یەکێکە لەو هونەرمەندە ئافرەتانەی کە هەر لە سەرەتای ژیانیدا خولیای گۆرانی گوتن بووە، ئەو لە شاری (#سنە#)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ دەبێت، بەڵام ئێستە بۆماوەی پێنج ساڵە دانیشتووی شاری #سلێمانی#یە، سەرەتای کاری هونەری دەگەرێتە بۆساڵی 1992، یەکەم گۆرانیشی بەناوی (تۆریام) بووە.[1]