لە دایکبووی ساڵی 1979ی باشووری کوردستانە. ماوەی دە ساڵە لە باژاری موێندال لە وڵاتی سوید دەژیت.
ئەندامێکی چالاکی پارتیی ژینگەی سەوزی سویدە و ئێستاش بۆ نوێنەرایەتی لە سەر لیستی ئەو پارتە ژمارە 11 بۆ ئەنجومەنی شارەوانیی پاڵێوراوە.
نوێنەرایەتی پارتەکەی خۆی دەکات لە لێژنەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە بەڕیوبەرایەتی خێزانی لە کۆمیونی موێنداڵ.
· یەکێکە لە شارەزایان و فرە ئەزمون لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان لە ولاتی سوید، هاوکات یەکێکیشە لە چالاکوانەکانی ژنان و وروژاندن و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
· ئەندامی کۆمەڵەی ژینگە دۆستانی کوردستانە لە وڵاتی سوید.
· هەمیشە هاوکارو پشتگیریی گەنجانە و ئامانجی پێشخستنی تواناکانیانە، وە هاوکاریکردنیان وئاسانکاری لە پلانە جیاوازیەکانیان.
· نالیا ئیبراهیم ئەندامی چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە لە سوید و دەرەوەی وڵاتی سوید، لەچەندین ڕێکخراوی دیکە پێشەنگە وهەمیشە شوێن دەستی خۆی دیاری دەکات.
· پەیوەندییەکی دۆستانەی فراوانی هەیە لەگەڵ ڕێکخراو و لایەن و دەزگا سویدی و کوردییەکان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 154,248 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!