کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,211
 شؤمارە عەسگەل  105,187
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,692
Video 1,279
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کەرکووک
ڕزگ(دەسە):  جاگەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook6
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp3
Viber6
SMS0
Facebook Messenger2
E-Mail1
Copy Link9
ارزیابی مقالە
34 رای 4
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû14
English18
عربي8
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەرکووک

کەرکووک
شارێکی کوردی و ناسنامەی کوردستانی یە لە ساڵی (1600 پ.ز) لەلایەن گۆتییەکانەوە کە هۆز و تیرەی گەلی کوردن درووستکراوە و قەڵای #کەرکووک# بەهەمان شێوە لەسەردەستی گۆتییەکان درووستکراوە لە هەمان بەرواردا. کەرکووک ناوێکی تری هەیە و هەر لە هەمان واتای نەوت و ئاگر و بڵێسەوە سەرچاوە دەگرێت ئەویش ناوی (باباگوڕگوڕ) ەو ناوێکی کوردییە. هەندێ لەزانایان دەڵێن ناوی شاری کەرکووک لە (کورکوا) ەوە هاتووە بە زمانی میدیای کۆن واتای ئاگر دەبەخشێت چونکە ئەم شارە سەرچاوەی گەورەترین و دەووڵەمەندترین ئابووری و باری ماکی (مادی) هەیە کە نەوتەو لەبازاڕی ئۆپک و لە جیهانی بازرگانیدا پێی دەڵێن ئاڵتونی ڕەش.
لە سەرچاوەیەکی تری مێژوویی یەوە لە مێژووی سۆمەرییەکانەوە هاتووە دەڵێت: ناوی کەرکووک لە (کارکوک) ەوە هاتووە بەوواتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کەکەرکووک بە کوردستان نازانن و بەماڵی توورک و عارەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کەهەرسێ ناوی (باباگوڕگوڕ) و (کورکوا) و (کارکوک) هەر کوردییەو بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە. (دەبێت ناوی نەجەف و کەربەلا یان سەماوە کوردی بێت و بڵێین ئەو شارە عارەبی یە یان بەپێچەوانەوە!... یان کورد چی دەکات لەواسط و کوت ئەگەر هێزو دەسەڵاتێک و بەرژەوەندی یەک نەیبردبێت کەواتە لەڕاستیدا عارەب لە کەرکووک چی دەکات ئەگەر دەسەڵات و میری ئێراق خۆی نەیهێنابن بۆکەرکووک.؟.) . هەروەها بەوشێوەیەش تورکومان وەچەی وەچەکانی عوسمانلییەکانن (1514) . عارەبەکانی کەرکووکیش کەهەندێک پێیان دەڵێن عارەبی ڕەسەن ئەوانیش خەڵکی باشووری ئێراقن و بەئاشکرا هێنراون بۆ کەرکووک و جێگەی ئەو خێزانە کوردانەیان پێ پڕکردونەتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە دەریان کردوون و ئاوارەی شوێنەکانی تری کوردستان و وڵاتانی ترن. (بۆئاگاداری و سەرنجی کاربەدەستانی کوردستان: تورکومان و عارەب لەپلان داناندان لە کەرکووکدا وەکوو چۆن بەغداو ئەنقەرە گفتووگۆیان لێکردووە بەهەمان شێوە) . ناوو ناوبانگی بەرهەمی نەوتی ئەم شارە دەووڵەمەندە ئەوەیە کەدووەم نەوتە لە جیهاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و هەروەها گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەیی (National Economics) گەلی کوردە. بەڵگەیەکی تری بە کوردستانی بوونی کەرکووک سەرژمێری دانیشتووانەکەیەتی لە ساڵی (1957) دا بۆ نموونە: ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک بە کورد و عارەب و تورکومان و کلدو ئاشورەوە بۆ ساڵی (1957) دەکاتە (279000) کەس کە (178000) ی کورد بووە بەڵام سەرژمێری ساڵی (2003) دەکاتە (756000) کەس زیاتر لە (400000) ی کورد بووە ئەمە بێجگە لەو کوردە ئاوارانەی کە بێلانەو دەربەدەرن و هەتا ئێستاش (500) خێزان لەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی باووباپیرانیان لەبەر بێ دەرامەتی و باری ناهەموواری ماکی لاوازو پشتگوێ خستنی دەسەڵاتی کوردی و جەنگی ساردی (cold war) نێوان یەکێتی و پارتیدا زەرەرمەندبوون.
ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکووک لە ساڵی (1957) بەم جۆرە بووە:
ا/ کورد (178000) بووە.
ب/ عارەب (48000) بووە.
ج/ تورکومان (43000) بووە.
د/ ئاشووری و کلدان (10000) بووە.
لە هەمان ساڵی (1957) دا ژمارەی کرێکارو کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووکدا لەسەدا هەشتا (80%) بووە بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لە ساڵی (2003) دا لەسەدا بیست (20%) بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی ئێراق دەردەخات کەچۆن ساڵ لەدووای ساڵ کوردیان نانبڕاوو دەربەدەر کردووە. کارێکی تری ژێربەژێر هەیە لەبارەی کەرکووکەوە ئەویش پەیمان و ڕێککەوتنی (تورکیا/ئێراق) ە کەمن دڵنیام بەنهێنی ئەم کارە کراوە چونکە لە چەند ساڵی دووای سەربەخۆیی و دەووڵەمەندبوونی کوردستان دەترسن.
گەڕەکەکانی شاری کەرکووک:Gold) .=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9484/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=0002.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9484/0002.JPG=KTML_Photo_End=
1/ گەرەکە کوردنشینەکان (ڕەحیم ئاوا، ئازادی، مامۆستایان، شۆرجە، ئیسکان، بلاخ، قۆرییەشکاو، حەسیرەکە، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، دەروازەی باکووری کەرکووک، ئیمام قاسم، شۆراو، ئەحمەد ئاغا) .
2/ گەڕەکە تورکومان نشینەکان (مصلی، معلمین، ڕێگەی بەغدا، قەسابخانە، ئەڵماس) .
3/ گەڕەکە عارەب نشینەکان (طریق بەغدا، 1ی حزیران، وحدة، حریة، اشتراکیة، ممدودة، 7نیسان، حی البعث، نەسڕوڵڵاوالعروبة، قادسیة، غرناطة) .
4/ گەڕەکە کلدوئاشوورییەکان (شاطرلو، عرفە، الماس) .
چونکە لە پێش ئەو بەروارەدا (1921 پاشایەتی) و لە دووای ئەو بەروارە (1957) ەوە دەسەڵاتی ئێراق بەهەموو جۆرەکانی یەوە هەرخەریکی هێنانی عارەب بوون لە باشوورەوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی حەویجە کەئێستا لەسەدا هەشتا (80%) ی عارەبی سوننەیەو هەندێک تورکومانی تێدایە بەڵام لەبنەڕەتدا شارۆچکەیەکی سەربە شاری کەرکووکەو خاکی کوردستانە بەداخەوە ئێستا شوێنی بەعس و عارەبستانێکی تەواوە. ئامارو سەرژمێری دانیشتووانی شارۆچکەی حەویجە نزیکەی چوارسەد و پەنجاهەزار (450000) کەسە و دووری حەویجە لە شاری کەرکووکەوە 30 کیلۆمەتر دەبێت لە باشووری کەرکووکەوە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی لەعارەبی هاوردەی سوننین و لەعەشرەتی (جبور، شمر، عبید) ن.
شاری خانەقی (خانقین) عارەبی هاوردەی زۆربوو بەڵام دووای ڕزگارکردنی لەدەسەڵاتی بەعسی بەغدا دووجار (1991/2003) ڕێژەی زۆری عارەبەکان ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ باشووری ئێراق کەلێوەی هاتبوون بەڵام کەرکووک و شەنگال و مەندەلی و هەندێ ناوچەی تری بەعارەب کراوی کوردستان عارەبەکانی هەرتێدا ماون و خۆیان و دەسەڵاتی ناوەند بەئێراقی دەزانن. خانەقیش دووەم شاری نەوتیی کوردستانەو پاڵاوگەی ئەڵوەن (الوند) ڕۆڵێکی ئابووری گەورەی ناوچەکەیەو وزەی کارو بەرهەمی ڕۆژانەی ڕۆژی دوانزە هەزار (12000) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت. ئاوی ئەڵوەن کەبەناوەڕاستی خانەقیدا تێدەپەڕێت ئەوشارە دەکات بەدووبەشی زۆرجوان و ڕەنگین و چەندین گۆرانی و بۆنە هەیە لەسەر ئاوی ئەڵوەن و بووەتە سومبوولی جوانی و ئاوەدانی شاری خانەقی. خانەقی شارێکی دەووڵەمەندو جوانە بێ لەبەرهەمی نەوتیی خاکێکی بەپیتی بەرفراوانی میوەجاتەو چواردەوری ئەم شارە بەباخ و بێستان ڕازاوەتەوەو بەناوبانگە بە (خورما، هەنار، پرتەقاڵ، لالەنگی، قەیسی، هەڵوژەو.. هتد) . خانەقی بە زمانی کوردی وشێوە زاری کەڵهوڕی و گۆران دەپەیڤن و زۆربەیشیان شێوەزاری #سلێمانی# دەزانن و خەڵکەکەی بەخەڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان هەیە. هۆز و تیرە کوردییەکانی کە لەوێدا دەژین زۆرن و ئەمەش ناوی هەندێکیانە: (باجەڵان، ئەرکەوازی، دەلوو، جاف، تاڵەبانی، کاکەیی، هەمەوەند، سوورەمێری) .
