لە زاری خۆیەوە:
ناوی تەواوی من (سامان کەریم فەتاح)ناسراوم بە (دانا مەنمی)لە بەرواری #16-01-1983# لە گوندی #کەندەکەوە#ی شەهیدان بە دوری چل کیلۆمەتر لە #سلێمانی# کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی لە دایک بووم.
ساڵی 2001 ژیانی هاوسەرگیرم پێکهێناووەو خاوەنی دوو منداڵم بە ناوەکانی (داستان و مەستان).
ساڵی 2004-2005 بڕوانامەی بەکالۆریۆسم وەرگرتووە لە ڕاگەیاندن لە #زانکۆی سلێمانی#.
ساڵی 2007 دەستم کردووە بە کاری ڕۆژنامەگەری و یەکەمین وتارم لەڕۆژنامەی #هاوڵاتی# و #ئاوێنە# بڵاوکراوەتەوە، ساڵی 2013 ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووم لە لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پاشان لە ساڵی 2015 وەک ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن لەئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەست بەکار بووم، هەمان ساڵ واتە 2015 بەڕیوبەری بەشی هەواڵ و سیاسەت بووم لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2018 دەستم لە کار کێشایەوە، بڕیارمدا وەک مرۆڤیک و ڕۆژنامەنوسێک پەیوەندیم بە هیچ ڕێکخراو و ئۆرگانێکی سیاسی و حیزبییەوە نەمێنیت و سەربەخۆیانە دور لە خەون و ئایدۆلۆژیای سیاسی خزمەت بەمیللەتەکەمان بکەین.
لەمانگی 2020/8 لە لایەن پێنج چەکدارەوە کە سەر بە دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانن لە سلێمانی پەلامار دەدرێم و سەرم لە یازدە جێگە دەشکێنن و دواتر وێنەم دەگرم و هەڕەشەم لێ دەکەن کە جارێکی تر ڕەخنە نەگرم و واز لە کاری نووسین و ڕۆژنامەنوسی بهینم، دوای ئەوەی بەردەوام بوین لە سەر کاری ڕۆژنامەگەریی هەمان حیزب واتە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری تیرۆر کردنم دەدەن. لەبەرمەترسی لە سەر ژیانم کوردستانم بەجێ هێشت و هەڵهاتم بۆ دەرەوەی وڵات، ئیستاش دانیشتووی وڵاتی بەریتانیام.
[1]