- بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی خۆرئاوای کوردستانەوە، پارت و لایەنەکانی خۆرئاوا ئەمڕۆیان کردە ڕۆژی ماتەمینی.
- ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لە ناوچەی کانی ڕەش لە باکووری کوردستان و بووە هۆی بریندارکردنی 7 کەس. بوومەلەرزەکە بەهێزی 5.7ی پێوەری ڕێختەر بوو.
- کوردە شەبەکەکانی موسڵ خۆپیشاندانێکیان لە دژی تیرۆری عەرەب لە موسڵ سازکرد.
- تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاپەڕینەکەی قامیشلۆ، بەهۆیەوە لە کوردستان و لە هەندەران لە زۆر جێگا یادی ئەو ڕاپەڕینە کرایەوە.
- کوژرانی فارس مستەفای سەرۆکی هۆزی سلیڤانی لە بەغدا، نێوبراو لەسەردەمی بەعسدا سەرۆک جاش بوو.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,051 ganger