00-06-2005
📅 Date & eventi
- پکک رایگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵدا 718 کەسیان لە تورکیا کوشتووە.
- یەکگرتنەوەی حیزبی چەپڕەوی کوردی خۆرئاوای کوردستان و حیزبی نەتەوەیی کورد، لە ئەنجامدا حیزبی ئازادیی کوردستانیان پێکهێنا.
- سەرەتای ئەم مانگە: هێزەکانی داگیرکەری ئێرانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بناری قەندیلیان تۆپبارانکرد.
- کۆمپانیای تورکیش ئەیرلاینس ئامادە نەبوو لە سویدەوە خانەوادەیەکی کورد بەرەو تورکیا سەربخات، چونکە خانمی ئەو خانەوادەیە ناوی کوردستان بوو. شایانی باسە ئەم رەفتارەی ئەم کۆمپانیا تورکییە بەتوندی لەلایەن دەزگا سویدییەکانەوە پڕۆتستۆکرا.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری مێرگ لە هەولێر.
- هێزەکانی داگیرکەری ئێرانی لە نێوان مەریوان و سەقز تەقەیان لە ئۆتۆبوسێک کرد و لە ئەنجامدا 8 کەس برینداربوون.
- تۆڕی مۆبایلی ساناتێل گەیشتە هەورامان.
- دادگای ئەستەمبوڵ 8 کەس لە پارێزەرانی ئوجەلانی بەوە سزادا کە نابێت بۆماوەی 1 ساڵ پیشەی پارێزەرایەتی بکەن. بەتاوانی ئەوەی خەریکی کاری رێکخستنن بۆ پکک.
- بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داگیرکەری ئێرانەوە، کوردستانی بندەستی ئێران نائارامییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.
- بەپێی هەواڵەکانی داگیرکەری تورک، لەو هێرشانەی سوپا بۆسەر ناوچەکانی دەرسیم تەرمی 19 پکک کەوتوونەتە دەست سوپا.
- بێسەروشوێنبوونی کادرێکی پارتی چارەسەی کوردستان بەناوی عەفان ئەحمەد عەزیز لە ناوچەی خورماڵ.
- دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی لاوانی سنە.
- یەکگرتنی رەوتی نیشتمانی لەگەڵ حسک.
- داگیرکەری سووری بڕیاریدا رەگەزنامەی سووری بداتە نزیکەی 225 هەزار کورد.
- کەناڵی ساتەلیتی زاگرۆس تی ڤی لە هەولێرەوە دەستی بە وەشانکرد.
- بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داگیرکەری ئێرانەوە لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان تەقینەوە روویدا و لە شارە کوردییەکانیش چەندین کەس گیران.
- لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەری ئێرانی بۆسەر پژاک لە ناوچەکانی خانە و نەغەدە نزیکەی 41 کەس برینداربوون و دەیان کەسیش گیراون و ئەشکەنجە دراون.
- بەهۆی هەڵوێستی شیعە و نوێنەرانیان لە پەڕڵەمانی داگیرکەری ئێڕاقیدا بەرامبەر مافەکانی کورد، دووبەرەکی کەوتووەتە نێوان هاوپەیمانی کورد و شیعەوە و چاودێران واڕادەگەیەنن کە ئەم هاوپەیمانییە هەڵبوەشێتەوە.
- رووناکبیرانی باکووری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە داگیرکەری تورک کرد، لێبووردنێکی گشتی دەربکات و ئەو لێبووردنە عەبدوڵڵا ئوجەلانیش بگرێتەوە.
- لەکاتی ئاهەنگێڕانی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود بارزانییەوە، داگیرکەری ئێران لە سنە و زێوێ چەند ئاڵایەکی کوردستانی سووتاند و سووکایەتیی پێکرد.
- کوژرانی شەهاب دورماز و دەرهێنانی چاوێکی لەلایەن سوپای تورکەوە، نێوبراو ئەندامێکی پارتی دەهەپ بوو.
- 3 کورد بەتاوانی دابەشکردنی خاکی سووریا یەکی بە 30 مانگ زیندانی سزادران.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Cronologia degli eventi