نووسەر، ڕەخنەگر و پارێزەری مافی مرۆڤ، لە ڕۆژی #15-04-1976# لە شاری مالاتیا لە دایک بووە، لە ساڵی 1994 دەست بە کاری ڕۆژنامەگەری کردووە لە ڕۆژنامەکانی یەنی پولیتیکا، دیموکراسی، ئوزگور باکش، ئولکەدە ئوزگور گوندەم. پاشان بووە نووسەری گۆشە لە ڕۆژنامەکانی ئەڤرەنسەل، بیرگون و ئوزگور پولیتیکا، لە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ گوشەیەکی هەبوو بە ناوی ڕادیکاڵ ئیکی و لە کۆتاییدا لە ڕۆژنامەی تاراف وتاری نووسیوە. لە ساڵی 2003 یەکەم پەرتووکی خۆی بە ناوی مایوز بولونمە هیکایەلەری -چیرۆکەکانی دابەشبوونی مایوز، چاپکرد، لە ساڵی 2009 لەگەڵ دەرهێنەری کورد میراز بەزار سیناریوی فیلمێکی کوردی بە ناوی من دیت نووسی، لە هەمان ساڵدا، خەڵاتی پرتەقاڵی زێڕی پێ بەخشرا، لە ڕۆژی #12-04-2010# لە شاری #ئامەد#، بەهۆی نەخۆشی پەنجەشێر گیانی خۆی لە دەست دا و لە گوندی گوڵپناری مالاتیا نێژرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,365 gånger