باس لە مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆی کەرکووک بکەین سەرتاپای ئەم شارە گۆڕاوەو بەعارەب کراوە و هەتا ئێستاش کەساڵی (2008) ەو (5) پێنج ساڵیشە کەرکووک لەدەست زووڵمی بەعسی یەکان ڕزگاری بووە کەچی (500) خێزانی کوردی ئاوارەی کەرکووک هەتا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک کەئەمەش گوێ پێنەدان و بەتەنگەوە نەهاتنی دەسەڵاتی کوردی دەسەلمێنێ و بێجگە لە بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی و شەڕی ساردو کێبڕکێی خراپی پارتایەتی و کێشەی ناوخۆو.. هتد کەبووەتە هۆی لەبیرکردن و پشتگوێ خستنی ئەم شارە گرنگە کەبڕبڕەی پشتی ئابووری و ماکی وڵاتی کوردستانە بەهەرچوار پارچەکەیەوە.
نەوتی ئێراق کەئێستا بەروبوومەکەی بۆ دەسەڵاتی ناوەندەو نەوتی کەرکووک لەسەدا چلی (40%) ئەو بەرهەمەیە کەبۆ ئێراقە تەنیا لەکۆی هەموو بەروبوومی ئابووری ئێراق تەنیا لەسەدا حەڤدەی (17%) ی بۆ کوردستانە کەزۆرکەمە لەچاو ڕێژەی بەرزی ئابووری ئێراق لەڕاستیشدا ئەو بەرهەمە ئابووری و ماکی یە ناچێتە بەردەم پارلەمان و ڕاستەوخۆ یارمەتیی میللەتی کوردی پێبدرێت بەڵکوو لەسەدا پەنجاودووی (52%) بۆ پارتی و لەسەدا چل و هەشتی (48%) بۆ یەکیتی یە و ئەوانیش یارمەتیی هاوپەیمانانی خۆیان دەدەن بەو پارەیە وەکوو پارتە بچووکەکانی کوردستان. ڕاستە لەباری یاسایی یەوە دەبێت پارتە بچوکەکان یارمەتیی بدرێن بەڵام ئەو پارەیە وەکوو دەم چەور کردنێک وایە بۆیان بۆیە لەدووای حەڤدە (17) ساڵ و هەتا ئێستا بەو هەموو خراپەکاری و کەم و کوڕی و پشتگوێ خستنەی خەڵک و وڵات لەکۆی بیست (20) پارتی بچووکی کوردستانیی تەنیا پارتێک ورتە ناکات و ڕەخنە ناگرێت لەدەسەڵات کەبەڕاستی جێی داخ و نیگەرانی یەو هەتا ئێستاش بەرهەڵستکارێکی (opposition) ڕاستەقینەو یاساییمان نی یە لەپەڕڵەمانی کوردستاندا. (ڕەخنە لەدڵسۆزی یەوە دێت کەمرۆڤ مشووری کارێک دەخوات بۆ جوانترو باشترکردنی ئەوکارە ئەگەر ڕەخنەکە درووستکەربێت نەک ناوو ناتۆرەو وشەی بازاڕیی ناشرین.. کورد خۆی دەڵێت: دۆست ئەوەیە دەتگرێنێ.. هتد) .
پارتی بەعس و دەسەڵاتداری ئێراق لە هەموو کاتێکدا بیری وێرانکردنی کەرکووکی هەبووە و هەمیشە عارەبی هاوردەی باشووری بۆ هێناوەو کوردی کەرکووکی ئاوارەو دەربەدەرو بێ خاک و ماڵ کردووە بۆیە لەنزیکترین کاتدا لە ڕێکەوتی (17-03-2003) دا پێش ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لەلایەن ئەمریکاوە بە (22) ڕۆژ، حەوت (7) خێزانی کوردی ناو شاری کەرکووکی زێدی باووباپیرانیان وەدەرناوەو ئاوارە کردووە ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کەدەسەڵاتداری خوێناوی ئێراق هەتا دوواهەناسەی خۆی دژایەتی میللەتی کورد و شاری کەرکووکی کردووە.
