- تیرۆرکردنی ئەنوەری حاجی عوسمانی سەرۆکی ئاساییشی هەڵەبجە لە بازگەی زەمەقی بەهۆی ئوتومبیلێکی مینڕێژکراوەوە، شایانی باسە لەم هەوڵەدا 2 لە پاسەوانەکانیشی تیرۆرکران و زیانێکی زۆریش بە ئوتومبیلی هاووڵاتییان کەوت.
- لە کەرکووک هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان درا، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی برینداربوون.
- تیرۆریستێک لە بنکەی ڕاهێنانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئوتومبیلەکەیەوە خۆیی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی تیرۆرکردنی 12 پۆلیس و برینداربوونی نزیکەی 100 کەس.