پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,582
Wêne 105,233
Pertk PDF 19,087
Faylî peywendîdar 95,727
Video 1,283
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
سەلام مەنمی
Pol: Kesayetîyekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەلام مەنمی

سەلام مەنمی
نووسەرێک هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەی تەرخانکرد و لە بوارەکانی ئەدەبی و پەروەردەییدا خزمەتێکی گەورەی پێشکەش کرد و شوێن پەنجەی بەو بوارانەوە دیارە.
لە بواری ئەدەبیشدا وەک چیرۆکنووسێک ناسراوە، زۆریش بایەخی بە چیرۆکی منداڵان داوە

مامۆستا سەلام مەنمی ساڵی 1937 لەدایکبووە لە شاری #سلێمانی#..
سەرەتا چووەتە بەرخوێندنی ئایینی و لەسەردەستی مەلا غەفوری باوکی و مامۆستایان مستەفا زەڵمی و شێخ تۆفیق بەرزنجی دەرسە ئایینییەکانی خوێندووە.
هێندە خولیای خوێندن و فێربوون بووە، ساڵی 1958 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بۆ خوێندن چووەتە قاهیرە و لە زانکۆی ئەزهەر دەستی بە خوێندن کرد و ساڵێک لەوێ خوێندوویەتی و بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان میسرو ئێراقەوە، خوێندکارە ئێراقییەکان میسریان بەجێهێشت، ئەمیش نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات و گەڕاوەتەوە بەغدا، بەڵام کۆڵی لەخوێندن نەداوە لە بەغدا لە کۆلێژی شەریعە وەرگیراوە،
لە ساڵی 1960کۆلیژی شەریعەی لە بەغدا تەواوکردووە.... دوای ئەوەی خوێندنی تەواوکرد بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە.
پاشان لە سلێمانی بووە بەمامۆستای زمانی عەرەبی و لە قوتابخانەکانی وەتەن و سەڵاحەدین وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ پۆلە ئەدیبێکی هاوڕێیدا چوونە ڕیزی شۆڕشی ئەیلولەوە، لەوێ لە ڕاگەیاندنی کاری کردووە. ماوەیەکیش پەیامنێر بووە لە هێزی #کەرکووک#. بۆ ماوەیەکیش بەڕێوەبەری بەدواداچوون بووە لە ئێزگەی دەنگی کوردستانی ئێراق. هەروەها ماوەیەکیش کراوە بە لێپرسراوی ڕادیۆی یەدەگ بۆ حاڵەتی پێویست لە خەلان.

ماوەی 22ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە.... بە سەرپەرشتیاری پەروەردە لەسەرەتای 70 کان دەستی بە کاری وێژەی کردووە
خزمەتێکی زۆر پێشکەش بەخوێندکارانی شاری سلێمانی دەکات و بەهۆی خزمەت و لێهاتووییەوە دەبێت بەسەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی عەرەبی لە قوتابخانە ناوەندی و ئامادەییەکانی سلێمانیدا و لە بواری خوێندن و پەروەردەدا خزمەت ئەکات.
بێجگەلە لە بواری پەروەردە، مەیدانی کار و خزمەتی بنچینەی مامۆستا سەلام مەنمی ئەدەب و نووسین بووە.
سەرەتای نووسینی بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە و لەو ساڵە یەکەم چیرۆکی درێژی بەناوی جوتیارێکی کۆڵنەدەرەوە بەچاپ گەیاندووە.
دواتر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک هاوکاری و بەیان و ڕۆشنبیری نوێ و ڕۆژی کوردستان، چیرۆک و نووسینەکانی بڵاو کردووەتەوە و خاوەنی بیست پەرتووکی چاپکراوە.
بەرهەمەکانی مامۆستا سەلام بوارەکانی چیرۆک و فولکلۆر و کەلەپووروئەفسانە و کلتوری لەخۆگرتووە و شوێن پەنجەی بەو ڕشتانەی ئەدەب و ڕۆشنبیرییەوە دیارە.چیرۆکەکانی مامۆستا سەلام مەنمی کە پشکی سەرەکی بەرهەمەکانین، لەگۆشەنیگای چینایەتی و کۆمەڵایەتییەوە بە زمانێکی میللی پارا و نووسراون ودەربڕی ئازار و خەمەکانی جووتیاران و ڕەنجدەرانن.
مامۆستا مەنمی بایەخیشی بەئەدەبی منداڵان داوە و چەندین چیرۆکی بۆ منداڵانی کوردستان نووسیوە و لەدوو توێی چەند پەرتووکێکدا چاپی کردوون.
بێجگە لە دنیای چیرۆک مامۆستا مەنمی بایەخی بەرشتەکانی دیکەی ڕۆشنبیری وەک فۆلکلۆر و کەلەپوور و ئەفسانە داوە و چەند پەرتووکێکی تایبەت بەو بوارانەی پێشکەش بەپەرتووکخانەی کوردی کردووە.
بەهۆی ئەزموون و توانای ڕۆشنبیرییەوە، ماوەیەک وەک شارەزا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری خزمەتی کردووە.
مامۆستا سەلام مەنمی پیاوێکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست بووە و هەردەم لەبەرەی گەل و نیشتمانەکەیدا بووە و ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لەراگەیاندنی شۆڕش و ئێزگەی دەنگی کوردستان خزمەتی کردووە.
لە سەردەمی شۆڕشی نوێشدا هەڵوێستی دیارو ئازایانەی هەبووە و قەڵەمەکەی لەسەنگەری بەرگریی نیشتماندا بووە و لەشارەوە بەنهێنی چیرۆکەکانی بۆشاخ ناردووە و لە گۆڤاری نووسەری کوردستاندا بەناوی خوازراوەوە بڵاو بوونەتەوە.
لە دوای ڕاپەڕینیش بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هەتا ئەو کاتەی خانەنشین کراوە.

دواتریش بە خانەنشینی کراوە بە ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری.

خوالێخۆشبوو یەکێکبوو لەوکەسانەی کە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێکی خۆشەویست بوو، پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانی باش بوو، ماوەیەک بوو تووشی نەخۆشی بووبوو، بەڵام کە هاوڕێکانی سەردانیان دەکرد ورەی بەرز بوو، زۆر بایەخی بە قورسی نەخۆشییەکەی نەدەدا، لە پێنجشەممە، #09-04-2015# کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لەگردی ئابڵاخ بەخاکسپێردرا.
مامۆستا سەلام مەنمی پەروەردەکار و ئەدیب و چیرۆکنووس و خەمخۆری فۆلکلۆر و کەلەپوور، پێشمەرگە و تێکۆشەری بەهەڵوێست، نزیکەی نیوسەدە لەو بوارانە خزمەتی دیاری کرد. لەبەر ئەوە ڕۆڵی جوامێرانەی هەرگیز لەبیرناکرێت و لە لاپەڕە درەوشاوەکانی مێژووی گەلەکەماندا بەشانازییەوە تۆمار دەکرێن.
مامۆستا سەلام مەنمی کەسایەتییەکی دیاری ئەدەبی و پەروەردەییە، شایستەی ئەوەیە شەقام و باخچە و قوتابخانە و دەزگای ڕۆشنبیری بەناوەوە بنرێت و بەرهەمەکانی سەرلەنوێ چاپ بکرێنەوە.

لە پەیجی ئەدەبیاتی منداڵ وەرگیراوه،
سوپاس بۆ سەرهەنگ عەبدولڕەحمان..
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 16,943 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-04-2015 (78 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-08-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 16,943 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.123 KB 31-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,582
Wêne 105,233
Pertk PDF 19,087
Faylî peywendîdar 95,727
Video 1,283
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.547 çirke!