حەقیقی
ئەستێرەی پڕشنگداری ئاسمانی ئەدەبی کلاسیکی کوردی مامۆستا عەبباسی حەقیقی ساڵی 1902 ی زایینی لەگوندی مەرجان ئاوای دەشتی حاجی حەسەن سەربه ناوچەی مەهاباد له رۆژهەڵاتی کوردستان پێی ناوه ته سەر دنیا. دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بوو. به منداڵی بۆ یەکەم جار له گوندی مەرخوزی سەر به شاری سەقز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لای باوکی " گلستان" و" بوستان" ی سەعدی و " کیمیای سعادت" و کتێبگه لی بابەتی ئەو سەرده می خوێندوه. زۆر به لاوی مامۆستاکه ی ماڵیی واته باوکی له ده س داوه. ئیتر خۆی ده مێنێ و دایکێکی دڵسۆز و له عەینی نەخوێنده واری ژیر و ئەوینداری شیعر و کتێبخانه یەکی ئاخندراو به دیوانی شاعیرانی کورد و فارس. به هۆی موتاڵای زۆری ئه م دیوانانه زه وقی شیعر گوتنی ده بزوێ و له ته مه نی چارده ساڵیدا یەکەم شێعره کانی داده نێ. دایکی بۆ درێژه دان به خوێندن دەی نێرێته گوندەکانی ئیسکی بەغد ا و باخچه. هاوکلاسەکا نی له م قوتابخانانە ما مۆستا سەید کا میلی ئیمامی(ئاوات) و خاڵه مینی به رزه نجی که هەر دووکیان له شاعیرانی گه ورەی کوردن، ده بێ. ئیتر کاتی ئەم سێ لاوه خۆش زەوق و خوێن شیرین و سەحەت سووکه دەکەونه لای یەک به قەولی مامۆستا حەقیقی کات و ساتیان له بری خوێندنی سەرف و نەحو، سەرف و مەحوی گاڵته و گەپ و مووشەرعێن ده بێ. له ساڵی 1934 دا وەک کارمەند له دایرەکانی دارایی و دوخانیه له شارەکانی بۆکان و مەهاباد کار دەکا. له کۆماری کوردستان دا حەقیقی به ناز ناوی (ع.هونه ر) دێته جەرگەی خەبات گێرانی دژ به پەهله وی. به شێعری بەرزی خەوی غەفڵەت له گۆڤاری نیشتمان ژماره کانی 7، 8، 9 تەکانیک به شێعری نیشتمانی ئەو سەردەمەدا دەدات. له ساڵی 1963 له بۆکان خانه نشین ده بێ و باقی تەمەنی پڕپیت و بەرەکەتی 94 ساڵەی تا پازدەی ژانویەی 1997 واته 12 رۆژ دوای گەڕانەوەی له سەفەرێکی دوومانگه بۆ ئاڵمان و هولەند لەم شارە دەباته سەر. لەو رۆژەدا له نەخۆشخانەی شاری بۆکان دڵی ئەوینداری گەل و نیشتمانی مامۆستا حه قیقی له لێدان کەوت و رۆژی دواتر به بەشداری شاعیران و نووسەران و هونەرمەندان و خه ڵکی شاریبۆکان و شارەکانی ده ورووبه ر له گۆڕستانی ئەو شاره ته سلیم به خاک کرا. پێویسته بڵێم ده ست و زمان و قەڵەمی مامۆستا تەنانەت تا چەند کاتژمێر پێش وەفاتی هەر له گەڕ و له خزمەت گەل و نەتەوه کەی دابوو.. سێ بەرهەم و کۆمه ڵێک شێعری چاپ نه کرا و کە یەکێک لەوانه سەفەرنامەی ناتەواوی ئەم سەفەرەی ئورووپایه پێشکەش به کتێبخانەی ئەدهبی کوردی کردووه. دیوانی حه قیقی،کولکه زێڕینه و شەونم کەئەم یەکه یان تەرجومەی غەزەلیاتی حافزی شیرازییه به کوردی. به کۆچی دوایی ئەم هۆنەره بەنرخ و پایه بەرزه بووکی بەهاری نیشتمان بۆ بولبولی غەزەلخوانی سەر سفرە و خوانی جلکی رەشی پۆشی و گەل و نیشتمان بۆ لەده سدانی دواهەمین کوڕی بەری پێشوو سورانی شین بوو بەڵام بولبولی شەیدای شێعر و ئەوینی هێلانه ی قەت له دڵی میللەتێک ناشێوی که بۆ گەوره پیاوانی رێز و حورمه تی بەردەوامی هەیه و دەبێ
دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە