ساڵی 1968 لە پارێزگای #کەرکوک# لە دایکبووە.
ساڵی 1975 لە #چەمچەماڵ# نراوەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواو کردووە.
ساڵی 1987 لە بەشی نەوت و کانەکانی کۆلێژی ئەندازیاریی سەر بە زانکۆی بەغداد وەرگیراوە و لە ساڵی 1991دا وەک ئەندازیاری نەوت خوێندنی تەواوکردووە.
لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەڕێی تیپی نواندنی چەمچەماڵ و دواتر لەناو کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد/لقی چەمچەماڵدا، لە بزووتنەوەی هونەریی و کولتووریدا بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1995-ەوە لە ئەڵمانیا دەژی و لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری و وەرگێڕاندا کار دەکات. بە دەیان وتاری لە زمانەکانی تورکی و ئەڵمانییەوە وەرگێڕاوە.
بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی بەکر شوانی لە تورکییەوە بۆ کوردی :(ڕۆمانی بەفر، ئۆرهان پاموک – 2007، ڕۆمانی #قەڵای سپی# ئۆرهان پاموک – 2008، ڕۆمانی #من ناوم سوورە# ئۆرهان پاموک – 2008، ڕۆمانی #مۆزەخانەی پاکیزەیی# ئۆرهان پاموک – 2010، شانۆنامەی #هەرەسی بەفر# تونجەر جوجەنئۆغڵو – 2010، تورک لە بولگارستان و کورد لە تورکیا، عەزیز نەسین – 2010 (بە هاوبەشی لەگەڵ #سیروان ڕەحیم#دا).
ئەم کتێبانەشی لە تورکییەوە وەرگێڕاوە و بۆ چاپ ئامادەن :(کورد و بەرخۆدانەکانی کورد لە ئەرشیڤەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا، سینان هاکان، دیاربەکر دەروازەی ڕۆژهەڵات، بێژان ماتوور، #یەشار کەمال# باسی خۆی دەگێڕێتەوە، یەشار کەمال).