- کوڕەکانی د. مەعشوق خەزنەوی لە بەیاننامەیەکدا دەزگای ئاساییشی داگیرکەری سوورییان تاوانبارکرد بە تیرۆرکردنی باوکیان.
- وەک ناڕەزاییەک بۆ تیرۆرکردنی د. مەعشوق خەزنەوی، لە شاری قامیشلۆ مانگرنێک سازکرا و یەکێک لە کوڕەکانی د. مەعشوقیش ئامادەی ئەو مانگرتنەیە.
- لە پێکدادانێکی نێوان پکک و د.ت لە ناوچەی دەرسیم 4 سەربازی تورک کوژران.
- پاش دوواکەوتنێکی زۆر، کۆبوونەوەی خولی دووەمی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان و سوێندخواردنی ئەندامەکانی، شایانی باسە لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان د. ئەشرەف قازی ئامادەبوو و وتاری بەزمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی خوێندەوە. هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا ئاڵای ئێڕاقی سەردەمی عەبدولکەریم قاسم لە تەنیشت ئاڵای کوردستانەوە دانرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表