- ئوتومبیلێک لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی 1 کەس و برینداربوونی 17 کەس.
- یەکەمین ڤیستیڤاڵی منداڵانی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.
- ئەندامە تورکمان و عەرەبەکانی ئەنجوومەنی شاری کەرکووک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بەناڕەزایی هاتنە دەرەوە. شایانی باسە ئەمە چەندەمین جارە کە ئەم ئەندامانە لە دژی خواستەکانی کورد کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن بایکۆت دەکەن.
- موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد کە کورد دەبێت واز لە کەرکووک بهێنێت. چونکە ئێڕاق دەکەوێتە بەر مەترسیی پارچە پارچە بوون.
- دانا ئەحمەد مەجید بووە پارێزگاری سلێمانی.
- کامەران گەڵاڵیی موختاری گەڕەکی 92 لە شاری هەولێر تیرۆرکرا.
- عەممار ئەلحەکیم ڕایگەیاند کە لەگەڵ تورکیا کێشەکانی کەرکووک و پێشمەرگەمان تاوتوێکرد و گرنتیمان دانێ.
- ژمارەیەک زیندانیی تیرۆریست کە زۆربەیان عەرەب بوون لە کاتی گواستنەوەیان لە هەولێرەوە بۆ ئاکرێ ویستیان ڕابکەن، بەڵام هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو و هەموویان سەرلەنوێ گیرانەوە.