- نوێنەری داگیرکەری ئێران عەبدوڵڵا ڕەمەزان زادە ڕایگەیاند کە ئەگەر بەشی کورد لە هەڵبژاردنی ئێراندا دیارینەکرێت، ئەوا کورد بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن. ئەم ڕاگەیاندنە بووە هۆی وروژاندنی مەلاکانی ئێران و پێیان وایە کە ئەمە دژی سەربەخۆییی ئێرانە.
- داگیرکەری سووری ڕایگەیاند کە بەدوو هەنگاو هێزەکانی خۆی لە لوبنان دەکێشێتەوە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین خۆپیشاندان لە لوبنان لەدژی مانەوەی هێزەکانی داگیرکەری سووری ڕێکخرا.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی خۆرهەڵات لەسەر سنووری ئوردون چەند گوللە هاوەنێکیان تەقاندەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.