لەڕاستیدا باشووری کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێراقدا سنووری ڕاستەقینەی خۆی دیارە پێش پەیمانی لۆزان (1923) وپلانی ئینگلیزو فەرەنسا و تورکیا بۆ دابەشکردنی کوردستان سنووری باشووری کوردستان لە شاخی حەمرینەوە دەست پێ دەکات کەنزیکەی (130 کم) (حەمرین/بەغدا 130 کم) بەرەو باکووری بەغداو ئەولای کەرکووکە بەڕووی ئێراقداو بەغداا کەپایتەختی ئێراقەو سنووری حەمرین (120 کم) (حەمرین/کەرکووک 120 کم) دەبێت بەرەو کەرکووک کەواتە دووری شاری کەرکووک بۆ شاری بەغدا کە پایتەختی ئێراقە (250 کم) دەبێت.
لەکات و سەردەمی دەووڵەتی پاشایەتی ئێراق و لەسەردەم و کاتی دەسەڵاتی فەیسڵ پاشای یەکەمەوە (الملک فیصل الاول 1921) وەهەروەها سەردەمی کۆماریی دەووڵەتی ئێراق (1958) لەوسەردەمەوەو هەتا ئێستا دەسەڵاتی ئێراق و عارەب چاویان هەرلەسەر شاری کەرکووک بووە کەئەکاتە هەشتاو حەوت (87) ساڵ پێش ئێستا ئەمە بێجگە لەوەی کەدەسەڵاتی توورک لەمێژە لە سەردەمی عوسمانلییەکانەوە هەتا ئێستا (1514/2008) چاوی داگیرکردنی لەسەر شاری کەرکووکە. ئەو دەسەڵاتە شۆڤێنیی و ڕەگەزپەرستە یەک لەدووا یەکانەی ئێراق بەبەرنامەو پلان دانان عارەبیان لە باشووری ئێراقەوە بۆ شاری کەرکووک هێناوە بە مەبەستی شۆرینەوەو سڕینەوەی هەموو بەڵگەنامەکانی کوردبوونی کەرکووک (تعریب) Ethnic Cleansing) بەتایبەت لە سەردەمی بەعسدا (1968/2003) وەهەروەها لە سەردەمی دەسەڵاتی (ئەیاد عەلاوی و ئیبراهیم جەعفەری و نوری مالکی) دا (2003/2008) هەمان کاری بەعارەب کردنی کەرکووک بەردەوام بووە. واتای ئەوەیە دەسەڵاتە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و کۆنەپەرستەکانی یەک لەدووایەکی دەووڵەتی ئێراقی چاوی پیسیان لەسەر ئەم شارە کوردستانی یە نەتروکاندوەو بەئاسانیش لێی ناگەڕێن بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان بۆیە ئیبراهیم جەعفەری لە سایتی (العراقیة) دا لە ڕێکەوتی 13-08-2008 ی ڕۆژی چوارشەمە وتویەتی: کەرکووک شارێکی ئێراقی یەو گفتووگۆی زیاتر هەڵناگرێت. دەستە خوشکی کەرکووک زۆرن کەبەعارەب و بەبەعسی (تعریب و تبعیث) کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وەکوو شاری خانەقی و مەندەلی و شەنگال و.. هتد. دەووڵەتی ئێراق بەدرێژایی (87) ساڵی ڕابردوو سوودی لەهەڵە و براکووژی و (fratricide) بیری تەسکی بەرژەوەندی تایبەتی و بەرژەوەندی پارتایەتی ناوخۆی گەلی کوردی بینیووە بۆیە لەدووای نەمان و ڕووخانی بەعسی عارەبی بەناو سۆسیالیستی (2003) کە شیعە دەسەڵاتدارە تێیدا ئێستا سوودی لە شەڕی ساردی یەکێتی و پارتی بینیووە بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستاندا وەکوو کەرکووک و خانەقی و شەنگال و مەندەلی و.. هتد. کەچی دەسەڵاتی کوردی سوودی لەوە نەبینیووە کەدەووڵەتی ئێراقی نوێی دووای سەدام کە ساڵی (2003 و 2004 و 2005) ە و بێ هێزە لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە دەتوانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سەربازی بکرێت بۆ هێنانەوەی ناوچە داگیرکراوە کوردییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەڵام نەکرا ئەویش لەبەر بەرژەوەندی پارتایەتی و کێ بڕکێ و جەنگی بەرژەوەندی خۆیی نێوان پارتە کوردییەکان بووە هۆی لەدەست دانی گرنگترین ناوچەکانی ئابووری و ماکی کورد کە کەرکووک و خانەقی و دووای ئەو هەموو ڕەخسانی بوارو کاتەی کەلوواوە بۆ کورد لەکیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووەنی بۆ دەگێڕین و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی