00-05-2005
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
- کوردەکانی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا داوای نوێنەرایەتییان لە پەڕڵەمانی لوبناندا کرد.
- لەسەر لێدانی گۆرانیی کوردی 7 ئەندامی دەهەپ لە تورکیا بە 5 مانگ زیندانی، زیندانی کران.
- لە راپرسییەکدا زۆرتر لە %80 کوردی خۆرهەڵات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا ناکەن.
- لە راپرسییەکدا زۆرینەی عەرەبی ئێڕاق داوای ئەوە دەکەن ئیسلام تاکە سەرچاوەی یاسادانان بێت.
- سەرەتای ئەم مانگە: بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
- داگیرکەری ئێرانی لە شاری شنۆ کتێبی کوردیی لە کتێبخانەکان کۆکردەوە.
- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی 5 هاووڵاتیی کوردی لە یەکێتی کرد کە پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر گرتوونی و تائێستا بێسەروشوێنن.
- بەهۆی مانگرتنی مامۆستایانی کوردستانەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری زۆرکردنی دەرماڵەی مامۆستایانیدا.
- دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا رایگەیاند: کە دادگاییکردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان دادپەروەرانە نەبووە.
- ئازادکردنی ئیبراهیم پارلاک لە ئامریکا، نێوبراو ئەندامێکی پکک بوو و پێشتر لەلایەن ئامریکاوە گیرابوو.
- UNHCR بڕیاریدا ئۆردوگای ئاڵتاش دابخات و هەموو پەنابەرانی خۆرهەڵات بگوازێتەوە بۆ ئۆردوگای ئەلڕووەیشدی ئوردونی.
- دەستگیرکردنی باندێکی بڵاوکردنەوەی مادەسڕکەرەکان لە سلێمانی لەلایەن ئاساییشەوە، شایانی باسە ئەمە تاوەکو ئێستا گەورەترین باندی مادەی سڕکەرە کە دەستگیربکرێن.
- لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا نزیکەی 71 کوژراو و 522 بریندار بەهۆی کارەساتی ئوتومبیلەوە لە شاری سلێمانی روویداوە.
- بەڵێندەرێکی تورک نزیکەی 760 هەزار دۆلاری حکومەتی هەولێری دزی. ئەم بەڵێندەرە لەلایەن حکومەتی هەولێرەوە هەڵبژێردرابوو بۆ دروستکردنی چەند باڵەخانەیەک، ئەمیش پێش تەواوبوونی پڕۆژەکە پارەی پڕۆژەکەی دزی.
- کۆتایی ئەم مانگە: کۆچی دوایی شێخ مەعشوق خەزنەوی بە ئەشکەنجە لە زیندانی داگیرکەری سووریادا.
⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys