- پەڕڵەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد. لەم دانیشتنەی پەڕڵەمان جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک میوانی بێگانە ئامادەبوون. شایانی باسە لەم دانیشتنەدا مارشی ئێڕاقیش لێدرا و خەفور مەخموریی سەرۆکی یەندەک تاکە کەس بوو کە لەبەر مارشی ئێڕاقی هەڵنەستا، هەروەها عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ مارشی نەتەوەیی کورد هەڵنەستایە سەرپێ. بەراگەیاندنی سەرۆکایەتیی هەرێم لە زۆربەی کوردستاندا ئاهەنگگێڕدرا.
- لە هێرشێکی تیرۆریستیی خوێناویدا لە شاری کەرکووک و لەبەردەم بانکی ڕافیدەین 19 کەس کوژرا و 63 کەسیش برینداربوون.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,767 times
Write your comment about this item!