ئێراقیش وەکوو یاری بەهەستی کورد بکات و بابەتی (58) لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ (140) و ئەویش بە بڕیاری کۆمەڵێک شۆڤێنیستی ناو ئەنجوومەنی ئێراق دەیگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە (24) و لەشێوە کودەتایەکی ڕامیاری دەچێت و ئەم پلانەش بەسەرۆکایەتی (مەشهەدانی) دەبێت کەسەرۆکی ئەنجوومەنی ئێراقە ئەم کارەی لەوە دەچێت وەکوو منداڵ بخەڵەتێنێت ئاوایە. بەڕاستی و درووستی لەبەرئەوەی کورد لەیەکەم ساتەکانی (1991/2003) کەدووجار کەرکووکی ڕزگارکرد بەخوێنی #پێشمەرگە#و هەژارانی میللەتی کورد کەچی کەرکووکی نەخستە سەر هەرێمی کوردستان کەلەکاتێکدا هیچ دەسەڵاتێک لە بەغدا بوونی نەبوو کەئەوەشیان نەکرد دەبوایە هەر هیچ نەبێت یەکێتی و پارتی و پارتە وردەکانی تری کوردستانی بەکاری ڕامیاری و بەرنامەی جوان لەناو شاری کەرکووک و خانەقیدا و جێگەکانی تری داگیرکراومان دەتوانرا تورکومان و عارەب و ئاشووری و کلدان و کریستیان و ئەوانی تریش بکرانایە بەدۆستی کورد و خۆیان دەسەڵاتی بەغدایان ڕەت بکردایەتەوەو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردیان هەڵبژاردایە بەڵام مخابن تاڕادەیەکی باش ئەویش نەکرا. بەداخەوە زیاتر لەسەدەیەک خەبات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری (العلم السیاسة) (Politics Science) بەرنامە داڕشتن و سەرنجی خەڵکی لە کاری باش و پێکەوە ژیانی بەرژەوەندی هاووڵاتی کورد و نیشتمان نەبووین.
لە سەردەمی پارتی بەعس و هاتنە سەرکاریان لە ماوەی (4) چوار ساڵدا و بەناوی خۆماڵی کردنی نەوتی ئێراق (التامیم النفط) لەدەست داگیرکەری ئینگلیز (1972) ناوی شاری کەرکووکیان گۆڕی بە ناوی (التامیم) و بۆ ئەوەی لەدوواڕۆژدا بیکەنە بەڵگەی تەوواوی عەربی و ئێراقی بوونی ئەم شارەو بەتەواوی داگیری بکەن. هەوڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵەتی ئێراق ئەوەبوو هەڵستا بە گوڕینی ناوچە و نەتەوەی کورد (دیموگراف) مەبەست لەم زاراوەیەش گۆڕینی ناوچەکە بە ناوو نەتەوە وە لەکوردی یەوە بۆ عارەبی بە مەبەستی داگیرکردن بۆ نەوەی داهاتویان بۆ نموونە: گۆڕینی نەتەوەی کورد (Barter) بەعارەب و گۆڕینی ناوی ناوچەکان و گەڕەکەکانی کەرکووک لەکوردی یەوە بۆ عارەبی و گۆڕینی بیروباوەڕ لەکوردایەتییەوە بۆ بەعسێتی و (تعریب، تبعیس، تبعید) هێنانی هەزاران عارەب لە باشووری ئێراقەوە لەبەسرەو ناسری یەو نەجەف و.. هتد بۆ کەرکووک و بەخشینی پارەو زەوی و موڵک و هەموو شتێکی ماکی بۆیان لەپێناو جێگیربوونیان لە کەرکووک و بە مەبەستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری کەرکووک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نەتەوەی عارەب. لەبەرئەوەی ئەم شارە زۆر دەووڵەمەندە لەباری ئابووری یەوە بۆیە دەووڵەت و دەسەڵاتە یەک لەدووا یەکەکانی ئێراق (1921/2008) چاویان تێ بڕیووەو بەئاسانی وازیان لێنەهێناوە و لێی ناهێنن. کەرکووک کوردستانە ئیدی دوژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دوژمن پێێ ناخۆش دەبێت بەڵام ئەم نووسین و بەڵگەنامانە خۆیان دەدوێن و لە کۆتاییدا هەموو ماڵێک دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنی بنەڕەتی و ڕاستەقینەی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنەپەرستی و شۆڤێنیستیش بۆکەس ناچیتە سەر. داگیرکردن و چەوساندنەوەو زووڵم و ستەمی تورکیا و ئێران و سووریاو ئێراق و دەووڵەتە موسوڵمانەکانی کەنداوی عارەبیش هەتاسەر نابێت بەرانبەر بەمیللەتی کورد.
بابەتێکی تری گرنگ لەباسەکەماندا جێدەکەینەوە بۆ دەووڵەمەند کردنی وتارەکەمان و بەپێزکردنی مێژووی کورد و ڕەش کردن و پیشاندانی بیری دوژمنکارانەی دوژمنانی کورد ئەویش زووڵمێکی تری دەسەڵاتی ئێراق دەسەلمێنێت بەرانبەر کورد و مرۆڤی ئێراقی لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتیدا لە سەردەمی فەیسەل پاشای دووەم (الملک فیصل الثانی) کە ئەویش ئاگادارکردنەوەی زۆربەی جووەکانی ئێراق و بەتایبەت جوولەکەی کەرکووک و خانەقی و بەغداو ناردنەوەیان بۆ ئیسرائیل لەدووای جەنگی جیهانی دووەم (1947) کەژمارەیان پتر لە شەش هەزار (6000) کەس دەبوو بەهۆی کێشەی فەلەستینەوە کەبیانویەکی زۆر نایاسیی و نامرۆیی بوو چونکە جوولەکەی ئێراق پەیوەندی نەبوو بەکاری ڕامیاری ئیسرائیل و فەلەستینەوە. ئەم بابەتی ناردنەوەیە زەرەرێکی تربوو لەگەڵی کورد کەوت چونکە زۆربەی جووەکانی ئێراق کوردبوون و بەوەش میللەتی کورد زەرەرمەندبوون لەباری ئابووری و مرۆیی و سەرژمێری یەوە چونکە زۆربەی زۆری جووەکانی ئێراق بەتایبەت جووەکانی سلێمانی و کەرکووک و #خانەقین# و #موسڵ# و شەنگال مخابن کوردبوون و دەووڵەمەندیش بوون. ساڵی (1973) دەووڵەتی ئێراق عارەبی هاوردەی باشووری ئێراقی بەرەو کەرکووک بەڕێ کرد و زەوی و پارەو دەسەڵاتێکی زۆری پێدان و جێگەی ئەو کوردانەی پێ پڕدەکردەوە کە دەری دەکردن خەڵکی ناوچەکەش ناوێکی بۆ ئەو عارەبە هاوردانە درووستکرد و پێیان دەووتن (دەهەزاری) چونکە دەسەڵاتی ئەوکاتەی بەعس بۆ هەر خێزانێکی هاوردە دەهەزار (10000) دینار پارەی ئێراقی پێ دەبەخشین (دەهەزار دیناری ئێراقی (چاپی سویسری) ساڵی (1973) دەکاتە (35000) سی و پێنج هەزار دۆلاری ئێستا) . ئەوەی شایەنی باسە بەدرێژایی هەشتاو دوو (82) ساڵ دژایەتی و ڕکەبەری و وێرانکردن و بەعارەب کردنی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری نزیکەی دوو سەد و پەنجا هەزار (250000) کورد لە کەرکووک ماڵوێران و دەرکراوە کەچی ئەنجوومەنی ئێراق بەدەنگدانێکی ناحەزانەو لە ڕێکەوتی (22-07-2008) دا بەئامادەنەبوونی زۆرێک لەئەندامانی ئەنجوومەن بڕیاری بابەتی (140) ی گۆڕی بە بابەتی یاسای ژمارە (24) کەهێشتا بەو هەموو زووڵمەی لە کەرکووک کراوە و ئەو هەموو کوردەی لێدەرکراوە ڕازی نابن بە هەڵبژاردن و دەنگدانی خەڵکی شاری کەرکووک بۆ چارەنووسی خۆیان ئەوە ئەوپەڕی فاسیستی و تاک ڕەووی یە لەبیری کۆنەپەرستی دەسەڵاتدارانی ئێراقدا هەیە و بۆیە لە ڕێکەوتی (28-07-2008) دا خەڵکی بەشەرەف و ئازادیخوازی کەرکووک دەستیان کرد بەخۆپیشاندانی ئاشتی و نەک تەنیا کەرکووک بەڵکوو سەرتاپای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد دژبە بابەتی ژمارە (24) بەڵام مخابن لەکاتی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی کەرکووکی قارەمان خۆکووژێک خۆی تەقاندەوەو بیست و شەش (26) شەهیدو دوو سەد (200) برینداری لێکەوتەوە کەبەڕاستی جێی نیگەرانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بوو. دوابەدوای بڕیاری بەغداو خۆپیشاندانەکانی کوردستان ئەنجوومەنی باڵای کەرکووک دەستەوەستان نەبوو بۆیە زۆر بوێرانەو زۆرکوردانە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەکۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لە ڕێکەوتی 31-07-2008 ی کاتژمێر یەکی (1) پاشنیوەڕۆی هەمان بەروار بەبڕگەی سێ (3) بابەتی (مادە) ی دوو (2) ی یاسای ژمارە سیانزە (13) ی جێبەچێکردنی یاسای هەرێمەکان بۆ ساڵی (2008) بەزۆرینەی دەنگ داوای گەڕانەوەی شاری کەرکووکیان کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان. وەکوو یاسا وەکوو دیموکراتییەت وەکوو جێبەجێکردنی یاسای هەرێمەکان لە سیستمی فیدراڵییەتدا ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک زۆر یاسایی و بەجێ بوو بێجگە لەوەی زۆر بڕیارێکی شۆڕشگێڕانەو نیشتمانپەروەرانەبوو بڕیارێکی مێژوویی بوو بەڵام هەتا ئێستا و هەتا کاتی نووسینی ئەم وتارە کە ڕێکەوتی (25-08-2008) ە دەسەڵاتی ناوەند وەڵامی داخوازییە ڕەواکەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان نەداوەتەوە. ئەوەی شایەنی باسە و گرنگیدان بەکەرکووک و پیشاندانی بۆ دوژمنان کە ئەم شارە کوردستانەو وەڵامێکی ناڕاستەوخۆو وەڵامێکی تاڵ بۆ تورکیا و بەغدا ئەوە بوو کە کاک #مەسعود بارزانی# لە (08-08-2008) دا سەردانی شاری باباگوڕگوڕی کرد و سەردانەکەی ناولێنا (پەیامی ئاشتی و برایەتی) بۆ خەڵکی کەرکووک بەڵام لەڕاستیشدا ئەو سەفەرەو لەو کاتەدا زەنگێک و ئاماژەیەک بوو بۆ دوژمنان و بەپیرەوە چوونی داواکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9484/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=کەرکووک=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9484/0009.JPG=KTML_Photo_End=
وڵات و دەسەڵاتی تورکیا سەرسەختترین و دوواکەوتوترین دوژمنی گەلی کوردە ئەو نەک پێی ڕەوا نی یە مافی کوردەکانی باکوور بدات بەڵکوو چاوی لەبەشەکانی تریشەو هەرێمی کوردستانی باشووریش بووەتە دوومەڵی سەر دڵی و نزیکەی (2007/2008) بەبەردەوامی بۆردومانی خەڵکی سڤیلی #قەندیل# و باشووری کوردستان دەکات. دوژمنانی کورد هەموو چاویان بڕیووەتە کوردستان و بەتایبەت کەرکووک بۆیە تورکیا خۆی بۆنەگیراو سەردانێکی نهێنی کەرکووکیان کرد چوونەکەشیان بەم شێوەیە بووە.. سەردانی تورکیا بۆ شاری کەرکووک ساڵی (2006) بەبێ ڕەزامەندی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بووە تەنیا لەسەر بانگهێشتی پارتێکی تورکومانی بووە ئەمەش بۆخۆی کارێکی نایاسایی و بێ ڕێزی یە بە هەیبەتی هەرێمی کوردستان و ئێراق. تورکیا خۆی وانیشان دەدات کەدڵسۆزی تورکومانەکانە بەڵام ئەوکاتەی گەلی ئێراق و کورد و تورکومان لەژێر زووڵم و ڕەزالەتی بەعسدا دەچەوسانەوە تورکیا لەکوێ بوو.؟. یان ئەو هەموو تەنگاوی و پەلەقاژێیەی تورکیا بۆ تورکومانە یان بۆ کەرکووکە.؟. یان کارەکە زۆر لەوە گەورەترەو دەترسێت کورد بیبات و بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و ئەوکات هیچ ڕێزو بوونێک بۆ تورکیا دانەنێت. یان دەسەڵاتی توورک شۆڤێنیستی و نەژاد پەرستی و ڕک و کینەو نایاسایی بەشیرەوە خواردووە.؟. تورکیا لەئەمڕۆ ناترسێت کە کوردستان هەمووی پارەخواردن و گەندەڵی بینەقاقای گرتووە بەڵکوو لەسبەینێ دەترسێت کەسەربەخۆدەبێت و پەل دەهاوێت