- دەوڵەتی دانیمارک بڕیاریدا کە مەلا کرێکار بەیەکجاری ڕادەستی ئێڕاق بکاتەوە. نێوبراو لە ساڵی 2003وە لەلایەن دادگای دانیمارکییەوە لە لێپرسینەوەدایە چونکە پەیوەندیی بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی تیرۆریستەوە هەیە.
- یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنەی توندی لە د.ت گرت لەبەرئەوەی لە چاکسازییەکانیدا بەرەودواوە گەڕاوەتەوە.
- تەقینەوەی بۆمبێک لەبەردەم بارەگای شارەوانیی ئامەد و بووە هۆی برینداربوونی 3 کەس.
- دامەزراندنی ڕادیۆی زین لە هەولێر لەلایەن سەنتەری خاتووزینەوە، ئەم ڕادیۆیە تایبەتە بە ئافرەتان و تەنها ئافرەتان کاری تێدادەکەن.
- نێچیرڤان بارزانی خەڵاتی گوڵە وەنەوشەی لە هوتێلی شیراتۆنی هەولێر بەخشییە 7 ئافرەتی کورد و بێگانە. ئەمانە ناوی ئەو ئافرەتانەیە: ڕووناک فەرەج، هاوژین حەمە سەعید، مەهاباد قەراخی، نەجیبە مەحمود، سەبیحە ئەحمەد، زەکییە ساڵح و سینیا کارین. ئەمەی دوواییان ئەڵمانییە و هەموویان چالاکن لە بوارەکانی ئافرەتان و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانیدا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,932