لە بنەماڵەی (یۆنا) یە، ساڵی 1922 لە گوندی هیزا - بجیل - #ئاکرێ# لە دایکبووە. عەمران سورچی باوکی، کە لە چلەکاندا موختاری گوندی هیزا بوو و گەلەک لە دەڤەری بادینان، مووسڵ و #سۆران# ناوێکی هەبوو و مرۆڤێکی گەلەک بە هێز بوو و لە لای سورچییەکان گەلەک رێزی هەبوو. نیسان لە منداڵییەوە دووزەلەژەنێکی باش بوو و ئەو کاتەی کە گەنج بوو، ناووبانگی گەیشتە زێبار، بارزان و هەریر.
ساڵی 1937 شێخ تەقیەدینی سورچی ژنی هێنا، نیسان لە داوەتەکەی دووزەلەی ژەنی، هەروەها بە بڕیاری ئەو شێخە، نیسان بوو بە پاسەوانی و تفەنگێکی لێ وەرگرت.
ساڵی 1951 نیسان لەگەڵ بنەمالەکەی خۆی دەرکران بۆ ئیسرائیل. ئەو لەوێ کاری جووتیاریی دەکرد و مەڕی پەیدا کرد. وەک دەزانرێ کە کوردە جووەکان و عەرەبەکان لەگەڵ یەکتری پێوەندییەکی باشیان هەبوو، بۆیە گەلەک عەرەبی ڕەنجدەر لای نیسانیان کار دەکرد.
نیسان ئێستا خانەنشینە و ڕۆژانە بەردەوام سەیری کەناڵە کوردییەکان دەکا و ڕۆژانی پێنجشەم دەچێ بۆ بازار بۆ کڕینی شتومەک و خواردن بۆ ڕۆژانی هەینی و شەمووان، چونکە کوردە جووەکان لەو دوو ڕۆژانەدا لە پێش خواردن تەورات دەخۆێنن و پاشان خواردن دەخۆن.
نیسان لە کوردستان دووزەلەژەن، بلوێرژەن و زوڕناژەن بوو و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە موزیکی کوردییان لە بادینان، مووسڵ و سۆران بڵاو کردەوە و لە ئیسرائیلیش بەردەوام بوو و بە سەدان کەس لە کوردستان و ئیسرائیل موزیکی کوردی لێی فێر بوون.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,508 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!