بۆ بەشەکانی تری کوردستان.. ئەو ڕۆژە دێت و خەووخەیاڵ و ئاواتی لەمێژینەمان دەبێتە ژیانێکی ڕاستەقینە. سەرنج لەفاشیستی و بێ متمانەیی دوژمن بدەی بەئاسانی دڵ پاکی و نەزانی کاری ڕامیاری سەرکردەی کوردمان بۆ دەردەکەوێت. ئەوکاتەی ئێراق لەگەرمەی تەپوتۆزی شەڕدا بوو لەگەڵ شەڕی ناوخۆ (civil war) (دەسەڵات و سەدرییەکان) (2003/2004/2005) فرسەتێکی باش بوو بۆ کورد خۆی بەدەستی خۆی کەرکووکی ببردایەو لەو کاتەدا دەووڵەت لاوازبوو لەباری ئابووری و سەربازیدا نەیدەتوانی هیچ بکات بەڵام کورد فێری کاری ڕامیاری و بەڕێوەبردن نابێت تەنیا لەیەک کاردا زرنگ و چالاکین ئەویش بەرانبەر بەیەکترو بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی. ئێمەی کورد ئەگەر بەهێزی سەربازی ئەوەمان نەکردوو بەهەڵەمان دەزانی لەڕاستیدا ئەو بیرکردنەوەیە خۆی هەڵەبوو دەنا وڵات و خاکی خۆت ئەمڕۆ بیبەیت لەسبەینێ باشترە. بەداخەوە چاوەڕێی دەسەڵاتی ناوەندبووین خۆی کەرکووکمان بداتێ هەرگیز کورد چاوەڕێی ئەوە نەکات دوژمن خۆی خاک و ئاوی کوردستانی بداتەوە بەپێچەوانەوە ئاواتی دوژمنانی گەلی کورد ئەوەیە نەتەوەی کوردیش نەهێڵێت. پێویستە کورد لەمەودووا بەبیروهۆشێکی ڕامیاری و بەرژەوەندیانە بیربکاتەوە و خەڵکی هۆشیارو ڕامیارزان لەخۆی کۆبکاتەوە و بڕیاری ڕامیاری چارەنووسسازی گەورە بۆ میللەتی کورد بدات. (ئەنتۆنی داماتۆ) یاساناس و گەورە نووسەری ئەمریکی دەڵێت: کورد پێویستە بڕیاری سەربەخۆیی خۆی بدات (independence) لە باشووری کوردستان و ناوچەیەکی نزیک لەموسڵ بدات بەئەمریکا بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکات چونکە بەگەڕانەوەی هێزی ئەمریکا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی کورد لەم بارە ناهەمووارەیدا بێت دوژمنانی دەیخۆن.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 182,422 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
فایل های مرتبط: 48
آیتم های مرتبط: 420
 آمار و گەپ آزمایی
 اهزاب و سازمانەل
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 جاگەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 شەهیەل
 عەسگ و پِئ نۆیسە
 مەقاڵەل گؤجەر
 نەخشەل
 واژەل واصطلاهەل
 وەڵگەنۆمەل
 کارەل هؤنەری
 کتاووخانە
No specified T2 42
بەشآبیەل
ڤیدیۆ
ڕزگ(دەسە):  جاگەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Ethnic Change: No specified T4 750
Ethnic Change: No specified T4 753
لهجە: ترکمنی
لهجە: ک. جنوبی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 13-09-2010 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا16-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 182,422 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.130 KB 13-09-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,211
 شؤمارە عەسگەل  105,187
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,692
Video 1,279
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
واژا
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.422 ثانیه(اێس)