆڵەکەی لەو زنجیرەیە تەواوبکات.
رۆژی 27-06-2012 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
جەلال بەیار
ڕابی محەمەد
دایکی قوربانییەکانی بۆمبارانکردنی فڕۆکەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەرە خەڵکی قەڵادزێیە، رۆژی 27-06-2019ی چیایی کورتەکی بناری قەندیل بریندار بووە.
ڕابی محەمەد
عیماد عەبدولسەلام
دکتۆر عیماد عەبدولسەلام، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی عێراقی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد. نووسەر دەیان کتێب و توێژینەوەی لەبارەی کورد و کوردستان هەبوو.
د. عیماد لە ساڵانی 2007 - 2008 لە زانکۆی بەغداوە چووەتە بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین. زۆر کتێبی ناوازەی لەبارەی مێژووی عێراق و ناوچەکە و کوردستان نووسیوە. کاتێک دکتۆر هاتە کوردستان توێژینەوە و کتێب و نووسینەکانی لەبارەی مێژووی کوردستان زیاتر کرد.
پڕۆفسۆر دکتۆر عیماد عەبدولسەلام کەسایەتییەک بووە کە توانایەکی زۆری هەبووە، سەرەڕای
عیماد عەبدولسەلام
دانا جەمال ئەحمەد
ناو: دانا
ناوی باوک: جەمال
ساڵی لەدایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
دانا جەمال ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی، دەرچووی پەیمانگای پۆلەتەکنیکی سلێمانییە بەشی ژمێریاری، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی شارە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە لە ساڵی 2005 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و هەتا ئێستاش لە ساڵی 2022 ئەو ڕێکخراوە بێ دابڕان خزمەت دەکات و توانیویانە لە زۆربەی قۆناغەکان خزمەت بە تاکە کانی کۆمەلگا بکەن، سەرەڕای کاری ڕێکخراوەی خاوەنی پەیمانگای شاری نمونە
دانا جەمال ئەحمەد


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)